باکووری کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کوردستانی باکوورەوە)
Jump to navigation Jump to search
Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە باکووری کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).


باکووری کوردستان

باکووری کوردستان (بە کورمانجی:Bakurê Kurdistanê)، یان کوردستانی تورکیا ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی تورکیا دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و گۆڕینی بە پەیماننامەی لۆزان ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێن

پارێزگاکان[دەستکاری]

تورکیا پێکھاتووە لە ٨١ پارێزگا کە لە ٢٠ پارێزگای ئەم وڵاتە زۆرینەی دانیشتووان، لە نەتەوەی کورد پێکدێت.[١]

١. دیاربەکر (ئامەد)[دەستکاری]

شارێکی گەورەی دێرینی کووردستانی باکوورە، کەوتووەتە باشووری خۆرئاوای گۆلی وانەوە، لەسەرزێی گەورە دانشیتوانی لەنیوملیۆن کەس زیاترە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری وشارستانێتی و بازرگانی وشۆڕشگێرانەیە، وەلەڕووی جووگڕافییەوە کەوتووەتەناوچەیەکی دەشتایییەکی پان وفراوانە، وەلەبەرزایییەکدایەکە [١١٥٥م] لەڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، وەدیوارێکی بەدرێژی پێنج کیلۆمەتر بەدەوریداکراوە، و ئەم دیوارە دوای دیواری چین، بەناوبانگترین دیواری جیھانە، و شوێنەوارناسان تەمەنی ئەم دیوارەیان بە٥٥٠٠ساڵ لەمەوبەر مەزەندە کردووە کەشوورایەکی مێژوویی گەورەیە.

٢. وان[دەستکاری]

گەورەترین شارە لەکوردستانی باکووردا کە کەوتووەتەسەردەریاچەی (وان) دانیشتووانی لە ٣٥٠ھەزارکەس زیاترە و وەکەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتووکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشە سازی وەک: ڕستن و چنین و کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاودرووست کردنی ھەیە. وەزۆربەی دانیشتووانی کوردن.

٣. بدلیس (بتڵیس)[دەستکاری]

شارێکی کۆنی مێژووی کووردستانی باکوورە دانیشتووانی نزیکەی٢٠٠ ھەزارکەس دەبێت شارێکی خۆشەو دیمەنێکی جوانی ھەیەوکەوتووەتەنێوان دوو چیاوە بەسەر گردێکەوە، و لەبەرزایی[١٥٧٢م]دایە لەڕووی ئاستی دەریاوە و [١٥کم] لەخوار دەریاچەی وانەوەیە ئاووھەوایەکی خۆشی ھەیە بەھاوینان ھەوایەکی فێنکی ھەیە و و بە زستان دا ھەواکەی ساردە و دانیشتووانی ھەمووی کوردن و موسوڵمانن و ئەم شارەمێژویەکی کۆنی ھەیە نزیکەی ١٨سەدە بنکەی میرنشینی کورد بوووە١٨ میرحوکمی تێدا کردووەوە چەندین کەسی بەناوبانگی تێداھەڵکەوتووە بەناوبانگترینیان (شەرەفخانی بدلیسی) یە، کەلەساڵی [١٥٩٦ز] کتێبی (شەرەفنامە) ی لەمێژووی میرنشین و حکوومەتەکانی کورد داناوە، بەفارسی نوسیویەتی.

٤. ئەرزەڕۆم[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، کەوتووەتە باکووری خۆرھەڵاتی تورکیاوە و ڕووبە ڕەکەی [٢٨٩٥٥ کم٢]یەو، دانیشتووانی ٧٠٠ھەزار کەس دەبێت، و ناوچەیەکی کشتو کاڵی و بازرگانییە؛ و ھەرێمێکی فراوانە، و١٢شارو شارۆچکەی گرتووەتەخۆی، دانشتوانی ھەموو کوردن تەنیا لەباشووریدا ھەندێک تورکی تێدا دەژین، و بەرزی لەڕووی ئاستی دەریا و [١٩٥٠م]ـە.

