سەرمایەداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری دژە سەرمایەداری لەساڵی ١٩١١

سەرمایەداری یان کاپیتالیزم (بە ئینگلیزی: Capitalism) سیستەمێکی ئابوورییە کە لەسەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و کارکردنیان بۆ قازانج دامەزراوە.[١] سیستەمێکی ئابوورییە ڕێگە بە خاوەندارییەتی تاک و کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان دەدات بە ئازادانە کار بکەن واتا بۆ دیاریکردنی نرخی بەرھەمەکانیان ئازادانە بێت کە بەم شێوازە دەڵێن بازاڕی ئازاد، بەرچاوکەوتنی سەرمایەداری بۆ شۆڕشی پیشەسازی دەگەڕێتەوە، ھزر و چەمکی سەرمایەداری لەگەڵ لیبرالیزم دەگونجێت بەڵام بەپێچەوانە ناگونجێت لەگەڵ کۆمۆنیزم و ئەنارکیزم وە بەشێک لە سۆسیالیزمەکان چونکە ئەوان بەتەواوی سەرمایەداری ڕەت دەکەنەوە بەو بیانووەی سەرمایەداری دەبێتە ھۆی درووستبوونی چینایەتی و خراپبوونی باری ژیانی کرێکاران و ڕەنجدەران.

ئابووری بازاڕ لە ژێر چەندین شێوەی حکومەت و لە چەندین کات و شوێن و کولتووری جیاوازدا بوونیان هەبووە. کۆمەڵگا سەرمایەدارییە مۆدێرنەکان لە ئەوروپای ڕۆژئاوا لە پرۆسەیەکدا گەشەیان کرد کە شۆڕشی پیشەسازیی لێکەوتەوە. سیستەمی سەرمایەداری بە پلەی جیاواز لە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی حکومەت، لەو کاتەوە بووەتە باڵادەست لە جیهانی ڕۆژئاوادا و بەردەوام لە بڵاوبوونەوە. گەشەی ئابووری مەیلێکی تایبەتمەندی ئابوورییە سەرمایەدارییەکانە.[٢]

ڕەخنەگرانی سەرمایەداری[دەستکاری]

زۆرێکن لەوانەی ڕەخنەدەگرن لە سەرمایەداری ئەوانیش زۆرتر کۆمۆنیزم و ئەنارکیزم وە بەشێک لە سۆسیالیزمەکانن لەنێو سەدەی ھەژدەم و نۆزدەم کارڵ مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس بوون وە لەسەدەی بیستەم کاریگەری ڕۆزا لوکسەمبورگ دەردەکەوێت وە لەسەدەی بیست و یەکەمیش میخایل خازین و لیندۆن لاروش.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ Zimbalist, Andrew; Sherman, Howard J. (1984), "POLITICAL AND ECONOMIC SYSTEMS", Comparing Economic Systems, Elsevier, pp. 3–29, retrieved 2023-01-04
  2. ^ Joffe, M. (2011-09-01). "The root cause of economic growth under capitalism". Cambridge Journal of Economics (بە ئینگلیزی). 35 (5): 873–896. doi:10.1093/cje/beq054. ISSN 0309-166X.