عادل ھەورامی
عادڵ ھەورامی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان | ٤ی ئازاری ١٩٧٤
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٣- ئێستا |
عادڵ ھەورامی (٤ی ئازاری ١٩٧٣ سلێمانی - ) گۆرانیبێژی کورد خەڵکی باشووری کوردستانە کە گۆرانییەکانی خۆی بە ھەر دوو زاراوەی ھەورامی و سۆرانی بڵاو کردووەتەوە.[١]
ژیان
[دەستکاری]عادڵ ھەورامی لە ٤ی ئازاری ١٩٧٣ لە سلێمانی لە دایک بووە. مێژووی چونە ناو دنیای ھونەری عادڵ ھەورامی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣ ئەو کاتەی کە خولیای ھونەر و گۆرانیوتنی گەشتە لووتکە، بەشێوەیەک وەک دەوترا ھونەر دۆست بوو، دەکرێت ئەم ھۆکارە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و بارودۆخەی تێیدا دەژیا، بەتایبەت باوکی کە دەنگێکی ناوازەی ھەبوو، یان ئەو ھونەرمەندانەی کە سەردانیان دەکردن وەک عوسمان کێمنەیی زۆر تێکەڵاوی ماڵی ئەوانی دەکرد. زۆرکاتیش ھونەرمەندە عەرەبەکانی دەبینی.
دواتر بەھۆی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کۆچی کرد بەرەو وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٩٢ کەگەڕاوەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی گیرساوە، لە ساڵی ١٩٩٣ بریاریدا کەدەست بکا بەکارکردن لە بواری ھونەرداو یەکەم گۆرانیشی بەناوی قەڵای سم بارانی غەم بوو، کەدابەشکردنی مۆسیقاکەی لەلایەن سەلاح ڕەووف بوو، وەھۆنراوەکەشی ھۆنراوەی فۆلکلۆربوو، وەدەنگدانەوەیەکی گەروەی دروست کرد. ئەو ھەمیشە چاوەڕێی دەکرد کارێکی لەوە باشتر ئەنجام بدات، ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەلبومی گەردوونی تۆمار کرد، کە گۆرانییەکی لەو خۆشتر دەرچوو و گوێگرێکی زۆریشی ھەبوو.[٢]
چەندین کۆنسێرتی لەشارە جیاجیاکانی کوردستان سازکردووە.[٣]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ئاڵبۆم
[دەستکاری]تا ئێستە حەوت ئەلبومی ھەیە، و تێچووی سەرجەم ئەلبومەکانیشی لەسەرشانی خۆی بووە.
- چەپک، (٢٠٠٤)[٤]
- سروە گیان، (٢٠٢١)
- سلێمانی
تاقە گۆرانییەکان
[دەستکاری]ژومارەیێک لە گۆرانییەکانی:[٥]
- شنەی شەماڵ
- جافی جوانڕۆ
- دەردت لە ماڵم کەوێت
- زولێخام زەردە
- ئامان ئامان
- دێوانەم
- نم نمەی باران
- شیرین دامەچۆ
- شۆخە گیان
- گەردوون ئامان
- سەحەر
- شەماڵ
- مەجنوون
- لەیل
- کەنیلە گیان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ سەرقاڵ: عادڵ ھەورامی لە بەردەم ھەوادارانی کڕنۆشی برد،[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ عادل ھەورامی: ھاوڵاتیان خەجاڵەتیان كردووم[بەستەری مردوو]، تۆڕی میدیایی خەڵک، ٢٠١٥
- ^ ھەواڵنێری میھر: کۆنسێرتی عادڵ ھەورامی لە کوردستانی ئێران، نووسراو لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئاڵبۆمی چەپک؛ سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ کورد موزیک: داگرتنی گۆرانییەکانی عادل ھۆرامی؛ سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- چریکەی کورد: گۆرانیەکانی عادڵ ھەورامی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |