پارتی کرێکارانی کوردستان
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) | |
---|---|
بەشدار لە ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا) شەڕی ناوخۆیی سووریا ١٩٩١ ڕاپەڕینەکانی کورد شەڕی براکوژی شەڕی کەرکووک (٢٠١٧) | |
ساڵانی چالاکیی | ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ – ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ |
شوێنگەسەرەکییەکان | ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا (چیای قەندیل)، ھەرێمی کوردستان |
ھێز | ٥٠٫٠٠٠[٤] |
ھاوپەیمانان | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() پەڕگە:International Freedom Battalion original banner.svg IFB ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
دوژمنان | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() پەڕگە:Flag of Hayat Tahrir al-Sham.svg ھەیییەی تەحریری لە شام ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
جەنگەکان/شەڕەکان | ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا) |
پارتی کرێکارانی کوردستان یان بەکورتی پەکەکە (بە کرمانجی: Partiya Karkerên Kurdistan)، ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری باکووری کوردستانە کە بە پلەی یەکەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری کوردستان و باشووری کوردستان و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیرن. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ بەرامبەر ٦ی سەرماوەزی ٢٦٧٨ی کوردی لە شاری زیارەت، لیجە دامەزراوە و لە شەڕی ناھاوسەنگ لە ململانێی کورد و تورکیادا بەشدار بووە (لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ٢٠١٣–٢٠١٥ چەندین ئاگربەستی ھەبووە). ھەرچەندە پەکەکە سەرەتا بەدوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیدا دەگەڕا، بەڵام لە ساڵانی نەوەدەکاندا پلاتفۆرمە فەرمییەکەی گۆڕا بۆ گەڕان بەدوای ئۆتۆنۆمی و زیادکردنی مافە سیاسی و کولتوورییەکان بۆ کورد لەناو تورکیادا.[٢٤]
پەکەکە لەلایەن تورکیا،[٢٥] ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،[٢٦] یەکێتی ئەورووپا،[٢٧] ئوسترالیا و ژاپۆن وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کراوە.[٢٨][٢٩] یەکێتیی ئەورووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان ھەندێک لە شرۆڤەکاران و ڕێکخراوەکان لەگەڵ ئەم دەستنیشانکردنەدا نین،[٣٠] پێیان وایە کە پەکەکە چیتر بەشداری چالاکیی تیرۆریستی ڕێکخراو ناکات یان بە شێوەیەکی سیستماتیکی خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج.[٣١][٣٢][٣٣][٣٤][٣٥][٣٦] تورکیا زۆرجار خواستی پەروەردەی بە زمانی کوردی بە پشتیوانی لە چالاکییە تیرۆریستییەکانی پەکەکە گرێداوە.[٣٧][٣٨][٣٩]
ئایدۆلۆژیای پەکەکە لە بنەڕەتدا تێکەڵەیەک بوو لە سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕانە و مارکسیزم-لینینیزم لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کوردیدا، بەدوای بناغەی کوردستانێکی سەربەخۆدا دەگەڕا.[٤٠] پەکەکە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ناڕازیبوونێک لەسەر سەرکوتکردنی کوردەکانی تورکیا، لە ھەوڵێکدا بۆ دامەزراندنی مافی زمانەوانی، کولتووری و سیاسی بۆ کەمینەی کورد دامەزرا.[٤١] دوابەدوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٨٠، نووسین و فسەکردن بە زمانی کوردی بە فەرمی قەدەغە کرا.[٤٢] زۆرێک لەوانەی بە کوردی قسەیان دەکرد، یان گۆرانییان دەگوت، دەستگیرکران و زیندانی کران.[٤٣] حکوومەتی تورکیا بوونی کوردی ڕەتکردەوە و وێناکردنی پەکەکە کە ھەوڵی قەناعەت پێکردنی تورک دەدات بەوەی کوردن.[٤٤]
لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ھاووڵاتیی مەدەنیی کوردی تورکیا بوون.[٤٥][٤٦] لە ساڵی ١٩٩٩ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە بە دیل گیرا و زیندانی کرا.[٤٧] لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧، ئەندامانیپێشووی پەکەکە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)یان دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی لە کوردستانی تورکیا، عێراقی، ئێرانی و سوریا چالاکی دەکات. لە ساڵی ٢٠١٣ پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە ھێواشی دەستی کرد بە کشانەوەی چەکدارەکانی بۆ کوردستانی باشوور. ئاگربەستەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠١٥ تێکچوو. ھەردوو پارتی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا بە بەشداریکردن لە تاکتیکی تیرۆر و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی تۆمەتبار کراون. پەکەکە ناوەندەکانی شارەکانی بۆردومان کردووە و سەربازانی منداڵی وەرگرتووە،[٤٨][٤٩][٥٠] و چەندین ھێرشی ئەنجامداوە کە خەڵکی سڤیلیان کۆمەڵکوژ کردووە.[٥١][٥٢][٥٣] تورکیا لە ھەوڵێکدا بۆ ڕیشەکێشانی چەکدارانی پەکەکە، ھەزاران گوندی کوردنشینی بێ دانیشتووانە و سووتاندووە و خەڵکی مەدەنی کوردی کۆمەڵکوژی کردووە.[٥٤][٥٥][٥٦][٥٧]
پەکەکە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و سووریا پشتیوانییەکی بەربڵاوی ھەیە و ھەروەھا لەلایەن زۆرێک لە کوردەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتیش تا ڕادەیەک زۆر لایەنگریی لێ دەکرێت.
لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ پەکەکە ئاگربەستی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند،[٥٨][٥٩]لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٥ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیێنێت، کۆنگرەی ١٢ەمیان لەنێوان ڕۆژانی ٥ بۆ ٧ی مانگی ئایار لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەبرد.[٦٠][٦١]
لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٥، وەک ھەنگاوی یەکەم ٣٠ لە گەریلاکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە- سوورداش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تورکیا و ئەورووپا و لایەنە سیاسییەکانی کورد چەکەکانیان سووتاند.[٦٢]
دامەزرێنەران
[دەستکاری]دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکە ٢٢ کەس بوون کە بریتی بوون لە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەکینە جانسز، کەسیرە یڵدرم، عەلی حەیدەر قەیتان، ھاکی کارەر، جەمیل بایک، دووران کاڵکان، مەزڵوم دۆغان، محەممەد خەیری دورموش، فارووق ئۆزدەمیر، فەرزەندە تاغاچ، عەبدوڵڵا کومرال، شاھین دۆنمەز، عەلی چەتینەر، حوسەین تۆکگوولەر، عەلی گوربوز، ڕەسوول ئالتیۆک، سەیفەددین زوغورلو، سوبحی کاراکۆش، محەممەد جاھید شەنەر، محەممەد دوران، عەبباس گۆکتاش.
دروستبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان
[دەستکاری]پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ساڵی ١٩٧٨ لە گوندێکی باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشکرا و فەرمی ڕاگەیاند. پەکەکە لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەر بە قەزای لیجە لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی ٢٣ کەس بەست و سەرھەڵدانی خۆی ڕاگەیاند. دانانی ناوی پەکەکە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێکی کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە بە ناوی فەرھاد کورتای پێشنیاز کراوە و لەو کۆنگرەیەدا پەسەندکرا. پێش دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامان و لایەنگرەکانی ئەو حزبە، بەناوی ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد. یەکەم دەستەی ئەو کەسانەی پێیان دەوترا ئاپۆچی لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا وەک گرووپێکی فیکری و ئایدۆلۆژی بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان بەکار کرد. لە ساڵی ١٩٧٧دا ئەو گرووپە سەرەتایییەی پەکەکە بڕیاریدا بۆ درێژەدان بەکارو چالاکییەکانی بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان. ساڵێک لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووروی کوردستان بە بەشداریی ٢٣ کەس یەکەم کۆنگرەیان بەست، لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ھەڵبژێردران. دەرکەوتنی ئاپۆچییەکان و پەکەکە لە باکووری کوردستان لەلایەن بەشێک لەو عەشیرەتە چەکدارانەوە، کە حکوومەتی تورکیا پشتیوانیی لێدەکردن دژایەتی دەکرا. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی یەکەم پێکدادانە سەربازییەکانی پەکەکە لەناوچەی حیلوان - سیڤەرەک لە پارێزگای ڕحا (ئورفا) لە نێوان ئاپۆچییەکان و چەکدارە عەشیرەیییەکاندا ڕووبدات. ئەو دۆخە بەردەوام بوو تاوەکو کودەتای سەربازیی ١٢ ئەیلوولی ١٩٨٠ بەسەرۆکایەتیی کەنعان ئەڤرەن، لەلایەن جەنەڕاڵەکانی سوپای تورکیاوە بەڕێوەچوو. لە دوای ئەو کودەتایە ئەندامانی پەکەکە وەک زۆربەی گرووپ و دەستەکانی دیکە لە باکووری کوردستان و تورکیا کەوتنەبەر شاڵای ڕاونان و گرتن و کوشتن. ھەڵمەتی ڕاوەدونان و کوشتنی ئەندامانی پەکەکە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ١٩٨١دا بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بەرەو لوبنان بڕۆن. لوبنان لەو کاتەدا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی گرووپە شۆڕشگێڕەکانی سەرتاسەری جیھان. ئەندامانی پەکەکە بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە لوبنان پەیوەندییان بە گرووپە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمەوە کرد و لەلایەن کەسانی وەک نایف حەواتمە، جۆرج حەبەش و بەگشتی بزووتنەوەی ڕزگاریی فەلەستینەوەوە ھاوکاری کران.
پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢ دا دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەی گرووپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکووری کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی درا. ئەو گرووپە ڕاھێنراوانەی پەکەکە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان پردی پەیوەندییان لە نێوان باکوور و لوبناندا دروست کرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانی خۆیان دەنارد بۆ ڕاھێنان بۆ لوبنان. بەھۆی گەورەبوونەوەی ئەو کار و چالاکییەکانی پەکەکە سوپای تورکیا ھەڵمەتێکی لە دژی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە دەستپێکرد. لەو ھەڵمەتانەی سوپای تورکیادا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و کادێرە پێشکەوتووەکانی پەکەکە دەستگیرکران، یان کوژران. ئەو سەرکردە و کادیرە دیارانەی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیا و دەستگیرکران بریتی بوون لە مەزڵوم دۆغان، حەقی قەرار، محەممەد خەیری دورمش، کەمال پیر و عەلی چیچەک. مەزڵوم دۆغان لە دوای دەستگیرکردنی لە زینداندا بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و نەریتی یادکردنەوەی نەورۆزی لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکاندا چەسپاند. ھەر یەک لەو ئەندامانی دیکەی پەکەکە مانگرتنیان تا مردنیان بەڕێوە برد و بەھۆی مانگرتنەوە گیانیان لە دەستدا. باردۆخی خۆڕاگریی ئەندامان و کادیرانی پەکەکە کاردانەوەی بەرچاوی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستاندا دروست کرد. ئەوەش بووە ھۆی ئەوە لە دەرەوەی زیندانیش کاروچالاکییەکانی پەکەکە ڕوو لە زیادبوون بکات و سەرباری ئەوەی زۆربەی کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە دەستیگرکرابوون، ژمارەی ئەندامانی ئەو حزبە ڕووی لە زیادبوون کرد. لە دوای ئەو پێشھاتانە پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤ ھێزی ڕزگاریی کوردستان (ھەرەکە)ی دامەزراند و لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا شەڕی چەکداری بەشێوەی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی مەعسوم کۆرکوماز (عەگید) لە دژی سوپا و حکوومەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد. لە ساڵی ١٩٨٦ و لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ئەو ساڵەدا و لە دوای چەند پێکدادانی قورس دامەزرێنەی ھێزی ڕزگاریی کوردستان، عەگید لە چیای گابار گیانی لە دەستدا. عەگید خەڵکی فارقینی ئامەد بوو و لە دایکبووی ١٩٥٦ بوو.
پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٦ لە سێیەمین کۆنگرەیدا بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بە ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئەرگەکە). ھەروەھا ئەکادیمیای سەربازیی مەعسوم کورکوماز (عەگید)ی دامەزراند. لە ساڵانی ١٩٩٠ی ڕابردوودا زنجیرەیەک ڕاپەڕین بە پێشەوایەتیی پەکەکە زۆربەی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی باکووری کوردستانی گرتووە و ئەوەش بووە ھۆی ئەوە پەکەکە زیاتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا ھێزی خۆی لە ناو خەڵکدا نیشان بدات.
پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٠ جگە لە لوبنان چەند بنکەیەکی لە ناوچەکانی شام لە سووریا کردەوە. عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە لوبنانەوە بەرەو شام گەڕایەوە و بە بەردەوامی سەردانی ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستانی دەکرد. لە دوای ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بۆ ئەوەی کێشەی کورد بە شێوەی ئاشتییانە چارەسەر بێت. لە ڕۆژی ١٩ی ئازاری ١٩٩٣ عەبدوڵا ئۆجەلان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بوقاعی لوبنان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەبرد و لەلایەن پەکەکەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا. بەپێی گفتوگۆکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکی کورد بە شێوەی ئاشتییانە بەھێزترین پێشنیاز، پێشنیازی دامەزراندنی تورکیای فیدراتیڤ بوو. تورگوت ئۆزال ھەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە چەند لێدوانێکدا باسی فیدراسیۆنی نێوان کورد و تورکی کردبوو. لە دوای ئەوەی بەشێوەی گوماناوی تورگوت ئۆزال لە ١٧ی نیسانی ١٩٩٣ کوژرا. ئاگربەستی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیاش کۆتایی پێھات. لە دوای ئەوەی جەنگ لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە زیاتر لە جاران چڕبوویەوە دیسانەوە ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەستیان پێکردەوە و لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٥ دا ئاگربەست و لە ڕۆژی ئاشتیی جیھانی لە ساڵی ١٩٩٦ ئاگربەستێکی دیکەی ڕاگەیاند، بەڵام بەھۆی ھەوڵی «تیرۆرکردنی» عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، ئاگربەستەکەی ١٩٩٦ کۆتایی پێھات. بەھۆی گوشارەکانی تورکیاوە حکوومەتی سووریا داوای لە عەبدوڵا ئۆجەلان کرد خاکی ئەو وڵاتە بەجێبھێڵێت و لە نۆی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دا ئۆجەلان سووریای بەجێھێشت.
ئۆجەلان لە یەکەم گەشتی دا ڕووی لە ڕووسیا کرد و سەرباری ئەوەی دۆمای ئەو وڵاتە بە کۆی دەنگ مافی پەنابەریی سیاسیی بە ئۆجەلان بەخشی، بەڵام حکوومەتی ڕووسیا مانەوەی ئۆجەلانی لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد. ڕووسیا لەبەرامبەر ئەوەدا کە ڕێگری لە مانەوەی ئۆجەلان بکات لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە قەرزێکی ١٠ ملیارد دۆلاریی پێدرا و تورکیاش پشتیوانییەکانی خۆی بۆ چەکدارەکانی چیچان بڕی، کە ئەو کات چەکدارەکانی چیچان بەسەرۆکایەتیی جەوھەر دۆدایف و ئەسلان مەسخادۆف و شامیل باسایفەوە ڕووسیایان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە کردبووە. لە دوای ئەوە ئۆجەلان سەردانی ھەر یەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیای کرد. ھەروەھا ھەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ڕیگری لێکرا. ھەوڵێکی دیکەی ئۆجەلان ڕۆیشتن بوو بۆ ھۆڵەندا تاوەکو لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دۆز لە بارەی کێشەی کوردەوە بکرێتەوە و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتیی کۆتایی پێبھێنرێت. بریتا بۆلەر یەکێک لە پارێزەرە ئەڵمانییەکانی ئۆجەلان، کە ھاوکات ئەندامی دەستەی تیمێکی پارێزەری نێودەوڵەتی بوو لە کتێی «گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەکدا» نووسیویەتی، کاتێک ئۆجەلان ھەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە ھۆڵەندا حکوومەتی ئەمێستردام ئامادە باشی ڕاگەیاند و ڕێگای لە نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئۆجەلان گرت لە فڕۆکە خانەکانی ئەو وڵاتەدا. لەسەر داوای یۆنان و بۆ ھێوربونەوەی دۆخەکە، داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەجێبھێڵێت بەرەو وڵاتی کینیا لە ئەفریقا بەڕێبکەوێت. لەو کاتەدا پلانی ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقای باشوور بۆلای ماندێلا بەھۆی ڕەزامەندی نیشان نەدانی حکوومەتی ئەفریقای باشوورەوە شکستی ھێنا.
کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا بوو، بڕیاری ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک لە بینای باڵیۆزخانەی یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەی نایرۆبی بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمی تایبەتەوە ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا. بەپێی بەشێک لەسەرچاوە میدیایییەکان سەرۆکی ئەو کاتی کینیا لەبەرامبەر وەرگرتنی پێنج ملیۆن دۆلاردا ئامادەبووە ڕێگا بە فڕاندنەکەی ئۆجەلان بدرێت. ھەروەھا بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووە کە وتەبێژی کۆشکی سپی بەناوی سێندی برگرەوە سەرپەرشتیی ئۆپراسیۆنی چاودێرکردن و دەستگیرکردنی ئۆجەلانی بەڕێوە بردووە. ئەو زانیارییە بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی خۆی بوو. لە دوای ڕفاندنی ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەی بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە. پەکەکە لە دوای عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانی وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیی کراوە. سوپای تورکیا لە ماوەی جەنگ لە دژی پەکەکەدا زیاتر لە چوار ھەزار گوندی باکووری کوردستانی تێکدا. بەھۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ ھەزار ئەندام و لایەنگری پەکەکە و ھاووڵاتیی کورد شەھید کراون و زیاتر لە. ٢٠ ھەزار ھێزی سەربازی و ئەندامانی میتی تورکییە کوژراون.
