موخلیس
موخلیس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٠ شۆڕەزەرتکە، ھەولێر |
مەرگ | ١٩٨٥ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
موخلیس نازناوی شاعیری کورد مەلا خەلیل کوڕی ڕەسووڵ کوڕی مستەفا. خەڵکی دەوروبەری ھەولێر و لە عەشیرەتی سنجاوی بووە.
کوردم و سنجاوی تیرەم ھەم لە سەنعەتدا مەلام | نیشتمانمانە عیراق و شاری ھەولێرە لیوام |
ژیان
[دەستکاری]خەلیل لە ساڵی ١٩١٠ لە ھەواری گوندی شۆڕەزەرتکەی ناوچەی دەشتی کەندێناوەی ھەولێر لەدایکبووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی مردووە. دایکی پەروەردەی کردووە. سەرەتای خوێندنی لای مامی بووە لە گوندی دووسەرە. لە پاشان قۆناغی فەقێیەتی لە زۆر شوێن بردووەتە سەر. لە ساڵانی ١٩٣٢ – ١٩٤٣ لە گوندی کەنداڵ نزیک مەخموور و گوندی سوورێژەی سەر بە قوشتەپەیە و گوندی پیرداود خوێندوویەتی. لە دواییدا لە قۆناغی موستەعیدیدا لای مەلا شێخ جەلالی بەرزنجی کانی کوردەیی لە گوندی ترپەسپیان خوێندنی بردووەتە سەر. ماوەیەکیش لە گوندی چەغەمیرەی ناوچەی کەندێناوە بووە، ئەوجا خۆی گەیاندووەتە لای مەلا ساڵحی گۆزەپانکە لە ھەولێر و لە ساڵانی ١٩٤٣ – ١٩٤٤ لای ئەو خوێندوویەتی و ئیجازەی مەلایەتی لێ وەرگرتووە.
لە سەرەتای شیعر نووسینیدا نازناوی (وافی) بووە، لە ھەندێ بەرھەمیدا بەکاری ھێناوە تا ساڵی ١٩٤٣. لە ساڵی ١٩٤٤ نازناوی (موخلیس)ی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە و بووە بەسۆفیی نەقشبەندی و تەریقەتی لەسەر دەستی شێخ مستەفای ھەرشەمی نەقشبەندی وەرگرتووە.
لە دوای ئیجازە وەرگرتنی مەلایەتی لە ھەولێر گەڕاوەتەوە گوندی دووسەرە و لە جێی مامی بووە بەمەلای گوند، فەتاح ئاغای دزەیی چاودێری باشی موخلیس و حوجرە و قوتابییانی مەدرەسەی کردووە.
لە ساڵی ١٩٥٢ بەبێ ئەوەی کەس بزانێ موخليس دەچێتە قزرابات و کفری و لە دواییدا دەگەڕێتەوە زێدی خۆی .
لە ساڵی ١٩٦٤ گوندی دووسەرە بەجێ دێڵێ و ڕوو دەکاتە ھەولێر، ماوەیەک مەلایەتی دەکات، زۆری پێ ناچێ بار دەکاتە فەلووجە و دەبێتە مەلا لە مزگەوتی گەورەی شار و زانستی ژیربێژی (مەنتیق – لۆجیک) دەڵێتەوە. لەو ماوەیەدا خولیای گەشتی سووریا و حیجاز دەکەوێتە سەری، بەڵام زوو پەشیمان دەبێتەوە. ئیتر ناچار دەبێ ڕوو دەکاتە ھەولێر و لەوێوە دەگەڕێتەوە دووسەرە و خەریکی مەلایەتی دەبێ تا ساڵی ١٩٧٥. لەو ساڵەدا بەیەکجاری ئەو ئاوایییە بەجێ دێڵێ و ڕوو دەکاتە شەقڵاوە و لە خانەقای شێخ مستەفای ھەرشەمی نەقشبەندیدا ژیانی ئاییندەی دەباتە سەر.
به‌رهه‌مه‌كانی موخلیس
[دەستکاری]به‌رهه‌مه كوردییه‌كانی موخلیس
1-دیوانی (باغی لاوان)ی موخلیس، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی موخلیس بریتییه كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی موخلیس، هێشتا به چاپ نه‌گه‌یشتووه.
2- مه‌ولوودنامه‌ی كوردی، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی دووه‌می بڵاوكرایه‌وه.
3- هیجرهتنامهی كوردی، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
4-دین و دنیا بۆ گه‌لی وریا، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
5- ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌یه - به‌رگی یه‌كه‌م، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
6-ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌یه - به‌رگی دووه‌م، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
7- تێڕوانیینه جیاكانی شافعی و حه‌نه‌فی له فقهی ئیسلامدا، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
8-پێویستی حه‌ج،ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
9-كاكڵه‌ی عه‌قیده‌ی كوردیه، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2022 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
به‌رهه‌مه عه‌ره‌بییه‌كانی موخلیس
1-موائد الفوائید- الجز‌ء الأول، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
2-موائد الفوائید- الجز‌ء الثانی، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
3-مأثر الأبرار و الأخیار و مقالاتهم، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
4- منتقی الأحادث، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
5-الخطب المنبریة و المواعظ المختاریة، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
6-الحكم الخلیلة، ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی 2023 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه.
مردن
[دەستکاری]موخليس بەشێکی ژیانی لە شەقڵاوە بەنەخۆشی بەڕێ دەکات. کە نەخۆشی تەنگی پێ ھەڵدەچنێت و دەیگوازنەوە نەخۆشخانەی ھەولێر. مەرگ بەھێزتر دەبێ و لە ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ١٩٨٥ به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه کۆچی دوایی دەکات، و له‌سه‌ر وهسيهتى خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى تەرمى موخليس له گۆڕستانى گردى پیرداود بەخاکی دەسپێرن.
به‌شێك له هۆنراوه‌كانی موخلیس
[دەستکاری]ته‌بایی
لێره‌وه، یاران شه‌و و ڕۆژ یادی كوردستان ده‌كه‌م
زۆر غه‌ریبی خاك و خۆڵ و سێبه‌ری داران ده‌كه‌م
من نه‌خۆشم، بای وه‌ته‌ن گه‌ر هات به چاكی پێبڵێن
ئاره‌زووی سێ‌و و گه‌راز و مژمژه و خۆخان ده‌كه‌م
دۆ به كه‌شك و كفته و داندۆك به سڵقی سه‌ر به ڕون
كه‌شكه‌ك و دوڵمه و پڵاو و زۆر بیری خواردنتان ده‌كه‌م
شه‌كر و چا و گه‌نم و برنج و ڕون و نه‌فتی خۆم هه‌بێ
خۆم به‌سمه بۆ خۆم، چ مه‌عنا ڕوو له بێگانان ده‌كه‌م
قه‌ومی كوردی شێربهچهی خۆم خۆشده‌وێ وه‌ك ڕوحی خۆم
بۆ به پێشكه‌وتن، چیان پێویست بێ یارمه‌تیان ده‌كه‌م
هه‌ر چ قه‌ومێكی كه ده‌یبینم، له كورد بێ دین تره
ساكهوابێ حه‌ز له به‌رزی و سه‌ربه‌خۆبوونیان ده‌كه‌م
موخلیسا گه‌ر كورد ته‌با بێت و بڕۆن بۆ پێشه‌وه
هه‌رچی كورد بێ، به‌ڕك و كیسه‌ی پڕ دڕ و مه‌رجان ده‌كه‌م
...................................................................
شه‌مامه‌ى بێ خه‌ت
په‌رده له ڕووتا هه‌ڵده‌وه، هه‌رچى ده‌بێتن با ببێ
مه‌ستانه نه‌ختێ لاكه‌وه، هه‌رچى ده‌بێتن با ببێ
ڕه‌نگ زه‌ردى ده‌ستى فيرقه‌تم، مردى شه‌مامه‌ى بێ خه‌تم
سا بــمخــه نــاو بێســتانهوه، هــه‌رچى دهبــێتــن با ببێ
دڵ تۆى كه ديت نه‌يما قه‌رار، گێى خۆى نه‌دا ئه‌غيار و يار
خــۆى خــسته وهرتــهى عــيشقهوه، هــه‌رچى ده‌بێتن با ببێ
ميحرابى ئه‌برۆى تۆم هه‌بێ، با ڕووم له قيبله هه‌ر نه‌بێ
دينــم بــه عــيشقــت گــۆريهوه، هــه‌رچى ده‌بێتن با ببێ
موخليس ئه‌وا نيوه‌ى شه‌وه، هه‌سته بچۆ لاى ياره‌وه
ده‌رمانى ده‌ردت هه‌ر ئه‌وه، هه‌رچى ده‌بێتن با ببى
...................................................
سێ‌و و خۆخ
دڵگرانه سووك و هه‌رزانى مه‌كه
فێره وه‌سڵه توشى هيجرانى مه‌كه
كۆنه ڕه‌نده به وه‌فايه دڵى من
پير بووه چيدى پهريشانى مه‌كه
دڵ كه هات مه‌ستى له چاوت وه‌رگرێ
تۆ حه‌واڵه‌ى مهيفرۆشانى مه‌كه
هه‌ركه‌سێ يارى له‌گه‌ڵ ڕه‌ندان نه‌كا
ڕوو له تاق و ڕوو له هه‌يوانى مه‌كه
ڕێزى عشقى گه‌ر نه‌گرت سوڵتان وره
قه‌ت ئيتاعهى ئهمرو فه‌رمانى مه‌كه
به‌ختى خۆت يار ببى و سه‌با بى ڕابه‌رت
چاوه‌ڕێى مورغى (سلێمان)ى مه‌كه
گه‌ر له ته‌كيه و خانه‌قا هات هه‌ركه‌سێك
بچيته مه‌يخانه پهشيمانى مه‌كه
موخليسا تا يار به خۆى ئيزنت نه‌دا
ده‌خلى باغى سێ‌و خۆخانى مه‌كه
...............................................................................
مەملەکەت
علم و عەقڵ و دین و ئەخڵاق ھیچ نەمان
تێکچوو دونیا؛ بوویتە مەیدانی کەران
یێک لە ئەخڵاق و لە علم و عەقڵ و دین
دوورنەبێتن، نایدەنێ ناونیشان
ئەو کەسانەی حیز و دز بوون سەردەمێک
مەملەکەت ئەوڕۆکە مەسئوولە لەوان
خانەدان ڕۆیین و ناکەس گەینە جێ
تازە چۆن خۆشدەبێ بۆ ئێمە ژیان
وا نما دین؛ با سیاسەت ئیشبکا
کا سیاسەت، غەیری سوڕان و گەڕان
عەیبە ئیوە لە سیاسەت مەدوێن
جێی سیاسەت عەقڵە، دوورە لە زمان
.......................................................................................
ئاخ و ئۆخ
كه‌ى ده‌گا ده‌ستم به باڵاى به‌رزى يارى شه‌نگ و شۆخ
دهفعهيێ له‌و باغه نه‌مديوه هه‌نار و سێ‌و و خۆخ
هه‌ر كه‌سێكى بوو به عاشق، يارى دڵ نه‌رمى نه‌بێ
عومرى گه‌نجى و عومرى پيرى هه‌ر دهبيته ئاخ و ئۆخ
ده‌ستى خۆم دانا له‌سه‌ر ڕووم، لێوى خۆم جولانده‌وه
زاڵمه‌ى سۆر هه‌ڵگه‌ڕا، ئه‌برۆى بزاوتن؛ يانى يۆخ
به‌زمه ئه‌وشۆ، وامه‌كه زايع ببيتن؛ هاتنم
ڕوحهكهم بۆ تۆ بى، به‌س مه‌نعم مه‌كه بێمه ڕۆخ
موخليسا دانيشه تازه تۆ دزيت پێ ناكرێ
باغه‌وان دائيم به هۆش، تۆش پير و ساحيب كۆخه كۆخ
......................................................
نه‌رم ده‌ڕوا
دڵم ديسان ئه‌وا ڕۆيى كه‌زانى دوڵبه‌رم ده‌ڕوا
چه‌ته‌ى غه‌م هێرشى هێنا كه بيستى غهمبهرم ده‌ڕوا
له‌بابه‌ت ئاگرى دووريى خهياڵێكم به دڵ داهات
نه‌ڵێم سينه‌م ده‌سوتێتن ئه‌گه‌ر ده‌شڵێم سه‌رم ده‌ڕوا
هه‌ناسه‌م وه‌ك ئهجهلهاتى سوار و سارده ئه‌وشۆكه
ته‌ماشاى ئاوى چاومكه به‌ره‌و خوار چه‌ند گه‌رم ده‌ڕوا
له باغان غونچه تا دونێ له په‌رده نابوو دهربێتن
له‌بۆ بازاڕ ئه‌وا ئه‌وڕۆ به‌بێ په‌رده و شه‌رم ده‌ڕوا
له هات و چوونى مه‌يخانه ئومێدم وايه بمبه‌خشن
له مه‌ى گه‌ر هه‌ڵگرم ده‌ستم، ئومێدى كهوسهرم ده‌ڕوا
سهبايه موخليسا وا دێ له كوێ دوڵبه‌ر به‌ره‌و ڕوومان
ئه‌من هه‌رچه‌نده به تاڵووكهم، ئه‌ويش دێ هه‌ر نه‌رم ده‌ڕوا
تاڵووكه:پەلە
..................................................................
زرينگه
زۆر له مێژه ئاره‌زومه سه‌ر له مه‌يخانه بده‌م
بۆ نييازى کاری چاكه ئيستخاره بۆ بكه‌م
زۆر فنونم له هونه‌ر ته‌جرووبه كرد سوودى نه‌بوو
فه‌نى عشق و فەنى ڕه‌ندى با ده‌مێ تهجرووبهكهم
سالكانه چوومه خه‌ڵوه‌ت تا بكه‌م زه‌وقى حزور
بێ مه‌ى و نهى هه‌ر ده‌مێكى ڕامبووارد بوو به نه‌ده‌م
به‌زم و ڕه‌زمى شه‌و به‌راتى مانگى شهعبانم نه‌بوو
(ليلة القدر)م كه بێ ئه‌وجا قه‌زاى ئه‌و ده‌م ده‌كه‌م
گه‌ر له مه‌غريب تا به‌يانى بێم له باوه‌شتان بنووم
(ليلة القدري) به قه‌ردم من وه‌ها ئهحيا ده‌كه‌م
بتپه‌رستى و مه‌ى په‌رستى ڕه‌سم و ئاينى منه
با له‌به‌ر عاله‌م به جوببه عهيبى خۆم په‌نهان بكه‌م
زاهيد و زوهد و من و باده، ئه‌زه‌ل واهاتووه
خاتمه نازانم هيچ كه‌س چۆنى نووسيوه قه‌ڵه‌م
سه‌ر زرينگهى دێ له ناڵه‌ى پڕ له سۆزى دڵمه‌وه
نامه‌وێ بۆيێ ڕه‌باب و چه‌نگ و عود و زيروبه‌م
موخليسا ئاسانه ده‌ست شوشتن له دونيا و ئاخيره‌ت
گه‌ر به ده‌ست شووشتن پهيابێ وه‌سڵى يار په‌يدا ده‌كه‌م
نه‌ده‌م: پەشیمانی
په‌نهان: شاراوه
چه‌نگ :ئامرازێکی موسیقایە (قيثارة)
زيروبه‌م:ناوی دووتێلی ئامیری موسیقا (عود)ە
...........................................................
به‌ژن و باڵا
هه‌ر وه‌كوو دۆشاو و دۆ هه‌ورێكى هێنا ڕه‌شه‌با
تاوهبارانێكى پێ‌بوو، نه‌بووه قه‌ت تاوى وه‌ها
ڕێژنه هات، ئه‌مما چ ڕێژنه هه‌ر وه‌كوو سولاوكه بوو
داى له شهنگهبێريان خۆيان له ڕه‌شماڵان كوتا
شهنگهبێرى دوور نه‌بوون دهستكهن به مه‌ڕ دۆشين كه‌چى
با له‌سه‌ر بێرشوانى برد به حهردى داده‌دا
باى گهواره هات به توندى سنگ و ڕسته‌ى هه‌ڵته‌قاند
سه‌يرى نێو هۆبه‌ت ده‌كرد ڕه‌شماڵ هه‌موو كه‌تنه سه‌ما
بێرى ڕێگادوور له ڕه‌شماڵ، باوباران لێيدهدان
هه‌ر وه‌كوو كارمامزى ڕاوچى له دوو غاريان ده‌دا
با كه هه‌ورى زولف و ڕووى ئه‌و شهنگهبێريانهى ده‌گرت
هێنده جاران ده‌بوه مه‌غريب، هێنده‌جار فه‌جرى ده‌دا
وه‌ك تفه‌نگه ڕه‌شكه وابوو هه‌ورى ڕه‌ش گۆڕه‌ى ده‌هات
يێك له دوو يێك ئه‌و بروسكه دادهگيرسا وه‌ك چرا
به‌رخ و مه‌ڕ تێكه‌ڵ ده‌بوون ده‌نگيان ده‌چوو بۆ ژێر فه‌له‌ك
مه‌ڕ له دوو به‌رخى ده‌سووڕا نهيدهديت لێيلادهدا
شير كه پارزونگى نهديت چاويان سپى بوو بێريهكان
چوونه‌وه كرديانه شين وه‌ك شيعه‌كانى كه‌ربه‌لا
قوڕ پهيابوو كه‌تنه نێو قوڕ تا دهلينگيان پێوه‌بوون
به‌ژن و باڵايان ببينه جێى به بێى قوڕيان نما
هێنده‌جاران سه‌يرى يێكتريان ده‌كرد پێده‌كه‌نين
هێنده‌جاران هه‌ر بۆرهبۆر بوو كه‌س نه‌بوو تێيانبگا
نه‌ت ده‌ديت دڵ نه‌رمى له‌و باران و بايه زۆروكه‌م
واتده‌زانى دوژمنيتيان ئه‌و كه‌سه‌ى لێيانده‌دا
ئه‌و هه‌موو ڕوو نازكانهى هه‌روه‌كوو په‌لكى گوڵن
هه‌ركه باران ڕووى دهگزتن خين له ڕوومه‌تيان ده‌زا
هه‌رچى دهيديتن دوعاى له‌و هه‌ور و بارانه ده‌كرد
كێ دڵى دێ ئه‌و جوانانه وه‌ها ئه‌زيه‌ت بدا
ئێوه بۆ پێڕاگهياندنى غونچهزاران هاتوون
ئێوه دۆستن وابكه‌ن، دوژمن كه بێتن چى ئه‌كا
ته‌بعى دونيا وايه موخليس كه‌س نييه ئه‌وها نه‌بێ
ده‌ستى بڕواتن به ڕاستى ده‌ست درێژكردن نه‌كا
...........................................................
ڕووت و قووت
ڕانەوەستام، سووك ھەلستام، چارەكەم سووتانی خۆم
كـا تـەبــيــبــێـكی وەھـــا لـێـیــوەرگــرم دەرمـانـی خــۆم
لۆ زيارەت چووم لە دەرگا سەركەوم ڕێم نەدرا
زۆر پـەريشانم خـودايا، لۆ سەرای سولتانی خۆم
ئەو غەمانەی ئاشنام بوون، وەجبە وەجبە دێنە لام
با غەميش بی، ھەر دەبی وەرگرمەوە مێوانی خۆم
ئەو غەمانەی كەس نەبوو وەريان گری و ھەڵيانگری
يێك بە يێكم لـێـكـگرێدان، خـستمە سـەر شانی خۆم
وا نـە شێواوم بـزانـم كـردەوە و گۆتنم چييە
چی بڵێم ھەر ناتەواوە حالەتی شێوانی خۆم
مـن وجـوودم تێـكچـووە پێـويستە نـوو بـكرێـتـەوە
بەو ئومێدە، ئارەزوومە دەستكەمە تێكدانی خۆم
تووشی رۆژێكی وەھـا بووم وا لە خـۆم بێزار بووم
زۆر بە تالووكەم بە راستی وا لە ڕۆحكێشانی خۆم
ئارەزووم بوو بێم لە خزمەت، دەست لە سەر دەست دابنێم
ڕێـی نـەدامـێ بـێـم قـوراوی جـۆگـەلـەی گــريــانــی خــۆم
بـولبـولـم وا بــاغـەوان لـێـنـاگـەڕێـتـن بـێــمـە بـاغ
لۆ تەماشا كردنی رووی سۆرگوڵ و ڕەيحانی خۆم
ڕووت و قـووتم مـوخليسا كو بەری گەرما بگرم
چاوەرێی لوتفی حەبيبم بيكەمە سەيوانی خۆم
...................................................
