دیموکراسیی کۆمەڵایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سۆسیالدیموکراسیەوە ڕەوانە کراوە)

دیموکراسیی کۆمەڵایەتی یان سۆسیالدیموکراسی ئایدیۆلۆجییەکی سیاسیی چەپە کە لە چوارچێوەی سیاسەتی لیبرالیزمی کلاسیک جێ دەگرێت. بزووتنەوەی سۆسیالدیموکراسیی ھاوچەرخ داوای ئەمە دەکات کە سەرمایەداری بە سیاسەتەکی کۆمەڵایەتی لە بنەمای یەکسانیی کۆمەڵایەتی چاک دەکرێت.

بیروباوەڕ[دەستکاری]

گوڵە سوور ھێمایەکە بۆ سۆسیالدیموکراسییەکان

ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکراتەکان سوسیالیزمی دیموکراتیکە ،کە حیزبەکە خۆی پێیوایە کە ھاوواتایە لەگەڵ سوسیالدیموکراسی.

پێشینە[دەستکاری]

(سوسیالدیموکراتەکان چییان دەوێت )؟ وتارێکە کە لە ڕێککەوتی ٦ نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٨١ لە لایەن ئاگوست پاڵم لە شاری ماڵموێ کە بە یەکەمین وتاری سۆسیالیستی لە سوێد دەزانرێت بەڕێوەچووە.ھەر‌ دەو ھەووەڵین وتارەدا ئاگوست پاڵم مەبەستی خەباتی سوسیالدیموکڕاتەکانی لە مەڕ پرسی گشتی و مافی یەکسانی دەنگدان بۆ ھەمووانی ھێنایە بەرباس. لەو سەردەمەدا کە مافی دەنگدان تایبەت بوو بۆ پیاوان ئەویش بۆ پیاوی دەوڵەمەند و دەستڕۆییو، کە پێنج لەسەتا دانیشتوانی سۆئێدی وەخۆدەگرت .

ھەشتساڵ دوایە ڕێکەوتی ٢٣ ئاپریلی ١٨٨٩ حیزبی کرێکاری سوسیالدیموکڕاسی SAPلە سۆئێد دادەمەزرێ .بزووتنەوەی ئیتحادییەکان دەدامەزراندنی حیزبەکەدا پاڵپشتییان لێکرد‌ ،وتەنانەت تا ساڵی ١٨٩٨ یش ئەرکێکی وەک ڕیکخراوێکی کرێکاری وەستۆگرتووە تا ڕێکخراوی کرێکاران واتە LO بە یارمەتی سوسیالدیموکڕاتەکان دامەزراوە .ئاسەواری پەیوەندییە‌ سیاسیی تەشکیلاتییەی نێوان SAP و LO دەو دوایانەدا بە بزووتنەوەی کرێکارانی سۆئێدەوە دیار بوو . یێلمار برانتینگ ھەووەڵین سوسیالدیموکڕات بوو لە ساڵی ١٨٩٦دا کە بە پشتیوانی لیبڕاڵەکان لە ستۆکھۆڵم توانی ببتە ئەندامی پاڕڵمان . ئاکسل دانییەلسۆن ھەووەڵین پەیڕەو وپڕۆگڕامی سوسیالدیموکڕاسی کە دە ساڵی ١٨٩٧دا لە لایەن گۆنگرەوە سەلمێندرا داڕشتەوە ھەڵبەت (ھی پێشوو وەرگێڕراوەیەک بوو لە پڕۆگڕامی سوسیالدیموکڕاسی ئاڵمان) .

سەدەی ١٩، دە ساڵی یەکەم[دەستکاری]

ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

ساڵی ١٩٠٠ سوسیالدیموکڕاتەکان کاتێکی دەوڵەتی دەستڕۆییوەکان لە سەرکار بوون وێڕای ھەڕەشەی مانگرتنێکی (ئێعتیساب ) گشتی ، پێشنیاری مافی دەنگدان کە تەنیا ١٢ لە سەتی شارۆمەندانی گەورە ساڵی دەگرتەوە وەک ڕێفۆرمێک دایانە‌ دەوڵەت. نیلس ئێدن نوێنەری لیبڕاڵەکان ئەو پێشنیارەی بە *منداڵی سەقەت* نێو دەبرد و یێلمار برانتینگ یش نێوی نابوو * بەرنامەی سەر مێزی پادشا *. تەنانەت ئەگەر مانگرتنەش کارتێکەری لە سەر مەجلیس نەبوو ، بەو مانایە بوو کە سوسیالدیموکڕاتەکان لانیکەم ئەرکی خۆیان لە مەڕ پرسی جەماوەر ومافی دەنگدانی وەک یەک بۆ ھەمووان بۆ چارەسەری گرفتە سیاسییەکانی زاڵ بە سەر ھەلومەرجەکەدا بە جێھێناوە وھاوکات وادەردەکەوت کە بەرەی بورژوا‌کان ناتەباییان لە سەر ئەوپرسە تێکەوتبوو .

