ڕۆمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

مێژوو[دەستکاری]

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

جۆرەکانی ڕۆمان[دەستکاری]

ڕۆمان چەندین جۆری ھەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن

  • ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزیدا باو بوو.
  • ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، ھەروەھا ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی ھۆش بەکار دەھێنن.
  • ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری ھەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ھەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
  • ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕھێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
  • ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
  • ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
  • ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیھانییەوە وەردەگرێت.
  • ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیھانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
  • ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریھەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
  • ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. ھـ لۆرانس، ھەروەھا ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]

مێژووی ڕۆمانی کوردی[دەستکاری]

لە ئە‎دە‎بی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سە‎رھە‎ڵدە‎دات، بە‎ڵام ئە‎‎م ڕە‎وتە لە ئە‎دە‎بی کوردی‎دا بە‎پێچە‎وانە‎یە. واتە چیرۆک چە‎ن دھە‎یە پێش ڕۆمان لە ناو فە‎زای ئە‎دە‎بیاتی کوردی دا سە‎رھە‎ڵدە‎دات. ئە‎وە‎‎ی کە ئە‎م ڕە‎وتە بۆ بە‎م جۆرە‎یە، دە‎توانین باس لە دوو ھۆی سە‎رە‎کی کە‎ین. یە‎کە‎م: وە‎رگێڕی کورد، زیاتر روویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان وە ھە‎وە‎لین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عە‎ربە‎بی، فارسی و تورکی ئە‎نجام دا. دووھە‎م: نووسینی ڕۆمان بە‎ھۆی فۆرم و چە‎شنی تایبە‎ت ھە‎ڵگری دە‎رفە‎تی بە‎رفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچ کردن لە روو ناچاری بە‎رە‎و ئورووپا بۆ خە‎ڵکی کورد، بە‎ختە‎وە‎ریە‎کی گە‎ورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لە‎گە‎ڵ زمان و چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی ئورووپی. ئاشنایی بە زمان گە‎لی ئورووپایی، و فە‎زایی تا ڕادە‎یە‎ک بێ مە‎ترسی سیاسی لە ئورووپا بۆبە بە‎دی ھێنە‎ری یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی. عە‎رەبی شە‎مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧-١٩٨٧) یە‎کە‎مین ڕۆمانی کوردی بە زاراوە‎ی کورمانجی بە نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرە‎وانی ئە‎رمە‎نستان بڵاوکردە‎وە. شە‎مۆ کە لە کوردە‎کانی ڕووسیە بوو لە بنکە‎ی رۆژھە‎ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سە‎رقالی چالاکی ئە‎دە‎بی و فە‎رھە‎نگی بوو و بە‎ردە‎وام کاری رۆژنامە‎وانی ئە‎کرد. عە‎رە‎بی شە‎مۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بە‎رھە‎مە‎کانی ئاوێنە‎ی دۆخی کۆمە‎ڵایە‎تی کوردە‎واریە. شە‎مۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تە‎نیا ڕۆمانی مێژوویی ئە‎وە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قە‎ڵای دمدم لە ئە‎دە‎بی زارە‎کی کوردی دا پلە و پێگە‎ی تایبە‎تی ھە‎یە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوە. ھەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما) ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨-١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان) ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە ھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئە‎توانین باس لە عە‎لی عە‎بدوولڕە‎حمان، سە‎عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عە‎گید خۆدۆ کە‎ین کە گشتیان کتێبە‎کانییان لە ئیرە‎وان لە چاپ دا. لە کوردستانی عێراق فە‎زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بە‎رە‎نگار بوونە‎وە‎ی حیزبی بە‎عس لە گەڵ ھە‎ر چەشنە چالاکی فە‎رھە‎نگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسە‎رانی کورد. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د لە ساڵی ١٩٥٦ رۆمانی (ژانی گە‎ل) ی نووسی، بە‎ڵام بە‎ھۆی فە‎زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بە‎عس تا ساڵی ١٩٧٢ نە‎یتوانی بڵاوی کاتە‎وە. ئیبراھیم ئە‎حمە‎د بە‎شێک لە ڕۆمانە‎کە‎ی لە رۆژنامەی رزگاری لە سلێمانی بڵاو کردە‎وە وە بۆ رزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکە‎شی کرد بە شە‎ڕڤانانی ئە‎لجە‎زایە‎ری. بە‎شێکی زۆر لە نووسە‎رانی کورد بە‎ھۆی نە‎بوونی فە‎زایە‎کی ئارام و بێ دە‎ردە‎سە‎ر بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئووروپا چاپ دە‎کرت. ئە‎مەش یە‎کێک لە ھۆیە ھە‎رە گرینگە‎کانی ئاشنا نە‎بۆنی خە‎ڵکی کورد لە‎گە‎ڵ بە‎شیکی زۆر لە ئە‎دە‎بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕە‎حیم قازی لە کوردە‎کانی کوردستانی ئێران یە‎کە‎مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خە‎زنە‎دار و جە‎مال نە‎بە‎ز لە‎و نووسە‎رانە بوون کە بە‎رھە‎مە‎کانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە. لە دووا دە‎یە‎‎ی ھە‎شتا ڕۆمانی کوردی بە سە‎قامێکی زیاتر و شێوازگە‎لی چڕ و پڕتر ھاتە کایە‎وە. لە لایە‎ک فە‎زای ئارامی سیاسی و لە‎لایە‎کی‎تر زیاد بوونی رێژە‎ی خوێنە‎رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بە‎ھۆی ئە‎وە کە نووسە‎رانی کورد لە ناوە‎ڕۆک و فۆرم‌دا چە‎شنە‎گە‎لی ئە‎دە‎بی جیاواز بە‎ئە‎زموون دە‎ربێنن. گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی کۆمە‎لایە‎تی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بە‎ختیارعە‎لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حە‎سە‎ن دە‎رە‎تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازە‎کانی پێشوو بوو. ھە‎نووکە ناوە‎ڕۆکی بە‎َشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانە‎وە‎ی کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎رایە‎تی، ڕە‎خنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عە‎شق و ھە‎ستە‎کانی مرۆڤ و نیشان‎دانی فە‎زای تە‎م گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھە‎ینی لە ڕۆمانی (سوتانی بە‎فر) و ئە‎نور محە‎مە‎د لە ڕۆمانی (سە‎گ دۆست) باس لە کێشە‎گە‎لی پە‎نابە‎ران دە‎کە‎ن. شێرزاد حە‎سە‎ن لە ڕۆمانی (حە‎سار و سە‎گە‎کانی باوکم) بە‎ر ھە‎ڵستی -باوک سالاری- دە‎بێتە‎وە و، بە مێتۆدی دە‎روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خە‎سارە‎کانی ئە‎م کێشە‎یە دە‎کا. کاروان عومە‎ر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشە‎ویستی کچێک بە دایکی لە نامە‎کانی‎دا نیشان دە‎دات. عە‎تا نە‎ھایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆران) دا بە یارمە‎تی لە بە‎ستێنی چیرۆکی (لاس و خە‎زاڵ) باس لە مرۆڤێک دە‎کا کە بۆ گە‎یشتن بە ھیواکانی سە‎فر دە‎کات و لە‎گە‎ڕانە‎وە دا تووشی قە‎یران و ناکۆکی دە‎بێتەوە. فە‎تاح ئە‎میری لە دوو ڕۆمانی (ھاوارەبەرە) و (میرزا) بە کە‎ڵک وە‎رگرتن لە زارە‎وە‎ی ناوچە‎یی، ژیانی خە‎ڵکی لادێ لە مە‎زرا و ھە‎ڵسوو کە‎وتە‎کانیان باس دە‎کات.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
  2. ^ فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
  3. ^ ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، کاوان محەمەدپوور
  • فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.