تــام
لـه‌بـه‌ر پـیـریمه شـنگم لێبڕاوه
ته‌واوه عومر و كارم نا ته‌واوه
وه‌كو مه‌جنوون له‌دوو سۆراغی له‌یلام
نـیــیــه ســـۆراغ، ده‌ڵـێ لــه‌یــلا نـمــاوه
نه‌سیبی ئێمه بوویته بێ نه‌سیبی
چ نـــاكــرێــتـن ئــهزهل وادانـدراوه
وه‌ره ساقی به چاوی غهمڕهوێنت
لـه خـهڵـوهی سـۆفیان كارم كراوه
شه‌ڕابێكی چل شه‌وه بینه، له مێژه
چ تـامــێــكی لــهنـێــو زارم نـــمـاوه
..............................................................
قه‌سری شیرین
زۆر شـكاوه، چـیدی مـهشـكـێنه دڵم
زۆر له‌گه‌ڵتان بێ غه‌ش و كینه دڵم
فێره ناز و نیعمه‌تی خۆت كردووه
تـازه لـێیمـهگرهوه، مسـكـیـنه دڵم
دڵ سووارم له محه‌ببه‌ت وه‌كو مهم
بـه‌س سـووارێـكی بـه بـێ زیـنه دڵم
بـا لـه كـێوان وه‌كوو فـه‌رهـاد بـگـهڕێم
به‌س له ده‌وره‌ی قه‌سری شیرینه دڵم
بادهنۆشیم، شه‌و و ڕۆژ و نیشانه‌یه
تا له چاوت دوور بێ غه‌مگینه دڵم
دڵ له دووریت بوویته دوكانی غه‌مان
تـا بـڵـێـی ئــهوهـایــه هــهڕمـێـنــه دڵم*
قه‌ت مه‌كه‌ن مه‌نعم له ناڵه‌ی سه‌حه‌ر
هـه‌ر وه‌كـوو نـــه‌ی فـێـره نـاڵـیـنـه دڵم
چاوه‌كانم بۆچی نه‌بنه گۆمی خین
هه‌ر وه‌كوو بهحـرێكی خـینینه دڵم
سینهكهم وه‌ك كووره وا سۆر بوویته‌وه
بــوویـتـه قــاورمــه لــه‌نـاو ســیـنـه دڵم
زۆر له كیستانێ هه‌ناسه‌م سارد تره
گه‌رچی وه‌ك یار وا له گه‌رمێنه دڵم
لێم مه‌پرسن دین و ئاینت چییه
عیشقی یاری دین و ئایینه، دڵم
وامـهزانن لۆ مـسك دڵ چوویته چین
وا له حه‌ڵقه‌ی زولفی چین چیینه دڵم
موخلیسم، موحتاج به ڵوتفم شاهی خۆم
بــه‌س بــهرابــهر خـهڵـقـی زهنـگـیـنـه دڵم
هه‌ڕمێن:بازاڕگەرمی شتێک، ڕمێن، برەو، رواج
.......................................................................................................
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی موخلیس
- دهستووسهكانی موخلیس
- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ١٦٩ تا ١٨٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦
- نامه‌ی ماجستێری د. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، لێكدانه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیوانی موخلیس (باغی لاوان) به‌راورد و لێكۆڵینه‌وه
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]شیعری کلاسیکی کوردی | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
کوردیی باکووری |
| ||||||||||||
کوردیی ناوەندی | |||||||||||||
کوردیی باشووری |
| ||||||||||||
زازاکی |
| ||||||||||||
گۆرانی-ھەورامی |
| ||||||||||||
لەکی |
| ||||||||||||
زاراوەکان | |||||||||||||
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی وێژە
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |