پارێزگای بوردور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 37°25′26″N 30°05′04″E / 37.42389°N 30.08444°E / 37.42389; 30.08444

پارێزگای بوردور
پارێزگا
وڵاتتورکیا
ناوچەمەدیتەرانە
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٦٤٫٧٧٩
کۆدی تەلەفۆن٠٢٤٨
وێبگەhttp://www.burdur.gov.tr/

پارێزگای بوردور یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە ناوچەی مەدیتەرانە ھەڵکەوتووە. کە دەکەوێتە نێوان دوو شاری گەورە یەکیان ئیسپارتا یەکیان ئەنتاڵیا

ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری بوردورە. یانزدە دانە شارۆچکەی تر لەخۆدەگرێت بەناوەکانی: bucak-بوجاک yeşilova-یەشیلۆڤا Altınyayla-ئاڵتنایلا Ağlasun-ئاغلاسون Altınyaylaئاڵتێنایلا Çavdırچاڤدر Çeltikçi-چێلتیکچی Gölhisar-گۆلھیسار Karamanlı-کەرەمانڵی Kemer-کەمەر Tefene-تێفێنێ ئەم پارێزگایە ١٨٢ گوند لەخۆی دەگرێت بە بچووک و گەورەیەوە، لە ناوچە دەریاچەکان لە تورکیا ھەڵکەوتووە کە دەریاچەی گەورە و بچوکی زۆری تێدایە. گەورەترین دەریاچەی ئەم پارێزگایە ، دەریاچەی بوردورە کەدەکەوێتە ناوەندی شار و دیمەنێکی جوانی بەخشیووە بەشار لەکاتی ھاتنە ناوەوەیدا، لەپێشتر یەکێک بووە لە گەورەترین دەریاچەکان لەدوای شاری وان لەھەموو تورکیادا بەڵام لەساڵی ١٩٧٢ بومەلەرزەیەکی بەھێز ئەم شارەی ھەژاندووە کە بووتە ھۆی مردنی خەڵلێکی زۆرو ڕوخانی شار بە تەواوی وە تەقینی خاکی ژێر دەریاچەکەو درزی کردووە ئەم دەریاچەیە کە پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی بێپێبت و نەمێنێت و وە بۆ مەلەکردن و ھیچ شتێک نابێت. دوھەمین دەریاچە کە دەکەوێتە یەکێک لە شارۆچکەکەی سەر بە بوردور بەناوی یەشیلۆڤا-yeşilova پێی دەوترێت ، دەریاچە سالدا-salda gölü کە شوێنێکی گەشت و گوزاریە خەڵکێکی زۆر لەھەموو شاروو شارۆچکەکانەوە سەردانی دەکەن ئاوێکی ڕونە و شیرنە، بوردور شوێنکە زیاتر خەڵکەکەی سەرقاڵی کاری ئاژەڵ بەخێوکردنن و شیرو پێست و گۆشتی زۆربەی تورکیاو کۆمپانیاکان لە بوردور فەراھەم دەکرێت، [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]