ساڵێ ١٩٠٥ دەوڵەتی لیبڕاڵەکان دەستەڵات بەدەستەوە دەگرن.لیبڕاڵەکان دەبن بە گەورەترین حیزب و سوسیالدیموتەکان ١٣ ئەندامیان دەبێ . کۆنسێرواتیوەکانیش بەرەو کزی دەڕۆن .

حیزب ھەر زوو قورسایی و گرینگی خوێندەواری بۆ دەردەکەوێ .زانکۆی بروونسویک کە ساڵی ١٩٠٦ ‌ دامەزرا دە پەیوەندی دەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاریدا بوو. خاوەنی ئەو زانکۆیەش ABF وLO بوو.تا ئەورۆشی دەگەڵ بێ زۆربەی ئەو زانکۆیان دە دەست بزووتنەوەی کرێکاران دان . ساڵی ١٩٠٦ گارگا سەنعەتییەکان تووشی قەیرانێکی کاری گەورە بوونەوە لە سەر ڕیکخستنی کرێکاران دە ‌ ئیتیحادییەکاندا. لە ماکموێرا خاوەن کارەکان ئەو کرێکارانەی کە ئەندامی چالاکی ئیتیحادییەکان بوون لە سەر کار دەریانکردن . خاوەن کارەکان بە ھۆی وەیکە ھیچ پشتیوانییەکیان لە لایەن لیبڕالەکانەوە لێنەدەکرا ئەوتۆ ھەڵسوکەو‌تێکیان لە ڕاست کڕیکارەکان لەخۆ نیشان دەدا . نیلس ئێدن کە خۆی لیبڕال بوو ئەو ھەڵسوکەوتەی نێو نابوو * ئاوردوو بۆ ئاوری بێزاری چینایەتی * و * ژیانەوەی دڵڕەقی بەڕبەڕییەت * . سوسیالدیموکڕاتەکان و لیبڕاڵەکان ھەرتک لەسەر ئەو باوەڕ بوون کە بوونی ئیتیحادییەکان گرینگایەتییەکی تایبەتییان ھەیە . ساڵی ١٩٠٦ کاڕل ستێفس نوێنەری لیبڕاڵەکان بە پشتیوانی سوسیالدیموکڕاتەکان ھەووەڵین پێشنیاریان بۆ مافی دەنگدانی وەک یەک بۆ ھەمووان ، کەبە مانای لەوانە ھەر کەس زۆرترین دەنگی ھێناوە ھەڵبژێردراوەی خەڵک بناسرێ دە شێوە ھەڵبژاردندنی تاک وەک نوێنەری حیزب . پێشنیارە‌کە لە لایەن زۆربەی ئەندامانی پاڕڵمان ڕەتکرایەوە بە مەبەستی ھەڵبژاردن بە شێوەی لە ھەر حیزبێک چەند کەس . سوسیالدیموکڕاتەکان ئەوەیان وەک چەواشەکارییەک دەدیت .پەر ئالبین ھانس سۆن یش ئەو چەواشەکارییەی بە *ترسنۆکی لیبڕالەکان* لەقەڵەمدەدا. نێوان ساڵەکانی ١٩٠٦ و١٩٠٨ ھینکە بەریگرێنس ئەنداکی لاوانی سوسیالیست بە تاوانی ئانارشیستی لە حیزبدا ھەڵیدەپەسێرن. ساڵی ١٩٠٩ ئەوەیکە نێوی بە *مانگرتنی گەورھ*‌ دەرکردووە ،دەستی پێکرد ، مانگرتنێکی سەراسەری کە لە لایەن ئیتیحادییەی کرێکارانی سۆئێدوە بانگەوازی بۆ کرابوو بە مەبەستی پێش بە لەکاردەرکردنی ئەو کرێکارانە کە ناکۆکیان لە مەڕ حەقدەستەکانیان بوو بگرن . ئەو مانگرتنە خۆی بەرچاوترین ململانییەک بوو دەنێوان دوو ھێزی بزووتنەوەی کرێکاری سوسیالدیموکڕات و خاوەنکاران دا ، کە بە نسکۆی بزووتنەوەی کرێکاران تەواو بوو و بە ھۆی دابەزین پلەی ئیعتیمادی خەڵک بە ئیتیحادییەکانی کرێکاری کە دەو چەند ساڵانەدا‌ سرنجیان بەرەو خۆیان ڕاکیشابوو. ئەندامانی ئێل ئوو LO ڕێکخراوەی سەراسەی ئیتیحادییەکان لە سۆئێد نیوێکی لە ئەندامانی خۆی لە دەستدا و دەساڵی خایاند تا سەر لەنوێ ئەندامان ڕوویان تێکردەوە. ئەزموونی مانگرتنەکە بە شێوە جێوازەوە دەبزووتنەوەی کرێکاریدالێکدەدراوە .