دژە سەرمایەداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاریکاتێری "هەڕەمی سیستەمی سەرمایەداری" کە لەلایەن کرێکارانی پیشەسازیی جیهانەوە (١٩١١) دروستکراوە نموونەیەکی ڕەخنەی سۆسیالیستییە لە سەرمایەداریدا و چینایەتی کۆمەڵایەتی.

دژە سەرمایەداری ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی و بزووتنەوەیەکە کە لە چەندین ئاڕاستە و بیری جۆراوجۆر لە دژی سەرمایەداری پێکدێت. بەو مانایەی کە دژە سەرمایەدارییەکان ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت سیستمی سەرمایەداری بگۆڕن بە جۆرێکی تر لە سیستەمی ئابووری، وەک سۆسیالیزم یان کۆمۆنیزم.

سۆسیالیزم[دەستکاری]

کارل مارکس، کە لەلایەن زۆرێکەوە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیری دژە سەرمایەداری دادەنرێت. ئەو یەکێکە لە نووسەرانی مانیفێستی کۆمۆنیزم.

سۆسیالیزم داکۆکی لە خاوەندارێتی گشتی یان خاوەنداریەتیی ڕاستەوخۆی کرێکار و بەڕێوەبردنی ئامرازی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی سەرچاوە دەکات، و کۆمەڵگایەک کە تایبەتمەندی یەکسانە بە سەرچاوە بۆ هەموو تاکەکان، لەگەڵ شێوازێکی یەکسان بۆ قەرەبووکردنەوە.[١][٢]

  1. تیۆرێکە یان سیاسەتی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی کە ئامانجی یان بانگەشە بۆ خاوەندارێتی و کۆنترۆڵکردنی دیموکراسیانەی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، لەلایەن کرێکاران یان کۆمەڵگا بە گشتی، و بەڕێوەبردن یان دابەشکردنیان لە بەرژەوەندی هەمووان دەکات.
  2. سۆسیالیستەکان بانگەشە بۆ هەماهەنگیی کرێکاران /ئابووری کۆمەڵگا دەکەن، [٣] کە تێیدا خەڵک کۆنتڕۆڵێکی دیموکراسیانەی بەسەر وڵاتدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک فەلسەفەی نادیموکراسی لەخۆگرتووە. خاوەندارێتی "دەوڵەت" یان "هەماهەنگیی کرێکاری" لە دژایەتییەکی بنەڕەتیدایە لەگەڵ خاوەندارێتی "تایبەت"ی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان ، کە تایبەتمەندییەکی سەرمایەدارییە. زۆربەی سۆسیالیستەکان دەڵێن سەرمایەداری بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دەسەڵات و سامان و قازانج لە نێوان توێژێکی بچووکی کۆمەڵگادا چڕ دەکاتەوە کە سەرمایە کۆنترۆڵ دەکات و سامانەکەی لە ڕێگەی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە کرێکاران بەدەستی دەهێنن.


سۆسیالیستەکان دەڵێن سەرمایەداری لە چالاکییە ناعەقڵانیەکان پێکدێت، وەک کڕینی کاڵاکان تەنیا بۆ فرۆشتن لە کاتێک کە نرخەکانیان بەرز دەبێتەوە، نەک بۆ بەکارهێنان، تەنانەت ئەگەر کاڵاکە نەتوانرێت بە قازانج بە تاکەکانی پێویست بفرۆشرێت؛ ئەوان دەڵێن کە بەدەستهێنانی پارە ، یان کەڵەکەکردنی سەرمایە، لەگەڵ تێرکردنی داواکاریدا ناگونجێت. [٤]

سۆسیالیستەکانی سەرەتایی (سۆسیالیستانی یوتۆپی و سۆسیالیستی ڕیکاردیان) ڕەخنەیان لە سەرمایەداری گرت بۆ کۆکردنەوەی دەسەڵات و سامان وە بەکارهێنانەوەی بەشێکی بچووکی ئەو بڕە لە کۆمەڵگا، هەروەها ڕەخنەکان بۆ ئەوەشبوون کە تەکنەلۆجیا و سەرچاوە بەردەستەکان بەکارنایەن لە خزمەتی گشتی.[٥][٦]

مارکسیزم[دەستکاری]

سەرمایە: ڕەخنەگرتن لە ئابووری سیاسی، لەلایەن کارل مارکسەوە، شیکاریەکی ڕەخنەگرانە بۆ ئابووری سیاسی، بە مەبەستی ئاشکراکردنی یاساکانی ئابووریی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری.

کارل مارکس سەرمایەداری وەک قۆناغێکی مێژوویی دەبینێت، جاران پێشکەوتوو بوو بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە وەستاوە و لە کۆتاییدا سۆسیالیزم بەدوایدا دێت. مارکس بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرمایەداری هیچ شتێک نییە جگە لە بەردی هەنگاوێکی پێویست بۆ پێشکەوتنی مرۆڤ، کە دواتر ڕووبەڕووی شۆڕشی سیاسی دەبێتەوە پێش ئەوەی کۆمەڵگەی بێ چینایەتی درووست ببێت.[٧]

هەروەها بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Newman, Michael. (2005) Socialism: A Very Short Introduction, Oxford University Press, ISBN 0-19-280431-6
  2. ^ "Socialism". Oxford English Dictionary.
  3. ^ "Socialism". Encyclopædia Britannica. 2008.
  4. ^ "Let's produce for use, not profit". socialist standard. May 2010. Archived from the original on July 16, 2010. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ in Encyclopædia Britannica (2009). Retrieved October 14, 2009, from Encyclopædia Britannica Online: https://www.britannica.com/EBchecked/topic/551569/socialism, "Main" summary: "Socialists complain that capitalism necessarily leads to unfair and exploitative concentrations of wealth and power in the hands of the relative few who emerge victorious from free-market competition—people who then use their wealth and power to reinforce their dominance in society."
  6. ^ Marx and Engels Selected Works, Lawrence and Wishart, 1968, p. 40. Capitalist property relations put a "fetter" on the productive forces.
  7. ^ Wallerstein, Immanuel (September 1974). "The Rise and Future Demise of the World Capitalist System: Concepts for Comparative Analysis". Comparative Studies in Society and History. 16 (4): 387–415. doi:10.1017/S0010417500007520.