ماھیر ئەمین
ماھیر محەممەد ئەمین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٣ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
ماھیر محەممەد ئەمین (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە ڕەواندز، عێراق)[١][٢] گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە. بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی ھەیە.[٣] بە کاری میوزیک و گۆرانی دەستی بە کاری ھونەری کردووە.[١] تاوەکو ئێستا چوار ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.[٣]
ژیان[دەستکاری]
ماھیر لە ساڵی ١٩٧٣ لە ڕەواندز لەدایکبووە. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چوار ئەلبووم و چەند گۆرانییەکی بە تاک بڵاو کردووەتەوە و بەشێکیان بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرھەم ھاتوون.[٤][٥] یەکێک لەو بەرھەمانەی دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا ھەبوو، «سێوەخان» بوو و بەر لە نزیکەی ٢٠ ساڵ بڵاو کرایەوە، و ماھیر ئەمین لە ٢٠١٤دا بە میوزیک و دابەشکردنێکی نوێ بەرھەمی ھێنایەوە.[٥]
دیسکۆگرافی[دەستکاری]
- سێوەخان (٢٠١٤)
- کاروانێ کوردا (٢٠١٦)
پێشانگە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "گۆرانیبێژە ناودارەکەی کورد کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە". speemedia.com. 2022-08-17.
- ^ "ڤیدیۆ.. ماھیر ئەمین پرسیار بڵاودەکاتەوە". zamenpress.com. 2022-08-17. ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا "ماھیر ئەمین: کاری سەرەکیم گۆرانیگوتن نییە و ھونەرم نەکردووەتە پیشە". rudaw.net. 2022-08-17.
- ^ "ماھیر ئەمین کلیپی "پایتەختی ئەوینداران" بڵاودەکاتەوە". kurdistan24.net. 2022-08-17.
- ^ ئ ا "ماھیر ئەمین: پێگەی گرنگی رواندز وایکرد بەرھەمێکی پێشکێش بکەم". rudaw.net. 2022-08-17.