کەمایەتییەک لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە ئەو نسکۆیە دەگەڕیتەوە سەر پاشەکشەی ڕێبەرایەتی ئێل ئوو و ھەڵە و لاوازی ڕیکخراوەیی ،کە ھەر ئەو ساڵی وەک ڕێکخراوەیەکی سەندیکایی پێکھاتبوو ، لەلایەکی دیکەوە زۆربەی سوسیالدیموکڕاتەکان دوو دڵ بوون لە ڕاست شەڕی چینایەتی دەستەوەیێخە و ھاتبوونە سەر ئەو باوەڕە کە ڕادەی پێگەی کرێکاران دەبێ بەرز بکرێتەوە و بەو قەناعەتەش‌ گەییشتبوون کە قورسایی چەمکی دیموکڕاسی دەتوانێ بەرەوەی دەستەڵاتی سیاسی بێ . سەلماندنی ئابووری بازاڕی (عەرزە وتەقازا) بەپێی ئاماری ئابووری دەیانساڵەی دوایین سەدە ، بەرن ستێن توانی پێچەوانەی بنەمای تێئۆری ئابووری مارکسیستی کە پێیوایە کاپیتالیسم ھەژاری جەماوەری لێدەکەوێتەوە بسەلمێنێ . لە وڵاتانی سەنعەتیدا کرێکارانی چینی مامناوەندی توانیویانە ھەلومەرجی ژیانیان باشتربکەن و سیستیمی برۆکڕاتی کەمتر بێتەوە . لە سۆئێد نیلز کارل بوی ئەو تێئۆرییەی مارکسیستی لەمەڕ چەوسانەی ڕەتکردەوە و پێیوابوو ھەروەک ڕەوابوون و لێھاتوویی ، کار وکاپیتال دوو فاکتۆری سەرەکی ھاوبایخن . کەلکوەرگرتن ودەکارکردنی ‌ سەرمایە بە مەبەستی بەرمھێنان بە مانای چەوسانەوە کرێکاران نییە . ئەوەش‌ بەو مانایە یە کە سوسیالدیموکڕاسی ئابووری بازاڕی (عەرزە وتەقازا )ی قەبوڵکردووە- بەڵام نە بە بێ مەرج . نەگونجاوی وسەرلێشێواوی بێوچان ھەر لە کاتەوە بگرە تا فاکتۆڕەکانی دیکە ھەلومەرجەکەیان دەکەوێتە دەستی کە ئەویش دەبتە ھۆبۆپێشێلکاری مافی ھیزی کار ،قەیرانی ئابووری ،کەمبوونەوەی‌ دەستمایەدانان ،کەلکوەرگرتن لە لانیکەمی فاکتۆڕەکانی بەرھەمھێنان .بۆ بەرپەچدانەوەی ھەلومەرجی نالەباری کۆمەڵایەتی و شکستی سیاسەتی ئابووری ، بۆ ھاندانی گەشەی ئابووری بە مەبەستی بەرھەمھێنان واباشە کھ چاوەدێریمان بە سەر بازاڕی عەرزە وتەقازا دا ببێ .ئەوشێوە بۆچوونە لە لایەن یوان ماینارد کەینێز دە چوارچێوەی شێوەیەکی نوێی ئابووری بازاڕی دە دوایی ساڵەکانی ١٩٣٠ دا پێشنیار کراوە ،بەڵام پێشووش ھەر ئەو ڕەوتە بە بێ وەیکە تێئۆریزەکرابێ لە لایەن بزووتنەوەی سوسیالدیموکڕاسییەوە کەلکی لێوەرگیرابوو .

