سەلاحەدین دەمیرتاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەرۆکی پێشوی HDP پارتی سیاسی
ئەندام پەرلەمانی پێشوو
سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٢ی جوونی ٢٠١٢
سەرۆک کۆمار ئەرتوغرول کورکچو
سەباحەت تونجەل
خانمەسەرۆک فیگەن یوکسەکداغ
پێشینە ئەرتوغرول کورکچو
سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
لە پۆستدا بووە
١ی فێبرواری ٢٠١٠ – ٢٢ی ئاپریلی ٢٠١٤
پێشینە موستەفا ئایزیت
دەمیر چەلیک
پاشینە پارتەکە ھەڵوەشاوە
See پارتی دیموکراتی گەلان HDP
ئەندامی پێشوی پەرلەمانی تورکیا
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٢ی جوولای ٢٠٠٧
ناوچەی بەربژێری دیاربەکر (٢٠٠٧)
[جولەمێرگـ(ناوچەی دەنگدان)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
پالۆ، خارپێت، باکووری کوردستان، تورکیا
پارتی سیاسی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی
(پێش ٢٠٠٨)
پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان
(٢٠٠٨–٢٠١٤)
پارتی دیموکراتی گەلان
(2014–present)
خوێندن لە زانکۆی ئانکارا
ماڵپەڕ Official website

سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.

ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.

دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ٢٠١٤.

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە[١] بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.[٢]

لە تەممووزی ٢٠٢١، سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ئەو ساڵەی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤی وەرگرت.[٣]

ئاشنابوون بە دۆزی کورد و ھاتنە ناو سیاسەت[دەستکاری]

دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی ئازاری ١٩٨٨ی زایینی، کاتێک خوێندکاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاکەیان لەسەر چەرمەسەرییەکانی کورد بەدەست حکوومەتی سەددام حوسێن و کیمیابارانی ھەڵەبجە، بۆ یەکەم جار زانیوییەتی کە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێکراوەیە بەڵام ھەر بە پێشنیاری مامۆستاکەی، ھەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیک نەکاتەوە ھەرچەند ئەشقی بە موزیکژەنی، لە موزیکی کوردی نزیک دەکاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێک بە دزی دایک و باوکی، گوێ لە گۆرانی کوردی بگرێ. ناوبراو دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل[HEP] لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزرانەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی ئامەد دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە. ھەروەھا قۆڵبەستکرانی برایەکی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخستنی گەنجانی پەکەکە لە زانکۆی موغوڵا و سزادانی بە ٢٤ ساڵ زیندان بەھۆی نەبوونی دەرفەتی ماددی بۆ گرتنی پارێزەر، وای لێ کردووە کە خوێندن لە بواری بەڕێوەبەری دەریاوانی لە زانکۆی ئیزمیر جێبھێڵێ و ساڵی ١٩٩٣، لە زانکۆی ئانکارا دەست بە خوێندنی یاسا بکات. ساڵی ٩٥، ھەر لە زانکۆ ھەوڵی داوە بچێتە شاخ بەڵام بە گیرانی لینکە تەشکیلاتییەکەی، پلانەکەی لێ ئاشکرا بووە و دواتر بەم ھۆیە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قۆڵبەست کراوە.[٤]

لە پارێزڤانیی مافی مرۆڤەوە تا سەرۆکایەتیی بەدەپە[دەستکاری]

دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٠وە بۆ ئەملا، لەگەڵ عوسمان بایدەمیر و کۆمەڵێک یاساناس و چالاکی مافی مرۆڤ، لە بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا بووە و بەدواداچوونی بۆ سەدان دۆسیەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان کردووە. پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٤دا، بایدەمیر بۆتە شارەداری گەوەرەشاری ئامەد، سەلاحەدین دەمیرتاش جێی ناوبراوی لە سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا گرتۆتەوە. ناوبراو بە ھۆی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینیدا، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندەکردن بۆ پەکەکە، سەرەتا بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا بەڵام دادگای پێداچوونەوە، دواتر سزاکەی بۆ پێنج ساڵ زیندانی ھەڵپەسێدرا گۆڕی. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧ی زاییندا لە جێگەی خەتیب دیجلە، لە ئامەد وەک کاندیدی سەربەخۆ لە لیستی دەتەپە کاندید کرا و توانی نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا. دەمیرتاش لەو ساڵانەدا وەک جێگری بەرپرسی فڕاکسیۆنی دەتەپە لە پارلەمانی تورکیا درێژەی بە سیاسەت دەدا بەڵام بە داخرانی حیزبەکە لە بەھاری ٢٠٠٩دا، تێکەڵ بە بەدەپەی دەستەخوشکی DTP بوو. دەمیرتاش، پاش داخرانی دەتەپە و قەدەخەکرانی سیاسەت کە زۆربەی دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە، لە کۆنگرەی ئاوارتەی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی[BDP]دا بە زۆرینەی ڕەھای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، لە فێبرواری ٢٠١٠دا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا. ناوبراو لە سێپتامبری ٢٠١١شدا بۆ جاری دووھەم، لەگەڵ «گوڵتەن کشاناک»، وەک ھاوسەرۆکی بەدەپە ھەڵبژێرایەوە. سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی بەدەپە لەمەودوا بە شێوەیەکی ئەکتیڤتر لە جاران ھاتە ناو سیاسەت و ڕۆڵی چالاکانەی لە وتووێژەکانی ناسراو بە قۆناخی ئۆسلۆ، ڕەوتی ئاشتی، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، دۆسیەی کەجەکە و ھتد گێڕا و بوو بە یەکێک لە سیما ناسراوەکانی تورکیا. لە ساڵی ٢٠١١ش، وەک یەکێک لە بەربژێرانی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دێمۆکراسی، لە جۆڵەمێرگ خۆی پاڵاوات و بۆ دووھەم جار وەک پارلەمانتار ھەڵبژێردرا.[٥]

ھەدەپە و ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار[دەستکاری]

ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، دەمیرتاش و ھاوحیزبییەکانی، بەمەبەستی پێکھێنانی بەرەیەکی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان و تورکیا، حیزبێکی چەترئاسای فرەدەنگ بە ناوی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان [HDP]یان دامەزراند. دەمیرتاش لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، لە ٢٢ی حوزیرانی ھەمان ساڵدا، وەک ھاوسەرۆکانی ھەدەپە ھەڵبژێردران. دەمیرتاش لە لایەن حیزبەکەیەوە لە ئەگۆستی ٢٠١٤ دا وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرا و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان، سەرۆک و دامەزرێنەری ئاکەپە و سەرۆک وەزیری ١٢ ساڵی ڕابردووی تورکیا کەوتە ڕکابەریی ڕاستەوخۆ. ناوبراو ھەرچەند لەو ڕکەبەرییە نابەرابەرەدا، سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا و وەک سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵنەبژێردرا بەڵام لە سەردەمی بانگەشەی ھەڵبژارداندا، توانی سەرنجی زیاتری کۆمەڵگا و مێدیای تورکیا بۆ لای خۆی و حیزبەکەی ڕابکێشێ و ڕێژەی ٩٫٧٦ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ. شتێک کە سەرکەوتنی دواتری حیزبەکەی لە ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیای مسۆگەر کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش، وەک ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی حەوتی ژووئەنی ٢٠١٥دا، ڕۆڵی سەرەکیی بانگەشەی ھەڵبژاردنی حیزبەکەی لەئەستۆ بوو.[٦]

کتێبەکان[دەستکاری]

بنەماڵە[دەستکاری]

سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٢ی زاینییەوە لەگەڵ باشاک دەمیرتاشی مامۆستا ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و باوکی دوو کچ بە ناوەکانی دەلال و دڵدایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Turkey HDP: Blast after pro-Kurdish leaders Demirtas and Yuksekdag detained - BBC News". BBC. ٢٠١٦-١١-٠٤. Retrieved 2017-03-02.
  2. ^ "HDP's Demirtaş: I'm not a manager, member, spokesperson, or". Birgun.net. ٢٠١٥-٠٩-٠٩. Archived from the original on 25ی Juneی 2018. Retrieved 2017-03-02. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ کوردپرێس. سەلاحەدین دەمیرتاش بووە براوەی خەڵاتی ڤایمەری ٢٠٢١ی بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ.
  4. ^ http://www.hurriyet.com.tr/pazar/14161426.asp
  5. ^ http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=8933&ID_map=24[بەستەری مردوو]
  6. ^ http://www.haberturk.com/gundem/haber/1040409-demirtasin-bilinmeyenleri