فێمینیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێمای فێمینیزم
لۆگۆی پاراستنی مافی ژنان و بەھێزکردنی ژنان
ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

فێمینیزم (بە ئینگلیزی: feminism) (بە کوردی: ڕێبازی یەکسانیی ژن و پیاو لە مافدا) بریتییە لە چالاکی کۆمەڵایەتی، چالاکی ڕامیاری، بیروباوەڕێکە کە ئامانج دەخاتە سەر پێناسەکردن و دامەزراندنی، ڕامیاری، ئابووری، کەسایەتی، و کۆمەڵایەتی، یەکسانی لە ڕەگەزەکان.[١][ئ][٣][٤][٥][٦]

دایکانی فێمێنیست ڕەتی دەکەنەوە کە مناڵەکانیان سەیری کارتۆنەکانی دیزنی بکەن، وەک کارتۆنەکانی شازادە خاتوونی سەندرێلا و چەن جۆرێکی تر، یان ڕەنگی پەمەیی بە گشتی، یان خۆیان ھەمیشە خەریکی کاری ماڵەوە بن، لێرەدا مەبەستەکە چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزییە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەکاتی کەرەنتینەکەی کۆڤید ١٩ ژنانی نێوان تەمەن ١٤ بۆ ٢٤ زیاتر لە پێویست کاریان کردووە بەمەش کێشەی بۆ دروستکردوون لەوەی بتوانن سەرەنج بدەنە خوێندن و قوتابخانەیان.[٧][٨][٩]

قۆناغەکانی فیمینیزم[دەستکاری]

  • قۆناغی یەکەم لە ساڵەکانی (١٨٥٠ تا ١٩٦٠)ی زایینی، کە ناسراوە بە مێژووی سەرھەڵدانی لیبرالیزم، کۆمۆنیزم و سوسیال فێمینیستەکان.
  • قۆناغی دووھەم لە ساڵەکانی (١٩٦٠) تا (١٩٩٠)ی زایینی کە لەوێدا بیرۆکەی ڕادیکاڵ فێمینیستەکان سەریھەڵدا.
  • قۆناغی سێیەم لە ساڵەکانی (١٩٩٠)ی زایینی و ھەتا ئێستاشی لە گەڵدایە، قۆناغی سەرھەڵدانی پۆستمودارنیستی فێمینیستی و ھەروەھا توێژینەوە کردن لەسەر دۆزینەوەی وەڵام بۆ ڕەگەز و ھۆکارە زانستییەکانی دروستبوونی نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا لە درێژایی مێژوو.

ویلستۆنکرافت[دەستکاری]

(Mary Wollstonecraft cph (1759–1797

خاتوو ماری ویلستۆنکرافت Mary Wollstonecraft بە کتێبی «داکۆکی لە مافی ژنان» (A Vindication of the Rights of Women (1792 بووە یەکەم نووسەری ژنی فێمینیست. ئامانجی ویلستۆنکرافت بریتی بوو لەوەی «جوداوازیی زایەندەکی بە تەواوی لە جڤاتی خۆماندا بسڕینەوە، مەگەر لەو بارانەدا کە خۆشەویستی ڕەفتار بگێڕێت». لای ویلستۆنکرافت ئامرازی گەیشتن بە جڤاتی زایەندیەکسان بریتییە لە بارھێنان و فێرکاریی وەک یەکی کوڕ و کیژ.

میلل[دەستکاری]

(JohnStuartMill(1806–1873

لە سەدەی نۆزدەیەمدا نووسەری فێمینیستی ژن و پیاو لە ھەموو ڕێبازە سیاسییەکاندا ھەبووە، لە لیبەڕالیزمەوە بگرە ھەتا چەپ. لە نێو لیبەڕالاندا دەبێت ئاماژەی تایبەت بە میلل John Stuart Mill بکرێ.

بەرھەمەکەی میلل (The Subjection of Women (1869 ئێستایش شابەرھەمە. میلل وەھا باس لە دۆخی ئەو دەمە دەکات:

«لە جڤاتی ناڕۆشناکدا ڕەنگی پێست، ڕەگەز، دین، یان لە وەڵاتی ژێردەستەدا سەربە نەتەوەبوون چی دەگەیەنێت، ژنبوون ھەمان شت دەگەیەنێت بۆ ھەموو ژنان: ھەتاھەتایە دوورخستنەوە لە ھەموو پیشەیەکی بەرز»

میلل وەک سوودخوازێک دەیویست بەڵگەی مافگەلی سیاسی ژنان لەوەدا پێشان بدات کە سوودی ھەیە بۆ جڤات: جڤات سەدی پەنجای ئەو توانایەی خۆی لە کیس دەچێ کە دەشیان بۆ چاک کردنی جڤات بخرێنە کار.