ڕێککەوتن و گەشەی ئابووری[دەستکاری]

خاڵێکی ناوەندی ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی کزکردنی فتیلەی ئاوری شەڕی چێنایەتییە‌ وحەولدراوە‌ یارمەتی ئەو ھێزەلە کۆمەڵگا بدەن کە تێری و تەسەلی ھێنەرە و ھۆی بەرھەمیھێنانی زۆرتر و گەشەی ئابووری و دابەشکردنی عادڵانەی دەستکەوتەکانی بدواوەیە‌ .ھەرەس و ناسەرکەوتوویی مانگرتنەکەی ساڵی ١٩٠٩ بوو بەبناخە بۆ بەستنی قەراردادی (ساڵت خوێ ئاوتاڵ) لە ساڵی ١٩٣٨دا . لە جیاتی وەیکە پاڕاگڕافی لەمەڕ خاوەنکار بسڕنەوە ھەشت خاڵیان بە نێویMBL ( قانوونی بەشداری دەبەڕێوەبەرایەتی )یان دیاریکرد کە بریتین لە :

  • مافی دامەزراندنی ڕێکخراوەی‌تایبەت بۆ کرێکار و خاوەنکار.
  • مافی باسکردن و وتووێژ لەمەڕ،چۆنیەتی کار ، جێی کار ،ھەر چەشنەئاڵوگؤڕێک.
  • مافی بوونی زانیاری.
  • بەشداری کرێکاران دە بەڕێوەبەرایەتی ( دەرکردن ،ڕاگرتن وگواستنەوە)
  • دژایەتی دەگەڵ ھەر چەشنە گرژی ، تووند و تیژییەک بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان
  • نێوبژیوانی کردن نێوان خاوەنکار وکرێکار(چارەسەری کێشەکانیان وەستۆی ڕێکخراوی نێوبژیوانی ‌)یھ
  • بوونی گرێبەستی گشتی وەک یەک بۆھەمووان
  • قەرەبوو کردنەوەی ھەرچەشنە زیانێک بە ھۆی کار

گرینگترین ھەلومەرج بۆ ئەو چەند خاڵانە ،کاری بێقڕ‌ە ،ئیتیحادییەکی بە ھێزی کرێکاری و سیاسەتێکی ئابووری بۆ دەستەبەرکردن کار بۆ ھەمووانە .ھەموو حەولی سوسیالدیموکڕاتەکان بۆ پێکھاتن وڕیککەوتن دە نێوان کارگێڕانی بازاڕ واتە خاوەنکار وکرێکارە وبەڕێوەبردنی بازاڕ ‌ بەپێی قانوونی قەراردادی گشتی (نێوان تاکەکان) نەک قانوونی گشتی کۆمەڵایەتی کە زیندان وجەریمە و ودادگاییان لێدەکەوێتەوە، تەنانەت ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی یش ئەو خۆگونجاندنەسیاسییە دەگەڵ ژیانی کاری وەخۆدەگرێ .

سۆسیالیزم یان سۆسیال لیبڕالیزم[دەستکاری]

ئاڵای سۆسیالیزم

ئەو ئاڵوگۆڕە رێفورمیستییانەی کۆمەڵایەتی سێ قۆناخ وەخۆ دەگرێت . قۆناغی یەکەم دیموکراسی سیاسی (سیاسەتی دیموکڕاتانە ) کە خۆی ھەلومەرجێک بۆ ھەرەوەزێکی جەماوەری دەھەڵبژاردنی پاڕڵماندا دەڕەخسێنێ . ئەو دەستەڵاتە سیاسییە ڕەخسێنەری قۆناخی دووھەمە واتە دیموکڕاسی کۆمەڵایەتی کە ئەویش خۆی سیاسەتی دەستەبەرکردنی کار ومافی یەکسانی شارۆمەندی وتێری و تەسەلی بۆ ھەمووان دەگونجێنێ .کار بۆ ھەمووان ،خۆ بەشارۆمەندی کۆمەڵگا زانین و نەبوونی دەستەڵاتی چینێکی تایبەت بە سەر کۆمەڵگادا ئەو ھەلومەرجە بۆ مرۆڤەکان دەخولقێنێ کە چارەنووسی ژیانی خۆیان بەدەستەوەبگرن . دابینکردنی قانوون وھاندانی خواستی جەماوەر بەرەو ئابوورییەکی کۆمەڵایەتی و ئالوگۆڕی دەستەڵات دەبازاڕدا کە لەلایەن ئیتیحادییەکانەوە چاوەدێری بکرێن ،دەستەبەرکردنی کار بۆ ھەموون وخۆ بە شارۆمەندی کۆمەڵگا زانین وبە دیموکڕاتی بوونی ژیانی کاری دەڕەخسێنێ کە خۆی قۆناخی سێھەم واتە دیموکڕاسی ئابووری یە بەشێکی گرینگی ناوەرۆکی ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی ( شێوە ڕوانینی سوسیالیستییانە‌ ) یە. ئەوەش بەو مانایەیە، لەجیاتی گۆڕینی‌ ئەوویستە فەرمییانەی خاوەندارییەتی دەکۆمەڵگادا ، لەڕێگای چاوەدێری بە سەر قانوونی بەڕێوەبردنی بازاڕ ، ماڵیات ، ئیتیحادییەکان ، پەرەی دەستەڵاتی کریکاران ، وپەرە پێدان بە ئیمکاناتی شارۆمەندان‌ و تاکگەل بۆ بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی ژیان ، ھەنگاو بە ھەنگاو ھەلومەرجیان دەگوازرێتەوە بۆ چۆنیەتی ویستی خاوەندارییەتی.