٥. ھەکاری[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، و سێ، پارچەی کوردستان (باکوور، باشوور، خۆر ھەڵات) ی بەیەکەوە بەستووەتەوە دانیشتووانی لە نیوملیۆن کەس زیاترە و ڕووبەرەکەی [٧١٢١کم٢] یە، و ناوچەیەکی شاخاوی سەختە؛ و گەلێ چیای بەرزی تێدایە و بەرزترینیان چیای (جیلۆ) یە کەبەرزی [٤١٣٥م]ە، و دانیشتووانی زۆربەی کوردن ئەوانیتر ئاشووری و ئەرمەنین، و لەناوچیاکاندا ھەندێ دەشتی فراوانی بەپیت ھەیە و شاری ھەکاری ٣ قەزا وەک (شەمدیان، گەڤەر، چەلێ) و٤٠٠گوندی گرتووەتەخۆی، وەمەڵبەندە کەی شاری (جۆلەمێرگ) ەکە دانیشتووانی بەکاری شوانی و کشتوکاڵەوە خەریکن و بەتایبەتی (تووتن) ی زۆری لێ دەکرێت و ناوی ھەکاری لەناوی ھۆزەکانی ھەکارییەوە ھاتوون کەکۆنترین دانیشتووان بوون لەم ناوچەیە.

٦. ماردین[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کووردستانی باکوورە، ناوچەیەکی شاخاوییە دانیشتووانی لە [٧٥٠] ھەزار کەس زیاترە و ھەموویان کوردن لەگەڵ کەمێک عەرەب و تورک وئاشوری دا دەژین و زۆربەیان ئیسلام و ێزیدین و ھەندێکیشیان مەسیحین وەدانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەکاری مەڕووماڵات بە خێوکردن و کشتوکاڵ کردنەوە خەریکن، و ھەمووجۆرە کشتوکاڵێکی لێدەکرێت بەتایبەتی (دانەوێڵەو میوەو توتن و لۆکە) وەگەلێک سامانی سرووشتی و پیشەسازی لێیە ئەم ھەرێمە چەند قەزاو ناوچەیەکی گرتووەتەخۆی، وەک (دێرک، کەرجەوی، ھەزەخ، کۆسار، شەمرەخ، میدیات، نووسەیبین، مارسەت، شەور) و شاری ماردین بنکەی ھەرێمەکەیە، کەخاوەنی مێژوویەکی کۆنە وەلەپێش زاینیدا گووتی و سوورباری و نایری و میتانییەکان وەچەندین گەلی تر… دەسەڵاتیان تێدا کردووە وەک: میدییەکان لە[٦١٢پ ز] دا شاری ماردین یان لە ئاشوورییەکان ڕزگارکرد، و پاش ئەوان فارسەکان ھاتنە ناو شاری ماردینەوە، لە ساڵی [٦٤٠ز] ئیسلامییەکان وەلەساڵی [٩٩٠ز] دەوڵەتی مەڕوانی و دۆستەکی کورد و لەو سەردەمە دا چەندین پێشکەوتنی بە خۆوە دیوە و لە ساڵی [١٥١٤ز] دا تورکە عوسمانییەکان دەستیان بەسەرداگرت، و لە ساڵی [١٨٢٠-١٨٣٦]لەلایەن میرنشینی سۆرانەوە حوکمڕانی کراوە و پاشان لە ساڵی [١٨٤٣-١٨٤٧]لەلایەن میرنشینی بۆتانەوە فەرمان ڕەوایی کراوە بەڵام تورکە عووسمانییەکان ئەم میرنشینانەیان ڕووخاندو خۆیان فەرمان ڕەواییان کرد.

ھەندێک لە دەریاچە و ڕووبارە گرنگەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. دەریاچەی وان[دەستکاری]

دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەیە لە کووردستانی باکووردا کە ڕووبەرەکەی [٣٧٦٥کم٢] یە، و تێکڕای قووڵی دەگاتە[١٠٠م] و لەبەر زایی [١٦٤٦م] دایە لەڕووی دەریاوە، وەلەھەموولایەکەوە چەموو ڕووبارەکانی تێدەڕژێت، وەھیچ ئاوێکی لەبەر ناڕوات، وەلەبەر ئەوە ئاوە کەی سوێرە.

٢. ڕووباری فوڕات[دەستکاری]

ڕووباری فوڕات یەکێکە لە دوو ڕووبارە گرنگەکەی عێراق. درێژی [٢٨٠٠ کم]ە؛ و لە سەرەتادا. لە دوو لق پێکدێت، کە فوراتی سوورو، و مورادی سووری پێدەڵێن، و لە کوردستانی باکوور ھەڵدەقوڵێن و یەکدەگرن و [١١١٠ کم] بە کوردستاندا دەڕوات، کە لە (جرابلس) ـەوە دێتە خاکی کوردستانی سووریاوە، لەوێش لقێکی تری تێدەڕژێت پێی دەڵێن (بڵێخ). ئینجا لە نزیک شاری (ئەلبوکەمال) ـەوە دێتە ناو خاکی عێراقەوە، تاکو لە باشووری عێراق لەگەڵ ڕووباری دیجلەدا یەکدەگرن و ڕووبارێکی گەورە پێکدەھێنن بە ناوی (شگل العرب) ـەوە کە ئەویش دەڕژێتە ناو (کەنداوی عەرەبی). ئەم ڕووبارە لە عێراقدا چەندین لقی لێدەبێتەوە، کە بۆ ئاودێری لێی ھەڵگیراوە، و گەلێ بەربەست و پڕۆژەی کشتوکاڵی لەسەر دروستکراوە. ڕووباری فورات لەگەڵ ڕووباری دیجلە دا، بە شا ڕەگی ژیانی وڵاتی عێراق دادەنرێت، وخێرو بەرەکەتی زۆری بەخشیوە بەعێڕاق.

٣. دیجلە[دەستکاری]

ڕووبارێکی گەورەی وڵاتی عێراقە. درێژی [١٩٠٠ کم]ـە کە لە خاکی کوردستانی باکووردا ھەڵدە قوڵێ و چەند چەم و ڕووبارێکی بچووکی تێدەڕژێ، وداخڵ بەخاکی عیراق دەبێ. درێژی لە خاکی کوردستاندا نزیکی [٨٤٧ کم]ـە؛ و گەلێ لقی گەورەی تری لەناو خاکی کوردستانی باکوورو عێراقدا تێدەڕژێت کە ئەمانەن: (زێی گەورە، زێی بچووک، ڕووباری سیروان، عوزێم) و چەندە ھاڕوباری تر، و پاشان لەگەڵ ڕووباری فوراتدا لە خواروی عێراق لە ناوچەی ئەلقورنە یەکدەگرن و شەتەلعەرەب پێکدێنن، کە ئەویش دەڕژێتە ناو کەنداوی عەرەبی.

ھەندێک لە ھۆزە کوردییەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. مووما[دەستکاری]

ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکوورە. نزیکەی ٦٠٠ خێزان دەبن. لە ناوچەی سەروی خۆرئاوای جەزیرەدا نیشتەجێ بوون.

٢. میران[دەستکاری]

ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکوورە، لە دەوروبەری قەزای جەزیرەدا دەژین. کۆچەرین. لە ھاویندا ڕودەکەنە بەرزایییەکانی وان؛ و لە چەند تیرەیەک پێکھاتون و، ژمارەیان ١٠ تیرەیە، و نزیکەی ٢٠٠٠ خێزان زیاتر دەبن.

٣. میللی[دەستکاری]

ھۆزێکی گەورەی کوردی کوردستانی باکوورە. لە دێر زەمانەوە لە کوردستانی باکووردا نیشتەجێ بوون، بە تایبەتی لە دەوروبەری شاری ئۆرفەو نسیبین و دیاربەکر. ژمارەیان ٢٥ ھەزار خێزان دەبن بە زمانی کرمانجی ژورو قسە دەکەن. یەکێتی ئەم ھۆزە، لە ٤٨ تیرەو خێڵ پێکھاتوە، و بوون بە سێ بەشەوە (١) میللی، (٢) زیلان، (٣) بابا کوردی ئەم سێ بەشە لە کۆن زەمانەوە ناکۆکیان لە بەینا بووە. مە ڵبەندە کەیان شاری (ڤیران) ـە؛ و بە ناوبانگترین سەرۆکیان ئیبراھیم پاشای میللییە، کە حکوومەتی عوسمانی زۆر جار ھێرشیان کردووەتە سەریان. ئەم ھۆزانە لە کاتی کوشتاری ئەرمەنە کاندا.. زۆریان یارمەتی ئەرمەنییەکان داوە، وپاراستویانن و لە کوشتن ڕزگاریان کردون.

٤. سینا میللی[دەستکاری]

خێڵێکی کوردی کوردستانی باکوورە. نزیکەی ٢٠٠٠ خێزان دەبن. لە سەدەی چواردەھەم لە ناوچەی نزیک خەرپوتەوە دەژیان. ھەواری ئێستایان، کە لە ٤٨ گونددا دەژین، لە ناوچەی بازار چیک لە خۆر ھەڵاتی مەر عشەوەیە. ھەمویان مسوڵمانن و مەزھەبی شیعەن. بە کرمانجی ژورو قسە دەکەن. زۆربەیان گەرمیان و کوێستان دەکەن، و ئەوانی تریان بە کشتوکاڵەوە خەریکـن.

ھەندێک لەکەسایەتییە بەناوبانگەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. سەعیدی نوورسی[دەستکاری]

سەعیدی نوورسی ناسراوبە"بەدیعوززەمان"کەسێکی بەناوبانگی ناوچەی (نوورس) ی سەربە شاری (بەدلیس) ی کووردستانی باکوورە لە ساڵی ١٨٧٦ز دا لە گوندی (نورس) ی سەربە شاری (بدلیس) ی کووردستانی باکوور چاووی بەدنیا ھەڵ ھێَناوە لە بنەماڵەیەکی کووردی دیندار، و دوای ئەمە ڕۆشت بۆ ئەستەمبووڵ و پڕۆژەی دامەزراندنی زانکۆیەک لە کووردستاندا بەناوی " زانکۆی زەھرا " - بەوێنەی زانکۆی ئەزھەر – پێشکەشی کاربەدەستانی کردبەڵام قبووڵیان نەکرد، و لەھەوڵێکی تردا لە ساڵی ١٩١١زدا سووڵتان ڕەشاد بڕێک پارەی بۆ ئەو پڕۆژەیە تەر خان کردو لەسەر لێواری " دەریاچەی وان " دەست کرا بەبنیات نانی ئەو زانکۆیە، بەڵام ھڵگرسانی یەکەم جەنگی جیھانی پەکی تەواکردنی پڕۆژەکەی خست، و لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا خۆی و قوتابییەکانی ھاوبەشییان لەوجەنگەدا کرد دژی ڕووسیا و قەیسەری، کە لە بەرەی قەفقاسەوە ھێرشیان بۆ شارە سنووری یەکانی کوردستان دەبرد؛ و " بەدیعوززەمان " وھێزەکەی لەچەندین جەنگی گرنگدا لە دژی ڕووسەکان بەژدارییان کردووە؛ و کاتێک کە سووپای ڕووس بەژمارەیەکی زۆرزیاتر لە بەرگری کەران ڕژانە ناو شاری بدلیسە و، وە" بەدیعوززەمان " و قووتابیانی بەرگرییەکی زۆریان لەشارە کەیان دەکرد، تالەئەنجامدا " بەدیعوززەمان "بریندارکرا، و پاشان ڕووسەکانیش لە ٢٣١٩١٦ ز دا بەبرینداری بە " دیل " یان گرت و بردیان بۆ بەندینخانەی ئەفسەرەی دیلەکان لەشاری " کۆسترما " ی سیبیریا، و لە نیوە شەوی قەدری مانگی ڕمەزاندا لە ساڵی ١٣٧٩ک بەرامبەر بە ٢٣٣١٩٦٠ز ماڵاوایی لەم دنیایە کرد و چەند مانگێک دوای کۆچی، کاربەدەستان لەگۆڕەکەی دەریان ھێنا و لەشوێنێکی نە زانراو ناشتیانەوە.

