بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەریا خالید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەریا خالید محەممەد (١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٥ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە. خاوەنی شەش کلیپە و یەکێک لە بەرھەمەکانی بە ناوی (خەم) زۆرترین دەنگدانەوەی ھەبوو لە ناو خەڵکدا.[٢]

لە ساڵی ١٩٨٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە.[١] لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە ئەنجامدانی کاری ھونەری کردووە.[٣] ساڵی ٢٠٠٤ ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و لە ئێستادا دەریا خاوەنی دوو منداڵە و لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبەن و ماوەی چەند ساڵێکە لە کاری ھونەری دورکەوتۆتەوە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «ده‌ریا خالید: دوا كاری هونه‌ریم گۆرانیه‌كه‌ به‌ناوی قه‌ده‌ر». chra.tv. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «دەریا خالید: ئێستا لەبەر خۆشمەوە گۆرانی ناڵێم». ava.news. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  3. ^ ئ ا «وێنە.. دەریا خالید لە نوێترین دەرکەوتنیدا». speemedia.com. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.