ھێشتا زەختی سیاسی ڕاستەوخۆ بەسەر*ھەنگاوی سێھەم * واتە دیموکڕاسی ئابوورییەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی زووتری پرسی خاوەندارییەتی و مافگەلی ،لە ئەوەیکە وا دە ڕوانگە بنەمایییەکانی سوسیالیستی و مێژووی سوسیالدیموکڕاسی مۆدێڕن لەسۆئێد کە دەڵێی ،بە شێنەیی وەک ڕەوتێکی ڕۆژانە و دە دەرفەتی سێھەمدا دەبێ بکرێن ھەیە . ئەو‌ باسە دەگەڕێتەوە بە سوسیالیستی کردن وداڕشتنی ئابووری بنەماڵەیی‌ لە ساڵی ١٩٢٠ ،بەرنامەی بزووتنەوەی کرێکاری دوای شەڕلەساڵی ١٩٤٠ ، سندووقی پاشکەوتکراوەی مووچەگران لە ساڵی ١٩٧٠ و ٨٠ دا . لە تەواوی ئەو دەرفەتانە دا حەولی پەرەپێدانی دیموکڕاسی ئابووری بەرەوڕووی بەرھەڵستکارانەی بورژوازی بووە وبە ساز کردنی ناتەبایی دە ڕیزی بزاوی کرێکاری وتەنانەت لە نێو ڕێبەرایەتی خۆشیاندا ھۆی نسکۆ و بەرەو دواوە بردنی ڕەوتەکەیان پێکھێنا . دەکرێ بڵێین کە لە نێو سوسیالدیموکڕاتەکاندا مەودایەکی ئیدۆئۆلۆژی لە نێوان چەپ کە خاوەنی خواستی ئاڵوگۆڕی سوسیالیستییانەی کۆمەڵگا وبەرەی بە مەبەستانەی ڕاست کە لە سوسیال لیبڕالیزم نیزیکن ھەیە .

ھونەری داڕشتنی بناخەی کۆمەڵگا یان سەربەخۆیی مرۆڤەکان[دەستکاری]