٢. موورادخانی بایەزیدی[دەستکاری]

شاعیرێکی کوردە لەبایەزید لەکووردستانی باکوور لەدایک بووە بەمنداڵی خوێندوویەتی، و لەناوچەکانی بایەزیدوو ھەکاری و بدلیس خوێندوویەتی و ڕێزمان و وێژەی عەرەبی و فیقھی ئیسلامی خوێندووە و دواجار بەکاروو باری مووڵک دارییەوە خەریک بووە مووڕاد خان لە ھۆنیینەوەی شیعردا دەستێکی باڵای ھەبووە، وەشیعرەکانیشی شیرین و ڕەوانن، شیعرە کانی لە بواری ئاینی و دڵداریدایە، و چیرۆکی (زەمبیلە فرۆش) ی کردووە بەشیعر و لە ٢٥٤دێڕدا نووسیویەیتی.

٣. مەلای جزیری[دەستکاری]

شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محمددە، شاعیرێکی بەرزی کۆنی کوردە، لەشاری جەزیرە لەکووردستانی باکوور ھاتووەتە دنیاوە، و خوێندنی لە لای باوکی دەست پێکردووە و، دواجار ھەر بۆ مەبەستی خوێندن… ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و دیاربەکر و ئامێدی گەڕاوە، و دواجار ئیجازەی مەلایی وەرگرتووە، و بەمەلایی چەند ناوچەیەک گەڕاوە، دواجار لە دیاربەکر ماوە تەوە و بەدەرس وتنەوەوە خەریک بووە زۆر جاریش ئیجازەی عیلمی داوە بە قووتابییەکانی، پاشان گەڕاوە تەوە بۆ جەزیرە و، ئیتر ڕوودە کاتە سۆفی گەری، و واز لەدەرس وتنەوە دێنێت، ھەر لە جەزیرەش کۆچی دوایی دەکات، و یەکەم جار دیوانەکەی لەلایەن (فۆن مارتن ھارتمان) و لە ساڵی ١٩٠٤زدا لەئەڵمانیا چاپکراوە.

٤. شڤان پەروەر[دەستکاری]

شڤان پەروەر یەکێک لە ھونەرمەندان و گۆرانیبێژانی باکووری کوردستانە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زیاتر لە ٢٥ ئەلبومی ھەیە. ھەروەھا نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بەھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.

ناوی ھەندێک لەشۆڕشە کانی کوردستانی باکوور[دەستکاری]

١. ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لەتورکیا لە ساڵی (١٩٢٤–١٩٢٥).

٢. جوڵانەوەی سەید ڕەزای دەرسیم لەتورکیا لە ساڵی (١٩٣٧).

٣. ڕاپەڕینی کوردەکان لەدیاربەکر لە ساڵی (١٩٣٤).

٤. شۆڕشی ئاگری داخ لەتورکیا لە ساڵی (١٩٢٦–١٩٣٠).

٥. جوڵانەوەی میر شەرە فخانی بدلیس لەتورکیا لە ساڵی (١٨٣٤).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The transformation of Kurdish political identity in Turkey: Impact of(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١.