حوجرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حوجرە شوێنی خوێندنی بابەتە ئاینیەکانە، بەمەبەستی وەرگرتی ئیجازەی مەلایەتی، پێش دروستبوونی سیستەمی پەروەردەی مۆدێرن لە کوردستان حوجرەکان شوێنی سەرەکیی خوێندن بوون بۆ ھەر کەسێک نیازی فێربوونی زانستی بایە.

قۆناغەکانی خوێندن لە حوجرە[دەستکاری]

  1. قۆناغی یەکەم: قوتابی
  2. قۆناغی دووەم: سوختە
  3. قۆناغی سێیەم: ناسکە موستەعید
  4. قۆناغی چوارەم: موستەعیدی تەواو
  5. قۆناغی پێنجەم: دووامادەکان

ھەندێک جار فەقێ بەھۆی نەبوونی جێگاوە، ماوەیەک بە گوێگر (مستمع) دادەنرا تاکو جێگا دەبوو، ئەوکات دەبوو بە فەقێی تەواو. مەرج بوو ھەموو فەقێیەک ئەو قۆناغانە یەک لە دوایی یەک تەواو بکات تا شایەنی بڕوانامە پێدان بێت لەلایەن کۆتا مامۆستای.[١]

پێکھاتەی حوجرە[دەستکاری]

حوجرە لە ناو مزگەوتدابووە بەشێوەیەکی گشتی لە چەند ژورێک پێکھاتووە، ژورێک بۆ خوێندن واتە شوێنی وانە وتنەوە کە بە شوێنی (مرافەعاتی مەلا) ناوبراوە، ژورێکیش بۆ شوێنی حەوانەوە و مانەوەی قوتابیەکان بووە، ژورێکیش بۆ شوێنی ئازوخە و پێداویستیەکانیان بووە.[٢]

ھەندێ ئەو کەسایەتییانەی دەرچووی حوجرە بوون[دەستکاری]

ھەندێ لە کەسایەتییەکانی پەروەردەکراوی حوجرە ھەتا سەدەی بیست و بیست و یەکیش کاریگەرییەکی گرنگیان لەسەر کۆمەڵگا ھەبووە، لەو کەسایەتییانە کەسانی وەک.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕەوشی حوجرە لە پێگەیاندنی زانا ئاینیەکانی شاری ھەولێر, عومەر شێخ لەتیف بەرزنجی. "کوردیپێدیا". Archived from the original on 18ی Aprilی 2020. Retrieved 18ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ کورتە مێژوویەکی شاری سلێمانی, شاھۆ عوسمان سەیدقادر (٦ی ئابی ٢٠١٩). "کوردستانی نوێ". Archived from the original on 18ی Aprilی 2020. Retrieved 18ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "NRT4: خەرمانی حوجرە".