سوفراگێت Suffragette[دەستکاری]

(ElizabethCadyStanton (1815–1902

خەبات لە پێناوی مافی دەنگ دانی ژنان لە ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمریکا بە خەسڵەتی لیبەڕالانەوە پیادە کرا. ھەڵبەتە سوفراگێت Suffragette ەکان: ئەندامە چالاکە دەستوەشێنەکان، ناچاربوون پەنا بەرنە بەر مێتودی پەلەمانبەدەر بۆ سەرخستنی کەمپێنەکانی خۆیان. «ستانتۆن» Elizabeth Cady Stanton تیۆریستی ھەرە گرنگی بزاڤی سوفراگێت بوو، دەیگوت ھۆکاری بەڵای ئەم دونیایە لەوەدایە ھەتا ئێستا لە بواری سیاسەت و جڤاتدا پیاو سەردەستە:

«ڕیشاڵی پیاوانە ھێزێکی ڕووخێنەرە، توندە، خۆپەرست و پەلھاوێژە. شەڕخوازە، دڕە، داگیرگەرە. ھەم لە دونیای ماددی و ھەم لە دونیای ئاکارەکیدا ناتەبایی، ناڕێکی، نەخۆشی و مەرگی لێ دەزێتەوە. ئەوەی لەم دونیایەدا پێویستە بریتی نییە لە ناوچە، زێرکان (کانیی زێڕ)، ئاسنەڕێ و زڕەی پارە بەڵکوو بەرزەپەیامی نوێی ژنانەیە کە پاکی، ئاکار، دینی دروست بەرز دەنرخێنێ و پیاو بڵند دەکاتەوە ڕووەو دونیای بەرزی بیر و کردەوە».

دیدی سۆسیالیست و کۆمیونیستان[دەستکاری]

لە بەرەی سۆسیالیست و کۆمیونیست Friedrich Engels و August Bebel (سەرۆک پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا ھەتا جەنگی جیھانیی یەکەم) و Alexandra Kollontay ی شۆڕشگێری ڕووس بە نووسەری ھەرە لەپێش دادەنرێن. ھاوبەش لای ئەمانە لەوەدایە دەڵێ پێگەی وەپشت خراوی ژنان زادەی سەرمایەدارەتییە، شۆڕشی سۆسیالیستانە دەرفەت بۆ ژنان دەڕەخسێنێ بەشداری بەرھەم ھێنان بن و بەوەش بنەمای ئابوورییان دەبێ بۆ ھاوشانیی تەواو.

ئەنگیلز پەرە دەدا بە بیرۆکەی ھەڵوەشانی خێزانی نەرێتەکی و دەڵێ، کاتێک جڤات بەرپرسایەتیی بارھێنان و خوێندنی منداڵ بگرێتە ئەستۆ ئیدی خێزان ھەڵدەوەشێتەوە، بەڵام نەک بە مانای ئەوەی مارەبڕین نامێنێ، بەڵکوو ئەو دەمە دەبێتە یەک گرتنێکی خۆخواستانەی وەھا بنەماکەی تەنھا خۆشەویستی بێ.

پاش جەنگی دووەم[دەستکاری]

سیمۆن دێ بۆڤوار Simone de Beauvoir یش نووسەرێکی ناوداری ئەم نەرێتەیە، بەرھەمەکەی (Le deuxième sexe (1949 بە یەکێک لە بەرھەمە بنەڕەتییەکانی فێمینیزمی مۆدێرن دادەنرێت.

پاشان فێمینیزم لە کۆتای ١٩٦٠ەکاندا سەری ھەڵدا، ئەمیان پەیوەندی ھەبوو بە بیروڕای شۆڕشگێڕانەی خوێندکاران و چەپی نوێوە. لە ١٩٧٠کاندا فێمینیزم خرایە قاڵبی وێنەیەکی تاڕادەیەک تایبەتی ڕادیکالیزمی نوێوە.

بەرھەمی فێمینیستانە وێنەیەکی تەواو نایەکگرتوو دەدات بە دەستەوە. وێڕای ئەوەش ئێستا دەشێ فێمینیزم ڕادیکال بە ئایدیۆلۆژییەکی سیاسی تەواو دابنرێت. تیۆری داڕشتن ھەوڵی دامەزراندنی سازمانی سیاسی بە دوادا ھات. لە ئەمریکا بە پلەی یەکەم بووە خەبات لە پێناوی Equal Rights Amendment، کە وەک پاشکۆیەک دەربارەی ھاوشانی بخرێتە سەر شادەستووری ئەمریکا. لەوە دەچێ ئەم ھەوڵە ھەتا ئێستا بێبەر بووبێ. ساڵی ١٩٨٣ بزاڤی ژنانی ئەورووپا لە بواری سیاسەتی پارتیایەتیدا سەرکەوتنێکی بەدەست ھێنا. لە ئایسلاند لیستی ژنان Kvennalistinn، یەکەم مانداتی خۆی لە پەرلەمان Alltinget دا گرت.

