بەسێ ھۆزات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەسێ ھۆزات
Besê Hozat
ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٥ی تەممووزی ٢٠١٣
هاوشانی جەمیل بایک
پێشینە موراد قەرەیلان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ھوولیا ئۆران
١٩٧٨
تانێر، دێرسیم

ھوولیا ئۆران ناسراو بە بەسێ ھۆزات (بە کرمانجی: Besê Hozat)، (١٩٧٨ لە تانێر، خۆزات، دێرسیم) ژنی چالاکوانی سیاسیی شۆڕشگێڕی کورد و لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانە. بەسێ ھۆزات لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٣ لەلایەن ئەنجومەنی گشتی كۆنگرەی گەل لەگەڵ جەمیل بایکەوە وەکوو ھاوسەرۆکانی کۆما جڤاکێن کوردستان ھەڵبژێردران.

ژیان[دەستکاری]

ھوولیا ئۆران لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی تانێر لە شارستانی خۆزاتی پارێزگای دێرسیم لەدایک بوو. ھەفتەمین منداڵی بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی بوو کە ٩ منداڵیان ھەبوو. خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تێپەڕاند و بۆ خوێندنی ناوەندی چوو بۆ قەیسەری، بەڵام وەکوو کوردێکی عەلەوی کەوتە بەر دووچاوەکی. ھەروەھا کە خۆی دەڵێت عەلەوێتی و دێرسیمیبوون بە سووکایەتی و پەراوێزخستنەوە سەیر دەکران. لە بارودۆخی وەھا بوو کە بۆ تێکۆشان دژ بە ھەڵاواردن و دووچاوەکی تێکەڵی ڕێکخراوەیەکی چەپی ڕادیکاڵ بە ڕێبەریی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بوو.[١]

بنەماڵەی بەسێ ھۆزات قوربانیی کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ بوون کە وەکوو جینۆسایدێک ناو لێ دەبات. بەسێ ھۆزات ئاماژەی بەوەشکردووە کە زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژراون، لەنێویاندا باپیرەکەی و ھاوسەری باوکی و منداڵەکانی بوو، بەڵام داپیرەی توانیوە بەزەحمەت ڕزگار ببێتەوە. ئەم ڕووداوانە ئاگاییی ھۆزاتیان بەدی ھێنا، و ھەستی ڕق و تووڕەیی بەرامبەر بە دەوڵەت دروست کرد.[١]

ھۆگریی ھۆزات بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە قۆناخی خوێندنی ئامادەیی گەشە بوو و ئەمە تا ڕادەیەک لەژێر کاریگەریی وتارەکانێک بوو کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە نازناوی عەلی فراتەوە لە ڕۆژنامەی ئۆزگوور ھاڵکدا دەنووسی. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لە چیاکانی ارێزگای دێرسیم بوو بە ئەندامی پارتێ کرێکارانی کوردستان و ناوی بەسە ھۆزاتی بۆ خۆی ھەڵبژارد کە ناوی ھاوسەری سەید ڕەزا ڕێبەڕی شۆڕشی دێرسیم بووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]