دڵشاد سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

دڵشاد سەعید (لەدایکبووی ١٩٥٨) مۆسیقازان و ئاوازدانەز و ژەنیاری بەناوبانگی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

دڵشاد موحەممەد سەعید ساڵی ١٩٥٨ لە دھۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا ھاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٧ بە پلەی نایاب پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ گرووپی میوزیکی دھۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ لە زانکۆی وێلز (University of Wales) ماستەری مۆسیقای وەرگرتووە. ئێستا لە نەمسا دەژیت و لەوێ مامۆستای مۆسیقایە.


بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ئەلبۆمی ئاوازێ کوردی میلۆدیی کوردی بۆ کەمان
  • ئەلبۆمی ئەڤینا سترانان بە دەنگی شەھریبانا کوردی
  • پێشمەرگە و شنگال (٢٠١٥)


سەرچاوەکان[دەستکاری]