ئوتوپیا[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا Elizabeth Cady Stanton ی سوفراگێت دەیگوت ھەم دونیا و ھەم پیاویش، تەواو چاکتر دەبن گەر پێوەری ئاکارەکیی بەرزی ژنان لە سیاسەتدا ڕەنگ بداتەوە. ھەمان بڕوا لە ئوتوپیستانی فێمینیستی ئەم سەردەمەشدا ھەیە. Beatrice Halsaa ی تیۆریستی نۆروێژی دەنووسێ ئوتوپیای فێمینیستانە دەبێ تەرازووی نرخاندنی ژنانە بکاتە بناخەی خۆی. وێنای ئایەندەی ئەم دەست دەدەن ببنە کۆکردنەوەیەکی بیرۆکەکانی فێمینیستی ڕادیکال:

«سکوزا و بارھێنانی منداڵ، خۆ ئامادە کردن لە ئاست زان و مەرگدا، بونیات نانی ژیان لە دەوروبەری پرۆسەی کۆنکرێتی ژیان، بناخەی ئەم تەرازووی نرخاندنەن. نرخاندنێکی لە جوداوازیی نێوان ژن و پیاودا ھەیە بووەتە بناخەی ئەم تەرازووە… لە جێی ئەوەی تەرازووی نرخاندنی پیاوانە بۆ ژنان «ئاواڵە» بێ، کە ستراتیژی سیاسەتی ھاوسەنگاندنە، فێمینیزم باس لەوە دەکات پێشەمی بدرێ بە تەرازووی نرخاندنی ژنانە و بە ڕووی پیاواندا ئاواڵە بێ».[١٠]

فێمینیزم لە ئایینەکان دا[دەستکاری]

ئیسلام[دەستکاری]

ئیسلام زۆر گرنگی بە مافی ئافرەت داوە. خوا لەو بارەیەوە لە سوورەتی نیسا لە قورئاندا فەرموویەتی يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (نیسا:١٩) (کوردی: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە دروست نییە بۆتان ژنان بە زۆر بکەنە میراتی خۆتان و دەستیان بەسەردا بگرن، (وەکو کەلوپەلی تری ناوماڵ)، ناچاریان مەکەن تا ھەندێک مارەییتان بۆ بگەڕێننەوە، مەگەر ئەوان گوناھێکی ئاشکراو دیار ئەنجام بدەن، ھاوژینییان بەجوانی لەگەڵدا بەرنەسەر، خۆ ئەگەر خۆشتان نەویستن و لێیان بێزار بوون، ئەوە دوور نییە و دەشێت حەزتان لە شتێک نەبێت و خوا بیکات بەمایەیی خێرو بێری زۆرو بێ سنوور.)

ھەروەھا پەیامبەری ئیسلام محەممەد، فەرموویەتی: «من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار» (ڕواە البخاری ومسلم). (واتە: خوای گەورە ھەرکەسێک بە پێبەخشینی کچ تاقی بکاتەوە و ئەویش باش بێت لەگەڵیاندا (بەجوانی بەخێویان بکات و پەروەردەیان بکات)، ئەوا ستری دەکەن لە ئاگر)[١١]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Laura Brunell and Elinor Burkett (Encyclopaedia Britannica, 2019): "Feminism, the belief in social, economic, and political equality of the sexes."[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Laura Brunell and Elinor Burkett (Encyclopaedia Britannica, 2019): "Feminism, the belief in social, economic, and political equality of the sexes."
  2. ^ Brunell, Laura; Burkett, Elinor. "Feminism". Encyclopaedia Britannica. Retrieved 21 May 2019.
  3. ^ Lengermann, Patricia; Niebrugge, Gillian (2010). "Feminism". In Ritzer, G.; Ryan, J.M. (eds.). The Concise Encyclopedia of Sociology. John Wiley & Sons. p. 223. ISBN 978-1-4051-8353-6.
  4. ^ Mendus, Susan (2005) [1995]. "Feminism". In Honderich, Ted (ed.). The Oxford Companion to Philosophy (2nd ed.). Oxford University Press. pp. 291–294. ISBN 978-0-19-926479-7.
  5. ^ Hawkesworth, Mary E. (2006). Globalization and Feminist Activism. Rowman & Littlefield. pp. 25–27. ISBN 978-0-7425-3783-5. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  6. ^ Beasley, Chris (1999). What is Feminism?. New York: Sage. pp. 3–11. ISBN 978-0-7619-6335-6.
  7. ^ "Opinion | If you want a world where our sons and daughters are equal, stop doing all the housework". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  8. ^ "Why Do Boys Get A Pass When It Comes To Household Chores? The Same Reasons Men Do". WAMU (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  9. ^ "Girls doing more housework in Covid lockdown than boys". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-03-03. Retrieved 2021-07-29.
  10. ^ A Feminist Utopia, SPS 1988
  11. ^ https://walamakan.com/776

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]