کوردستان ٢٤
کوردستان ٢٤ | |
---|---|
وڵات | عێراق |
زمان | کوردی |
پێگە سەرەکییەکان | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق |
ماڵپەڕ | www |
کوردستان ٢٤ میدیایەکی کوردییە لە باشووری کوردستان. لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و وێبگەیەک پێک دێت. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکە کرایەوە و، ڕادیۆکەش لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[١] نورەدین وەیسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای کوردستان ٢٤یە.
کوردستان ٢٤ نزیک بە مەسروور بارزانی لە ڕێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.[٢][٣]
ڕادیۆ
[دەستکاری]کەناڵی کوردستان ٢٤ پەخشی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات، ئەمە لە هەرێمی کوردستان و بۆ بینەرێکی نێودەوڵەتیش بەردەستە.[٤]
ڕووداوەکان
[دەستکاری]نزیک سەعات ١ی شەوی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر، و بەھۆیەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ کەوت.[٥] بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ كوردستان 24 دهستی به پهخش كرد - K24
- ^ «Independent media fades in Iraqi Kurdistan - Al-Monitor: Independent, trusted coverage of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Kurda، Ahmed (٢١ی ئایاری ٢٠١٦). «Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel». Kurd Net - Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ڕادیۆی کوردستان٢٤».
- ^ «كونسوڵی گشتیی فهرهنسا پشتیوانی بۆ رۆژنامهنووسانی كوردستان24 دهربڕی». www.kurdistan24.net. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ئومێد خۆشناو: "ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە"». www.aa.com.tr. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |