ئایدۆلۆژیست (کتێب)
لەوانەیە ئەم وتار یان بەشە لە https://www.facebook.com/Bachtyar.ali2/posts/1317028165101931?comment_id=1317032028434878&comment_tracking=%7B%22tn%22%3A%22R%22%7D (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
نووسەر | بەختیار عەلی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | ئایدۆلۆژیست |
وێنەکێش | ئامانج ئەمین[١] |
وڵات | سلێمانی، کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | فیکری |
چەشن | فیکری |
بڵاوکەرەوە | ناوەندی ڕەھەند |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
جۆری کتێب | چاپ (پەیپەرباک) |
پێش ئەو | دەریاس و لاشەکان ناشوێن (٢٠١٩) |
ئایدۆلۆژیست کتێبێکی فیکری و ڕەخنەییە لە نووسینی نووسەری کورد بەختیار عەلی کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لەلایەن نووسەرەوە چاپکرا و ناوەندی ڕەھەند کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کردووە.[٢]
دەربارەی کتێب
[دەستکاری]ئەم کتێبە ھەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی سروشتی ئەو گۆڕانکارییە ڕیشەییانەی کە دوای ھەرەسی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە خۆرھەڵاتدا دەست پێدەکەن. دوای ئەو ھەرەسە، بەریەککەوتنی توندی نێوان خۆرئاوا و جیھانی ئیسلامی، ئیدی بەریەککەوتنێکی ئاسایی نییە، دوبارەبونەوەیەکی سادەی جەنگە مێژوییە دێرینەکان نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕادیکالە کە خۆرھەڵات لەگەڵ پرسی دواکەوتن و لە جێمانی شارستانی خۆیدا ڕوبەڕو دەکاتەوە.
« | لەو ساتەدا کە دوا ئیمپراتۆرییەتی دینی کۆتایی دێت، ئەم ھەرەسە ئەگەری سەرھەڵدانی ڕێنیسانسێکی زانستی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت، ڕێنیسانسێک کە ھیچ کات نە دەست پێدەکات و نە بناغەی سەرەتایی بۆ دروستدەبێت. لە ساتێکدا کە عەقڵییەتی زانستی ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی عەقڵییەتی غەیبانی دێرین، بۆشاییەکی قووڵ دەخوڵقێت، بۆشایی نەمانی مەرجەعێک تاکەکان وەک سەرچاوەی خودسازیی سەیریبکەن. تەنیا ئایدۆلۆژیا دەتوانێت دەمی ئەو دەلاقەیە دابخات و چاڵی قووڵی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە. بەڵام ئایدۆلۆژیا دەستکردی بکەرێکی ئینسانییە، دەستکردی جۆرێک سوبێکتە کە لە ناو ئایدۆلۆژیا و لەگەڵ ئایدۆلۆژیا خۆیدا دروستدەبێت، ئەو بکەرە کەس نییە جگە لە فیگەرێکی مێژوویی کە نوسەر بە «ئایدۆلۆژیست» ناویدەبات، فیگەرێک تارماییەکەی بەسەر تەواوی سەدەی بیستدا باڵدەکێشێت و عەقڵییەت و مۆراڵی دەبێتە بناغەی ئەو عەقڵییەت و مۆراڵەی ئەمڕۆ ئێمە لە ناویدا دەژین. | » |
ئەم کتێبە ھەوڵێکی نزیکبوونەوەیە لە ڕیشە دێرینەکانی ئێستا، لە پشکنینی ئەو ھۆیانەی لە پشت سەرھەڵدان و بەھێزبوون و مانەوەی دڕندەیی سیاسی و دواکەوتنی مەعریفی ئێمەوەن، بەخوێندنەوەی ھۆکانی سەرھەڵدان و میکانیزمەکانی ئیشکردنی ئەو بکەرە نادیار و ترسناکەی لە ژێر زۆر دەمامکدا خۆی شاردۆتەوە: "ئایدۆلۆژیست".
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەختیار عەلی (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩). سلێمانی. p. ٤.
{{cite book}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ «نوێترین کتێبی بەختیار عەلی بەناوی "ئایدۆلۆژیست" ڕۆژی پێنج شەممە بڵاودەکرێتەوە». NRT 2. ئێن ئاڕ تی ٢. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|یەکەم=
missing|یەکەم=
(یارمەتی) - ^ «دواین کتێبی لەژێر ناوی ئایدۆلۆژیست بڵاودەکاتەوە بەختیار عەلی لەبارەی ناوەرۆکی کتێبە نوێکەیەوە زانیاری ئاشکرادەکات». Xendan. خەندان. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.