کوردایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناسیۆنالیزمی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە کوردایەتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
ئاڵای کوردستان
نەخشەی کوردستان دیاریکراو لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩٢
ڕەمزی نافیع کەسایەتی ناسیۆنالیستی کورد

کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی بیروباوەڕێکی نەتەوایەتیی کوردییە. ئەم بیروباوەڕە ھەوڵ دەدات بۆ بەدیھاتنی مافەکانی نەتەوەی کورد و پاراستنی زمان و داب و نەریتی کوردی. بڕێک لە کوردەکان پێیان وایە کە کورد تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردییەوە بە مافەکانی دەگات. کورد بەھۆی نیشتەجێ بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە ژمارەیەکی زۆر نەتەوە و نەریتی جیاوازی تێدا لە مێژەوە تووشی کێشە و پێشێلبوونی مافەکانی بووە.


ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی[دەستکاری]

گرنگترین ھەوڵەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و شۆڕشەکان:

ناکۆکییەکانی ناوخۆی کورد[دەستکاری]

شەڕی براکوژی[دەستکاری]

دوو ئیدارەیی دوای شەڕی ناوخۆ، بەشی پارتی دیموکرات و بەشی یەکێتیی نشتیمانی

شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]

دانیشتووانی کورد[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]