ڕوانگەیەکی ئیدئۆلۆژییەکی بەرینی دیکە دە نێو سوسیالدیموکڕاسی دا ھەیە کە دەڵێ :ئەو کۆمەڵگا باشە چییە و چۆن پێکدێ . داخوا ژیان لەپاش ھەڵوێستێکی پسپۆڕانە کە چۆن باشە، بنیات دەنرێ ؟ یان ئەوە زۆر گرینگە کە دیموکڕاسی کۆمەڵایەتی دەرفەتێکی واباش بۆ دەستەبەربوونی ھەلی بە ئاوات گەییشتنی مرۆڤەکان بڕەخسێنێ تا بتوانن خۆیان چارەنووسی ژیانی خۆیان بە دەستەوە بگرن ؟ ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ململانی نێوان ھو‌نەری داڕشتنی بناخەی کۆمەڵگا و ئەو شتە کە بە نێوی ھێڵی سەربەخۆیی دەناسرێ . دمەتەقەی نێوان ئالوا میردال و گووستاوموێلر نموونەیەکی بەرچاوە لە مەڕیارمەتی بۆمنداڵان (منداڵی یانە ،زارۆکی یانە )‌ کە قەرەبووی ئەو بڕە پووڵە‌ کە پێشوو پێدەگوترا(گلد‌انەوەی بەشێک لە ماڵیات ) بکاتەوھ ،لە چاو دەرسەتێکی کە لە ئەو دەرامەدە‌ کە تا زیاتر بوایە زیاتر ماڵیاتی لیدەگێڕدراوە‌ ،شتێک نییە کە بۆ بێدەرامەدان جێیەک بگرێتەوە . ئالوا میردال پێیوابوو ‌ دابەشکردنی ئەو بڕە یارمەتییە بۆ منداڵان وەک پووڵی نەغد بە سەر بنەماڵەکاندا کە نازاندرێ ھەر لە بنەڕەتەوە دەتوانێ یارمەتیدەر وگونجاوبێ بۆ منداڵان شتێکی ھەڵنەسەنگێندراوە . باشتر بوو لە جیاتی پووڵی نەغد کۆپینیان بدرێتێ کە تەنیا جل وبەرگ و خواردەمەنی منداڵانی پێ بکڕدرێ . موێلر دەڵێ مەبەست لە بەرێوەبردنی سیاسەتی تیر وتەسەلی ئەوە بوو کە مرۆڤەکان * چێژی ھەستی سەربەخۆیی * بکەن و خەڵک خۆشیان باشتر دەزانن کە پێداویستییەکانیان کامانەن . ھێڵی سەربەخۆیی کە تا ئەو جێیە دەگەڕێتەوە سەر کێشەی یارمەتی منداڵان سەرکەو‌تبوو ،سێبەری بە سەر زۆرێنەی سوسیالدیموکڕاسی سۆئێد دا دا کێشا ،تەنانەت دە تەواوی مێژووی حیزبەکەدا کەم تا زۆرێک نوێنەرایەتی بەرەی پسپۆڕ و تۆخی بنیاتنانی گۆمەڵگای وەستۆگرت .

حیزبی کرێکاری یان حیزبی جەماوەری خەڵک[دەستکاری]

سوسیالدیموکراسی لە سەرەتاوە بناخەی وەک حیزبێکی ڕەسەنی کرێکاری داڕێژرا‌ وبە تایبەت لە سۆئێد پەیوەندی نێوان ئیتیحادییەی کرێکاران و حیزبی سوسیالدیموکڕاسی زۆر بە ھێز بوو .ئاکسل دانییەلسۆن پەرەی بە تێئۆریی بزووتنەوەیەکی کرێکاریدا کە لە سەر بنەمای دوو ھێڵی ،ئیتیحادییەیی و سیاسیی ، کەدە پەیوەندێکی ئورگانیک دەگەڵ یەکتردان دامەزراوە . ئەگەر چی ئاسەواری ئیدئۆلۆژی بە سەرئاڵوگۆر دەکۆمەلگادا دیاربووە بەڵام ویستی بەشداریکردنی خەڵک بە گشتی بۆ دابینکردنی عەداڵەت دەکۆمەلگادا ھەر لە سەردەمی ئیدوارد بەرن ستێن _ەوە بە ھێز بووە لە بەشدارکردنی تەنیا ھێزی کرێکاران وەک بەشێک لە کۆمەڵگا . دە ساڵی ١٩٢٠دا ئەو پرسیارە بۆ سوسیالدیموکڕاتەکان جێی باس بوو کە دەبێ حیزبی کرێکاری بن یان بە قەولی( پەر ئالبین ھانسسۆن) دەبێ حەولی ئەوە بدەین کە ببین بە* حیزبێکی تەواو خەڵکی *. لێرە دووڕدۆنگییەک لە سەر ناوەرۆکی وشەی *خەڵک* ھەیە کە لایەنی ھەمبەرلە سەر *خەڵک وپیاوان * پێداگری دەکا ،لە لایەکی دیکھ ئەوئیدئۆلۆژییەی نیزیک بە باوەڕی سوسیالدیموکڕاسی کە دەبێ ئەرکی نوێنەرایەتی داخوازییەکانی گشتی کۆمەڵگا کە بورژوازی و خاوەن کارەکان لە ئەستۆی خۆیان داماڵیوە وکردوویانەتە قوربانی داخوازی چینی خۆیان ،وەستۆ بگرن .

