ھاوپەیمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هاوپەیمانی كوردستانی
Hevpeymanîya Kurdistanî
Kurdistani Coalition
ڕێبەرعەبدولڕەحمان مستەفا[١]
دروشمپێکەوەژیانی ئاشتییانە و جێبەجێکردنی دەستوور[٢]
دامەزرا لە٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (28ی ئەیلوولی 2019)[٣]
ھاتە جێگەیلیستی کوردستانی (۲۰۰۹–۲۰۱۳)
ئایدۆلۆجیادەستوورخوازی[٢]
کوردایەتی
مافەکانی کورد[٤]
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران:
١٧ / ٣٢٩

ھاوپەیمانیی کوردستان لیستێکی ھاوبەشی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت. جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانیی کورستانە.[٥][٦] دروشمی ھاوپەیمانییەتییەکە «بەیەکەوە بەھێزترین» لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەردەبڕن. لە سەرجەم بازنەکانی ھەرێمی کورستان، ناوچە جێناکۆکەکان و چەند ناوچەیەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کاندیدایان ھەیە.[٧]

پێشھاتەکان[دەستکاری]

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی کورد لە ناویاندا جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دامەزرا. لە ساڵی ٢٠٠٩، نەوشیروان مستەفا بەفەرمی لە یەکێتیی جیابوویەوە لە ڕێی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان. لە ماوەی ساڵانیی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، گۆڕان وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (یەکێتی و پارتی) چالاکییە سیاسییەکانی دەستپێکرد. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٣ بەدواوە گۆڕان چیتر وەک ئۆپۆزسیۆن نەمایەوە بوو بەشێک لە حکوومەتە ھاوبەشەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە ساڵی ٢٠١٦، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا لە دەباشان کۆبوونەوە لە پێناو کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و کارکردنی ھاوبەش. لەو کۆبوونەوەیاندا واژوویان لەسەر ڕێککەوتنێک کرد،[٨] وا دەخوێندرایەوە ئەم ڕێککەوتنە بۆ بەھێزبوونی ھەردوو حیزب بێت بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان،[٩] دواتر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرا و پەکخرا.[١٠][١١]

دروستبوون[دەستکاری]

لە دوای ماوەیەک لە مردنی ھەریەکە لە جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، ھەردوو حیزبی یەکێتیی و گۆڕان بە سەرکردەی نوێوە دەستیان بەکارکردن کرد. سەرەتا گۆڕان، عومەری سەید عەلی وەک سەرۆکی بزووتنەوەکە دیاری کرد. دواتر یەکێتی ھەریەکە لە بافل تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی وەک ھاوسەرۆکەکانی حیزب ھەڵبژارد.

لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد بۆ دامەزراندنی ھاوپەیمانیی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق.[١٢] لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنەکەش، بافل تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا ئەوان مەبەستیانە ئەم ڕێککەوتنە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووش بەردەوامی ھەبێت.[١٢] لاھور شێخ جەنگی ئەم بەیەکەوە کارکردنەی گۆران و یەکێتی بۆ ڕێککەوتننامەکەی دەباشان گەڕاندەوە.[١٣]

لە سەرەتادا، لاھور شێخ جەنگی وەک سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە دانرا.[١٤] بەڵام دوای ئەوەی لاھور لە پۆستی ھاوسەرۆکایەتیکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوورخرایەوە، ئەوا لە ڤیدیۆیەکدا دەستیشی لە سەرۆکایەتیکردنی ھاوپەیمانیی کوردستان کشاندەوە. دوابەدوای ئەوەش قوباد تاڵەبانی شوێنی ئەوی گرتەوە و بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە.[١٥]

ئەنجامی دەنگەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Serokê lîsta Hevpeymanîya Kurdistanê: Bi yekrêzîyê serkevtî dibîn" (بە کوردی). K24. 2 October 2019. Retrieved 1 October 2019.
  2. ^ ئ ا "Hevpeymanîya Kurdistanî logo û dirûşma xwe diyar kir". Rûdaw (بە کوردی). 1 October 2019. Retrieved 3 October 2019.
  3. ^ Karwan Faidhi Dri (28 September 2019). "Kurdish parties announce 'Kurdistani Coalition' for 2020 local election in disputed areas". Rûdaw. Retrieved 1 October 2019.
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری shafaaq نەدراوە
  5. ^ "گۆڕانکاری بەردەوامە.. قوباد تاڵەبانی دەکرێتە سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستانی". speemedia.com. Retrieved 2021-10-03.
  6. ^ "ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان". speemedia.com. Retrieved 2021-10-03.
  7. ^ "Kurdistan Coalition". kurdistancoalition.com. Retrieved 2021-10-03. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان دەدرێت |". azhans.krd. Retrieved 2021-10-09. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Kurdi, Kurdiu. "ڕایەکی تر لەسەر ڕێککەوتننامەی دەباشان". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-10-09.
  10. ^ "شاناز ئیبرایم ئه‌حمه‌د داوای ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان ده‌كات". www.awene.com. Retrieved 2021-10-09.
  11. ^ "لاهور شێخ جەنگی داوای جێبەجیکردنی ڕێککەوتننامەی دەباشان دەکات". کوردی - RojNews.News. 2020-02-28. Retrieved 2021-10-09. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ ئ ا "مەڕاسیمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان". zhyan.co. Retrieved 2021-10-09. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "لاهور شێخ جەنگی:هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان لەدەباشانەوە دەستیپێكردو سەركەوتنی گەورە بەدەستدێنێت". www.pukmedia.com. Retrieved 2021-10-09. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "دەقی ڕێککەوتنی هاوپەیمانێتی هەڵبژاردنی نێوان گۆڕان و یەکێتی". www.zamenpress.com. Retrieved 2021-10-09.[بەستەری مردوو]
  15. ^ Corporation, Nalia. "قوباد تاڵەبانی بەسەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستان دیاریکرا". nrttv.com. Retrieved 2021-10-09.