بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆتۆنۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مافی چارەنووسەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆتۆنۆمی
لقیfreedom of action
بەرامبەرheteronomy

ئۆتۆنۆمی یان خۆبەڕێوەبەری یان مافی چارەی خۆنووسین (بەئینگلیزی: Autonomy، بەگریکی کۆن: αὐτονομία لە αὐτόνομος ەوە لە αὐτο بەواتای "خۆ" + νόμος بەواتای "یاسا"، بەجۆرێک کە یەکدەخرێن واتای "یەکێک کە خۆی یاسا بۆخۆی دادەنێت" دەگەیەنێت) چەمکێکی ئاکاریی و سیاسی و فەلسەفییە. لەو دەقانەدا، بریتییە لە توانای تاکەکەسێکی ئاوەزمەند بۆ بڕیاردانێکی ناسەپێنراوی خۆویست. لەفەلسەفەی ئاکاریی و سیاسیدا، ئۆتۆنۆمی زۆربەی جار بەکاردێت وەک بنەمایەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەرکە ئاکارییەکان و لێپرسراوییەتی تاک دێت لەبەرامبەر کردەکانی خۆیدا. یەکێک لە باشترین تیۆرە فەلسەفییەکان لەسەر ئۆتۆنۆمیی گەشەی پێدراوە لەلایەن کانتەوە. لە پزیشکیدا، ڕێزدانان بۆ ئۆتۆنۆمیی نەخۆش ئامانجێکی گرنگە، ئەگەرچی دەشێت تووشی پێکدادان بێت لەگەڵ پرەنسیپی ئەخلاقیی کێبڕکێکارەوە، بەتایبەتی پریموم نۆن نۆچێرێ. ئۆتۆنۆمی بەکاریشدێت بۆ ئاماژەدان بە خۆبەڕێوەبەریی خەڵک.

کۆمەڵناسی

[دەستکاری]

لە پۆلی کۆمەڵناسیی زانینی سەر بە کۆمەڵناسیدا، ناکۆکیی لەسەر سنوورەکانی ئۆتۆنۆمیی وەستا بەھەبوونی چەمکی ئۆتۆنۆمیی ڕێژەیی، ھەتا وەکوو پۆڵێنی ئۆتۆنۆمی دروستکرا و گەشەی پێدرا لەنێو توێژینەوەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و کۆمەڵگادا. بەپێی ئەوە، شێوەی مۆدێرنی ئۆتۆنۆمیی ھەبووی زانست، ئۆتۆنۆمی وێنەدراوە: ئەکتەرەکان و پێکھاتەکان لەنێو بوارە زانستییەکاندا توانایان ھەیە کە پاشبنەما جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن بوارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشکەش کراوە وەربگێڕن یان وێنەی بدەنەوە، ئەمە ھاوشانی کارتێکردنیان لەبارەی ھەڵبژاردە پاشبنەمایییەکانەوە سەبارەت بە توێژینەوە؛ بەڵام ئەرستۆکراتییەت ناپەسەندکراو بوو.

سیاسەت

[دەستکاری]

لەچەند دە ساڵی دواییدا، چەندین بزووتنەوەی ئۆتۆنۆمیزم لەشێوەی ئەنارکیزمدا سەریان ھەڵدا.

لە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، ئۆتۆنۆمی بەواتای خۆبەڕێوەبەریی دێت. نموونەیەکی پێشووی ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی لەنێو حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ دوورگەکانی فلیپین. بەڵگەنامەی ئۆتۆنۆمی فلیپینی ١٩١٦ چوارچێوەیەکی خستەبەردەست بۆ دروستکردنی حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەر کە ئۆتۆنۆمیی خۆماڵیی بۆ خەڵکی فلیپین دەستەبەر کرد، ئەگەرچی ھێشتا ھەندێک دەسەڵاتی بۆ حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان ھێشتەوە تا ماف و قازانجە سەرەوەرەکانی بۆ بپارێزێت.

دانیشتووانە ڕەسەنەکان، وەک کوناییەکان پرەنسیپە ئۆتۆنۆمییەکانییان بەکار ھێناوە وەک فەڕمانڕەواییکردنی بنەڕەتیی. ھەندێک گرووپی ڕەسەنی تر وەک سوپای ڕزگاریی نەتەوەی زاپاتیسا ئەم پێکھاتەیەیان گرتووەتە بەر لەم ساڵانەی دواییدا وەک وەڵامێک بۆ جیھانیگری.

ھەندێک کۆمەڵگا لە ئیسپانیا، بۆ نموونە باسکەکان، جەختییان لەسەر ئۆتۆنۆمیی کردووەتەوە لەڕێگەی مێژوو و کەلتووری دێرینییانەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]