ھەرچییەک بێ پەیوەندییەک دە نێوان بیرۆکەی کۆمەڵگای تێر وتەسەل وتێئۆری کۆمەڵگای سوننەتی و کۆنەپەرەستانەی رودۆڵف شێلێن جێی ھیچ باسێکی نەھێشتبێتەوە ،تەنانەت ئەگەر ناوەرۆک و گرینگایەتی ئەو پەیوەندییەش ھۆیەک بووبێ بۆ د‌مەتەقەکە. دە ساڵی ١٩٣٠دا ئەو پرسیارانە زۆر تر خۆیان کردەوە و ناوەرۆکی سیاسییان بە خۆوە گرت تا جێیەک کە بۆ پاراستنی دەستەڵاتی سوسیالدیموکڕاسی دە دەوڵەتدا پێویستییان بە بەرە (ئالیانس ) بوو. ھەنگاوی ھەووەڵ ڕێکەوتنی سوسیالدیموکڕاتەکان وبەرەی کرێکارانی کشتوکاڵ بە نوێنەرایەتی ئیتیحادییەی جوتێران دە ساڵی ١٩٣٣ دا کە بە نێوی*ڕەشەوەڵاغ کڕین * پێکھات .دەماوەی دوای تەواوبوونی شەڕدا ھەموو حەولی سیاسی سوسیالدیموکڕاتەکان بۆ دۆزینەوەی ئالیانسێک دە نێوان کرێکاران و گرووپی کارمەندان دابوو . ھەر وا دەھات کە خۆیان وەک حیزبێکی بەرینی کۆمەڵایەتی بۆ مووچەگران پێناسە بکەن .وادیار بوو دەوڵەتی تێر وتەسەلی (ڕفاھ ) کە بە دوای شەڕدا بە ھۆی ڕێفۆڕم دەکۆمەلگادا دامەزرابوو ئەو ئالیانسەی بە پاڵپشتی خۆی دەزانی . ئەو سیاسەتە گشتییەی تێر وتەسەلی یەش کە توێژی مامناوەندی کۆمەڵگا خواستی خۆی تێدا دەدیتەوە وادیار بوو ھاوتەریب دەگەڵ خواستی کرێکارانیش بووە وھاوکات کە ڕادەی ئابووری توێژی مامناوەندی کۆمەلگاشی ھەڵدەکێشا ئەو ھەڵکێشانە ئابووری چینی کرێکارانیشی دەگرتەوە. کۆمەڵگایەکی بە ھێز یان سەربە خۆ؟

کێشەیەکی دیکەش دە نێو سوسیالدیموکڕاسیدا لە مەڕ ڕوانگە لە سەر دەوڵەتدا بوو . لە لایەک وەک نەریت بۆ چارەسەری گرفتەکانی کۆمەڵگا ،‌ یارمەتی وەرگرتن لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و کۆپراتیوەکان(خاوەن سەھمەکان) ولە لایەکی دیکەوە حەولی بەرەوپێشبردنی سیاسەتی ڕێفۆڕم لە ڕێگای بڕیاری سیاسی و ئەرکی جەماوەری خەڵک‌ . ئەوەی دە ماوەیەکی درێژخایەن دە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٠ و٦٠ دا بەڕیوەچوو لە سەردەمی تاگە ئێرلاندر بە نێوی * ئەو کۆمەڵگا بەھێزە ) دا بوو،کە ئەرکی سەرەکی دابینکردنی سیاسەتی سوسیالدیموکڕاتەکان خرابووە سەرئەستۆی کۆمیونەکان‌ .بۆ نموونە لایەنێکی ئەو بەرەیە بزووتنەوەی کۆپراتیوەکان و لاوانی سەر بە سوسیالدیموکڕاسی کە بە دروشمی *خۆبەڕیوەبردن * دە ساڵی ١٩٨٠دا بوو .ئاندرس ئوێرن کۆنە دامەزرێنەری کۆپراتیو و سوسیالدیموکڕات ڕایگەیاند کەچ باش سیاسەت نەیتوانی‌ شارۆمەندان بکاتە *مریدی دەستەڵاتدارانی دەوڵەت* ھەر لە گوێن ئەو کێشەیەش ڕوانگەیەکی لەمەڕ ئازادی ئابووری دەگۆڕێدا ھەیە گەلۆلە بنەڕەتەوە دەبوو لە لایەن چینی خوارەوە بە نێوی * ڕاوێژکاری بەڕیوەبەر * ولە شوێنی کارەکان. بەڕێوەبچن یان قورسایییەکە بخرێتە سەر قانوون و قانوونی بەڕێوەبەری بازاڕەکان ؟ ئێرنشت ویگفۆش بە تووندی کەوتبووە ژێر ئاسەواری (ییلێس سوسیالیزم ) کە دەڵێ: مرۆڤەکان دەبێ ببنە خاوەن دەستەڵاتێکی ھەرێمی دەحاڵیکدا بۆ نموونە ڕیچارد ساندلر کە نوێنەرایەتی ئەو بەشەیە کە دەڵێ دەبێ خاوەندارییەتی دەوڵەت و چاوەدێری بە سەر توجاڕەت دا پەرەبستێنێ.

بەرابەری ‌ و ھاوپلەکردن[دەستکاری]

لەو چەند‌ دەیانەی ئەم دواییانەدا وەک کۆنە نەریتێکی سوسیالدیموکراتەکان بە مەبەستی بەرابەرییەکی ڕاستەقینە حەولی زۆر دراوە کە ئەو چەمکە بکرێتە ڕوانگەیەک .دە ماوەی ساڵەکانی ١٩٦٠ و ٧٠دا وەک ھەنگاوی ھەووەڵ لەژێر نێوی*چوارچێوەی ڕیفۆڕمی ماڵیاتی* بە مەبەستی کۆتایی پێھێنان بە وەرگرتنی ماڵیات لە دوو دەرامەد کە یەککەس دەیبێ ،بە تایبەت لەو بڕە مووچەیە کە بە نێوی *پووڵی دایکانە* ولەو بەشانەی کە بە نێوی خەدەماتی گشتی دادەمەزرێن بە مەبەستی وەگەڕخستنی توانایی ولێھاتوویی ھەرچی زیاتری ژنان دەکۆمەڵگادا پێکھاتبوون . سەرچاوەی ئەو بڕیارەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەکە دەکۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و مۆدێڕندا کرێکار وخاوەن کاسبی تایبەتی ھەرتک ھەلومەرجی ئەوەیکە مرۆڤ چارەنووسی خۆی بەدەستەوەبگرێ وخاوەنی حورمەتی شارۆمەندی ببێ ،دەڕەخسێنن . ھاوکات ھاندەری ھێزی بەرھەمھێنەر و ھێزی کاریش دەکۆمەلگادا دەبێ .

ئاکامی پێ دەبازاڕی کارنانی ژنان دە ساڵی ١٩٧٠کاندا نیزامی دەستەڵاتی جنسییەتی دە ھەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا ،تەنانەت پێگەی ژنان دە بازاڕی کاردا لە سۆئێد لە زۆر ڕوانگەوە ھێشتا ھەرخەرابتر بوو لە ھی پیاوان بۆ نموونە لە مووچەی مانگانە یاندا . دەماوەی ساڵی ١٩٩٠کاندا بەشێکی ڕوانگەی چوارچێوەڕێفۆڕمییەکھ بە کارتێکەری ئیدئۆلۆژی فێمنیستی کھ لەنێو بەشێک لە سوسیالدیموکڕاتەکاندا خۆی دەنواند و جەخت لەسەر ئاڵوگؤڕی زیاتر لەوەیکە نێوی بە ڕێفۆڕم دەکۆمەلگادا دەرکردبوو بکرێ و بۆ ئاڵوگۆڕ ‌ دە تیڕوانین و پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکاندا ھەنگاوی زیاتر ھەڵبگیرێ . مارگارێتا وینبەری یەکێک لە پێشەنگەکانی ئەو ڕەوتە بوو . بە ڕادیکاڵکردن خۆی ڕەنگبێ بەشێک بێ لەو کاردانەوە کە بوو بە زیاتر بەرتەسککردنەوەی ئەو پەرەسەندنە دەوبوارەدا دەساڵی ١٩٨٠کاندا . دە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٤ سوسیالدیموکڕاتەکان بڕیاریارێکیان وەک پرنسیپ بە نێوی * ژن وپیاو بە قەرایی یەک *دەرکرد کەنیوێک ژن ونیوێک پیاو خۆیان دە لیستی پاڵێوراواندا بنووسن ، ئەوەش وەک بەڕێوەبردنی بڕیاری دابەشکردنی دەستە‌ڵاتی بەرابەر‌ دەنێوان ژن وپیاو لە پاڕڵمان و ئوستان و کومیونەکاندا ھاتەکایەوە . ئەو بڕیارە تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی حیزب و لقی حیزبەکانیش دە ھەرێمەکاندا دەگرێتەوە.