بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرخوەبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرخوەبوون
سەرنووسەری پێشوومەزڵووم دۆغان
لەرەی دەرچوونمانگانە
بڵاوکەرپارتی کرێکارانی کوردستان
ساڵی دامەزراندن١٩٨٢
یەکەم بڵاوکردنەوەکانوونی دووەمی ١٩٨٢
دروشمژ سەرخوەبوون و ئازادییێ ب ڕوومەتتر تشتەک نینە
وڵاتھۆڵەندا
زمانتورکی
کوردی (کرمانجی)
وێبگەserxwebun.org

سەرخوەبوون (بە کرمانجی: Serxwebûn) کۆوار و ئۆرگانێکی فەرمیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.[١][٢] سەرخوەبوون وەکوو وەشانخانەیەک لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە[٣]، بەڵام دواتر وەکوو کۆوارێک یەکەمین ژمارەی لە کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە کۆلن لە ئەڵمانیا بڵاو کرایەوە. لە ئێستادا لە وڵاتی ھۆڵەندا چاپ دەکرێت[٤] و مانگانە بڵاو دەبێتەوە.[٥][٦] سەرخوەبوون وتارەکان و تێڕوانین و ھەڵویستەکانی سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە[٧] و ھەروەھا زانیارییەکانێک سەبارەت بە شەڕڤانانی کوژراوی یەکەکانی ژنانی ئازاد (یژا-ستار) و ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) کە باڵە چەکدارەکانی پەکەکەن تێدا دەنووسرێتەوە.[٨] یەکەم سەرنووسەری سەرەکیی سەرخوەبوون مەزڵووم دۆغان بوو.[٩][١٠] دروشمی کۆواری سەرخوەبوون «ژ سەرخوەبوون و ئازادییێ ب ڕوومەتتر تشتەک نینە»یە کە ڕستەیەک لە ڕێبەری شۆڕشگێڕی ڤیێتنام ھۆ چی مینە. زۆرجار لەلایەن لێکۆڵەرانی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە ئاماژەی پێدەکرێت.

وەشانخانەی سەرخوەبوون

[دەستکاری]

لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ ھەتا ٢٠٠٠ەکان وەشانخانەیەک بە ناوی سەرخوەبوون چالاک بوو کە دەیان کتێب سەبارەت بە شەھیدەکانی کوردستان چاپ و بڵاو کردەوە. ھەروەھا کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کتێبەکانێک سەبارەت بە مێژووی بزووتنەوەی پەکەکە لەلایەن ئەو وەشانخانە چاپ و بڵاو کرایەوە.[١١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Özcan، Ali Kemal (٢٠١٢). Turkey's Kurds: A Theoretical Analysis of the PKK and Abdullah Ocalan (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١٩٢. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٢١١٣٠-٢.
  2. «Le Parti des travailleurs du Kurdistan PKK» (PDF). www.commission-refugies.fr. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «Serxwebûn - Cologne (kurde)». Courrier international (بە فەرەنسی). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «Arbeiterpartei Kurdistans (PKK)» (PDF). Verfassungsschutz. لاپەڕە ٢٢–٢٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Archive». www.serxewbun.org. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. Özcan, Ali Kemal (2006), p.104
  7. Özcan, Ali Kemal (2012), pp.101–103
  8. «SERXWEBÛN | Ji Serxwebûn û Azadiyê bi Rûmettir Tiştek Nîne». serxwebun.org. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. «Mazlum Doğan, the Kawa of the '80s». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. Hakyemez، Serra (٢٠١٧). «Margins of the Archive: Torture, Heroism, and the Ordinary in Prison No. 5, Turkey». Anthropological Quarterly. ٩٠ (1): ١١٦. doi:١٠.١٣٥٣/anq.٢٠١٧.٠٠٠٤. JSTOR ٤٤٢٤٦١٣٨. S2CID ١٥٢٢٣٧٤٨٥ لەڕێگەی JSTOR.
  11. Firaz Baran: Yeni Özgür Politika, 6ê Îlona 2019, rûpela 13.