لە ماوەی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ١٧ ھەزار مامۆستا، ئەندازیار، خوێندکار، گوندنیش، پارێزەر، پزیشک لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان فڕیندراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەگەری زۆر ئەوەیە ئەو کەسانە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە دەستەی چەند کەسیدا و بە کۆمەڵ کوژرابن و لە گۆڕی کۆمەڵادا شاردرابنەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ (ئیھاد) لە تورکیا، زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی باکووری کوردستاندا ھەیە و جگە لەچەند دانەیەکیان نەبێت تاوەکو ئێستا حکوومەتی تورکیا ڕێگای نەداوە گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە و دۆسیەکانیان یەکلایی بکرێتەوە. پەکەکە ئێستا لەژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کار دەکات. شێوەی بەڕێوەبردنی سیستمی ھاوسەرۆکایەتییە. ستراتیژیی ئێستای پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. بەپێی ئەو ستراتیژییە ھەموو گرووپ، پێکھاتە، ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێی تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.
بارەگای سەرەکیی ئێستای سەرکردایەتی پەکەکە لە زنجیرە چیاکانی قەندیلە و ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پەکەکەدان و لەلایەن پەکەکەوە بە ناوچەکانی پاراستنی میدیا دەناسرێن و ڕووبەری ئەو ناوچانەش زیاتر لە ٢٠ ھەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە دەبێت. ئەو ناوچانە ناوچەی شاخاوی و سەختن لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندان.
ھەرچەند ھێزی سەربازی پەکەکە و ژمارەیان بە تەواوەتی ڕوون نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت پەکەکە زیاتر لە ١٤ ھەزار گەریلای لە شاخدا ھەبێت، کە لە چوارچێوەی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) دا ڕێکخراون. ھەپەگە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ناو پەکەکەدا ژنان خاوەنی ھێزی تایبەت بە خۆیان و ھێزەکانیان بەناوی (یەژە ئا ستار)ە. ھەروەھا ژنان لە ناو پەکەکە حزبێکیان ھەیە بەناوەی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک). سەرچاوە دارایییەکانی پەکەکە بە تەواوەتی ڕوون نین، بەڵام بەرپرسانی پەکەکە و ئەو بەرپرسانەشی کە لە پەکەکە جیابوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەیی سەرەکیی دارایییەکانی پەکەکە ھاووڵاتییانی کوردن لە ناوچە جیاواز و جۆراجۆرەکانی کوردستان و ئەورووپا.
تۆڕێکی گەورەی میدیایی وەک ستێرک تیڤی، ئاژانسی ھەواڵی فورات، نوچە تیڤی، ئاژانسی ھەواڵی دیجلە، کەناڵی ئای ئێم سی، ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات، ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پولوتیکا کارو چالاکییەکانی پەکەکە ڕووماڵ دەکەن. شانبەشانی ئەوانە ئاژانسی ھەواڵی ھاوار، ڕووناھی تیڤی، نەورۆز تیڤی و چرا تیڤی گرنگی بە بڵاوکردنەوەی کارو چالاکییەکانی پەکەک دەدەن.
ئەو حزبانەش کە بە دۆست و ھاوپەیمان و ھاوئایدۆلۆژی لەگەڵ پەکەکە دەناسرێن بریتین لە پەیەدە، تەڤگەری ئازادی، پەژاک، کۆدار و ھەدەپە، دەبەپە، کەجەدە، کۆنگرەی گەل، دەتەکە و کەژەئا. ھەروەھا ھێزە سەربازییەکانی یەپەگە، یەبەشە، یەپەژە، یەرەکە بەو ھێزە سەربازیانە دەناسرێن، کە ھاوستراتیژ و ھاوتاکتیکی پەکەکەن.
سەرچاوە دارایییەکان
[دەستکاری]بوودجەی ساڵانەی پەکەکە بە ١٥٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. سەرچاوەی داھاتەکە بە کورتی خۆی لە کۆمەکە دارایییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە ھەروەھا یارمەتی کوردی پارچەکانی تر، ھەروەھا لە ڕێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە. ھەروەھا، پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوخۆی تورکیاو لە وڵاتانی ئەورووپا چەندین سەرچاوەی داھاتییان ھەیە وەک کۆمپانیای بچووک و گەورە کە لەلایەن ئەندامان ولایەنگرانی ئەو پارتەوە بەڕێوە دەچێ وداھاتەکانیان بە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەت پارتی کرێکارانی کوردستان.
مێژووی ئاڵای پەکەکە
[دەستکاری]
بانگەوازی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوە
[دەستکاری]لە شوباتی ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داوای لە هەموو ئەندامانی ئەو گرووپە کرد کە چەک دابنێن و بۆ هەمیشە ڕێکخراوەکە هەڵبوەشێننەوە. [٦٤] [٦٥] ئۆجەلان لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن جێگرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی لایەنگری کورد (DEM) خوێندرایەوە، داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرەی خۆی بکات، چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هاوکات داوای هاوپەیمانی نێوان تورک و کورد و بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرد [٦٦] [٦٧] ئەم بانگەوازە لە دوای پێشنیاری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست هات کە داوای چارەسەری ئاشتیانەی بۆ کێشەی کورد کرد. [٦٨] [٦٩] [٧٠]لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٥ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایدەگەیێنێت، کۆنگرەی ١٢ـەمیان لەنێوان رۆژانی ٥ بۆ ٧ی مانگی ئایار لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەبردووە.[٧١]
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، حیزبەکە ئاگربەستی دەستبەجێی ڕاگەیاند و ڕای گەیاند ئەگەر هێرشی نەکرێتە سەر هیچ ئۆپەراسیۆنێکی چەکداری ئەنجام نادات. و لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری مێژوویی خۆیدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە میانی کۆنگرەی دوازدەھەمی خۆیدا کە لە ٥ تا ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، ئاگربەستی ڕاگەیاند و خۆی ھەڵوەشاندەوە. ئەم بڕیارە دوای بانگەوازی ئۆجەلان لە شوبات/ئازاری ٢٠٢٥ ھات بۆ داماڵینی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری لەگەڵ تورکیا کە زیاتر لە چوار دەیە بەردەوامە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. کۆنگرەی دوازدەهەمی حیزب لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ بەسترا و بڕیاری «مێژوویی» بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخراوە درا.
تورکیا پێشوازی لەو هەنگاوە کرد بەڵام جەختی لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی پارتەکە کردەوە بە پێکهاتە سەربازی و ئەمنییەکانیشەوە و داوای جێبەجێکردنی کردەیی بەڵێنەکانی کرد. حیزبە کوردییەکان وەک پارتی یەکسانی و دیموکراسی (DEM)، بڕیارەکەیان بە «مێژوویی» وەسف کرد و بە سەرەتای سەردەمێکی نوێیان زانی. هەرێمی کوردستانیش داوای جێبەجێکردنی کردەیی بڕیارنامەکە دەکات لە پەکەکە و پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکردەوە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سووریا ڕایانگەیاندووە کە نیگەران نین لەو بڕیارنامەیە، ئەمەش ئەگەری ئاڵۆزکردنی هەوڵەکانی ناوچەکە هەیە.[٧٢][٧٣][٧٤][٧٥][٧٦][٧٧]
ھەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
[دەستکاری]سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕای گەیاند: سڵاو لە بڕیارەکانی ١٢یەمین کۆنگرەیی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە ڕۆژانی داھاتوو بە ڕێزەوە دەنێرم.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-22305066
- ^ Petti، Matthew (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣). «The Kurds Who Died for Palestine». New Lines Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ستاندار، لەلایەن. «سیستمی سەرمایەداری سڕینەوەی بەھا مرۆیییەکانە، ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ٣ سەرکردەکەی پەکەکە بە نموونە – Standard Kurd». لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://ahvalnews.com/turkey-pkk/number-pkk-members-turkey-dropped-486-interior-minister ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.hurriyetdailynews.com/
- ^ https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2018/06/turkey-claims-iran-supports-pkk-offensive.html
- ^ https://politicstoday.org/iran-and-the-ypg-friends-or-foes/
- ^ https://www.trtworld.com/magazine/understanding-the-history-of-the-pkk-s-alliance-with-the-syrian-regime-30666
- ^ https://www.irishtimes.com/news/ocalan-tells-turks-of-greek-arms-and-training-for-pkk-say-reports-1.155819
- ^ https://www.aa.com.tr/en/europe/pkk-continues-to-be-europes-favorite-terror-group/1614987
- ^ https://www.aa.com.tr/en/europe/pkk-continues-to-be-europes-favorite-terror-group/161498
- ^ https://tn.ai/2391167
- ^ https://www.middleeastmonitor.com/20200616-uae-supports-pkk-terrorist-group-report-says/
- ^ «ھاوکارییەکانی ئیمارات بۆ پەکەکە عێراق و ھەرێمی کوردستان نیگەران دەکات». diplomaticmagazine.net (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Ajansı، İlke Haber (٣٧ی تشرینی دووەمی ١٦١٠). «لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دا». İLKHA (بە تورکی). لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ https://www.aljazeera.com/news/2020/12/14/fighting-intensifies-between-peshmerga-and-pkk-in-northern-iraq#:~:text=Fighting%20intensifies%20between%20Peshmerga%20and%20PKK%20in%20northern%20Iraq,-By&text=Sidekan%2C%20Kurdish%20Region%2C%20Iraq%20–,conflict%20between%20the%20two%20groups.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.state.gov/attacks-by-the-terrorist-pkk-organization-in-the-ikr/
- ^ https://www.jpost.com/middle-east/turkey-using-tanks-upgraded-by-israel-in-offensive-against-the-kurds-604819
- ^ https://www.theguardian.com/world/1999/feb/17/kurds3
- ^ «پەکەکە و ئیسرائیل». diplomaticmagazine.net (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «كۆمەڵەی ڕەنجدەران و پەكەكە بەشداریی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینیان كردووە». www.wishe.net. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Stanton، Jessica A. (٢٠١٦). Violence and Restraint in Civil War: Civilian Targeting in the Shadow of International Law (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ٢١٧. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٠٦٩١٠-٧. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkey spy agency denies role in Paris Kurds murder, launches probe». Radio France Internationale. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Foreign Terrorist Organizations». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine» (PDF). ec.europa.eu. لاپەڕە ٥. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Listed terrorist organisations». www.nationalsecurity.gov.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «MOFA: Implementation of the Measures including the Freezing of Assets against Terrorists and the Like». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Haner، Murat؛ Cullen، Francis T.؛ Benson، Michael L. (١٣ی شوباتی ٢٠١٩). «Women and the PKK: Ideology, Gender, and Terrorism». International Criminal Justice Review (بە ئینگلیزی). ٣٠ (3): ٢٧٩–٣٠١. doi:١٠.١١٧٧/١٠٥٧٥٦٧٧١٩٨٢٦٦٣٢. ISSN ١٠٥٧-٥٦٧٧. S2CID ١٥٠٩٠٠٩٩٨.
- ^ «Kurdish Fighters Aren't Terrorists». Bloomberg News (بە ئینگلیزی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Levy، Bernard-Henri (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Stop Calling Our Closest Allies Against ISIS 'Terrorists'». The New Republic. ISSN ٠٠٢٨-٦٥٨٣. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Rubin، Michael (٧ی شوباتی ٢٠٢٠). «US Should Follow Belgium's Lead and End PKK Terror Designation». American Enterprise Institute (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Beklevic، Tuna (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Trump says the PKK is worse than ISIS. I say he's wrong — and I'm a Turk». The Washington Post. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
I am Turkish. I am a former government official. And I believe that the Kurdistan Workers' Party, the PKK... is not a terrorist organization.
- ^ «The Case for Delisting the PKK as a Foreign Terrorist Organization». Lawfare (بە ئینگلیزی). ١١ی شوباتی ٢٠١٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Bodette، Meghan (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «It's time for the US to delist the PKK — here's why». The Region. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Can، Osman (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «The Motion before Turkey's Constitutional Court to Ban the Pro-Kurdish HDP». German Institute for International and Security Affairs.
- ^ Skutnabb-Kangas، Tove؛ Fernandes، Desmond (٢٠٠٨). Genocide Studies and Prevention. لاپەڕە ٤٦ https://digitalcommons.usf.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1182&context=gsp.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|بەستەری نووسەر2=
و|بەستەری نووسەر=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Protesting as a terrorist offense (PDF). Human Rights Watch. ٢٠١٠. لاپەڕە ٤٠–٤١. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٤٣٢-٧٠٨-٦. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Jongerden، Joost (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Gender equality and radical democracy: Contractions and conflicts in relation to the "new paradigm" within the Kurdistan Workers' Party (PKK)». Anatoli. De l'Adriatique à la Caspienne. Territoires, Politique, Sociétés (بە ئینگلیزی). ٨ (8): ٢٣٣–٢٥٦. doi:١٠.٤٠٠٠/anatoli.٦١٨. ISSN ٢١١١-٤٠٦٤.
- ^ Joseph، J. (٢٠٠٦). Turkey and the European Union internal dynamics and external challenges. Basingstoke [England]: Palgrave Macmillan. لاپەڕە ١٠٠. ژپنک ٠-٢٣٠-٥٩٨٥٨-٧.
- ^ Toumani, Meline.
- ^ Aslan، Senem (٢٠١٤). Nation Building in Turkey and Morocco. Cambridge University Press. لاپەڕە ١٣٤. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٠٥٤٦٠-٨.
- ^ Scalbert-Yücel، Clémence؛ Ray، Marie Le (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Knowledge, ideology and power. Deconstructing Kurdish Studies». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (5). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٧٧٧. ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦.
{{cite journal}}
:|hdl-access=
پێویستی بە|hdl=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Michael، Gasper (٢٠١٩). Lust، Ellen (ed.). The Middle East. CQ Press. لاپەڕە ٣٧. ژپنک ٩٧٨-١-٥٤٤٣-٥٨٢١-٥.
The Turkish military responded with a ferocious counterinsurgency campaign that led to the deaths of nearly 40,000 people, most of them Turkish Kurdish civilians, and the displacement of more than three million Kurds from southeastern Turkey
- ^ Abadi، Cameron (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Why Is Turkey Fighting Syria's Kurds?». Foreign Policy.
- ^ Hooper، John؛ Kundnani، Hans؛ Morris، Chris (١٨ی شوباتی ١٩٩٩). «Military action and three deaths after Ocalan's capture». The Guardian (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «No Security Without Human Rights». لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Roth، Mitchel P.؛ Sever، Murat (٢٠٠٧). «The Kurdish Workers Party (PKK) as Criminal Syndicate: Funding Terrorism through Organized Crime, A Case Study». Studies in Conflict & Terrorism. ٣٠ (10): ٩٠١–٩٢٠. doi:١٠.١٠٨٠/١٠٥٧٦١٠٠٧٠١٥٥٨٦٢٠. S2CID ١١٠٧٠٠٥٦٠.
- ^ «Child Soldiers Global Report 2001 - Turkey». لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Aliza، Marcus (٢٠٠٧). The PKK and the Kurdish Fight for Independence. New York: New York University Press. لاپەڕە ١١٥–١٢٠.
- ^ «Kurdish Rebels Kill 20 In 2 Villages in Turkey». The New York Times. Reuters News. تەممووزی ١٩٨٧. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Ajansı، İlke Haber (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «PKK'nin katliamlar tarihi - [İLKHA] İlke Haber Ajansı». İLKHA (بە تورکی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Filkins، Dexter (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣). «Kurds Are Finally Heard: Turkey Burned Our Villages». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Phillips، David (٨ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Turkey must face a reckoning for its crimes in Iraqi Kurdistan | Ahval». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Ferhad Ibrahim, Gülistan Gürbey.
- ^ Dahlman, Carl.
- ^ «Kurdish group PKK declares ceasefire with Turkey». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١ی ئازاری ٢٠٢٥. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Yeung، Jessie (١٢ی ئایاری ٢٠٢٥). «Kurdish PKK militant separatist group announces decision to dissolve after decades of conflict with Turkey». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «پە*کە*کە: کۆنگرەمان بەستووە و بەمزوانە ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنین». nrttv.com. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Ocalan calls for PKK to drop weapons, be dissolved». CTVNews (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «ڤیدیۆ؛ گرووپێکی پەکەکە لەپێناو ئاشتیدا چەکەکانیان سووتاند». nrttv.com. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Turkey Takes Aim at the Kurds». Geopoliticalmonitor.com.
- ^ «Ocalan: Kurdish PKK founder who urged his fighters to disarm». France 24 (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Jailed PKK ringleader Ocalan calls for terror group's dissolution». TRT World. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Ocalan calls for PKK's disbandment, laying arms». Shafaq. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «After four decades of conflict, Öcalan urges PKK to lay down arms, disband». Caliber. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «PKK leader Abdullah Öcalan calls on banned Kurdish group to lay down arms and dissolve». euronews (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Ocalan orders the PKK to dissolve in a historic statement». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Ocalan calls for PKK to drop weapons, be dissolved». CTVNews (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «پە*کە*کە: کۆنگرەمان بەستووە و بەمزوانە ئەنجامەکەی رادەگەیەنین». nrttv.com. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «استجابة لدعوة أوجلان... حزب العمال الكردستاني يتجه لحل نفسه في خطوة لإنهاء الصراع مع تركيا». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). ٩ی ئایاری ٢٠٢٥. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ اسليم، زيد. «هل بدأ العد العكسي لنهاية الصراع الكردي في تركيا؟». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «تركيا: أوجلان يدعو حزب العمال الكردستاني إلى إلقاء السلاح». BBC News عربي (بە عەرەبی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «الدفاع التركية تطالب حزب العمال الكردستاني بحل نفسه وإلقاء السلاح». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ swissinfo.ch، S. W. I. (٩ی ئازاری ٢٠٢٥). «زعيم حزب تركي يدعو حزب العمال الكردستاني والمجموعات التابعة له إلى القاء السلاح "فورا"». SWI swissinfo.ch (بە عەرەبی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Essa (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥). «زعيم حزب العمال الكردستاني يعلن إلقاء السلاح! | رأي القدس». القدس العربي (بە عەرەبی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/840153/k24_sdapp
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئۆسترالیایییان ھەیە (en-au)
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: param-access
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە ١٣ی ئایار
- ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- عەبدوڵڵا ئۆجەلان
- جیاییخوازی لە عێراق
- جیاییخوازی لە سووریا
- جیاییخوازی لە تورکیا
- جیاییخوازی لە ئێران
- تیرۆریزم لە تورکیا
- کۆمۆنیزم
- حیزبەکانی باکووری کوردستان
- ڕێکخراوە ئاپۆییستەکانی تورکیا
- ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەتیرۆریست دەستنیشانکراون
- حیزبەکانی تورکیا
- حیزبە کۆمۆنیستییەکان
- ئاپۆییزم
- جیاییخوازیی کورد لە تورکیا
- بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان
- ڕێکخراوەکان، دامەزرانی ١٩٧٨