کەسیرە یڵدرم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کەسیرە یڵدرم
(فاتیمە)
لەدایکبوونکەسیرە عەلی یڵدرم
٢١ی تشرینی تشرینی ١٩٥١
دەپ
خارپێت
 کوردستان
 تورکیا
نیشتەجێستۆکھۆڵم، ئەوروپا
نەتەوەکورد
پەروەردەکۆلێژی ڕاگەیاندن
ساڵانی چالاکی١٩٧٨ - ١٩٨٨
سەرناوئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە
حیزبی سیاسیپارتی کرێکارانی کوردستان
ئایینئیسلام،[١]
ھاوسەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان
(١٩٧٨ - ١٩٨٨)

کەسیرە یڵدرم لە (٢١ی تیشرینی ساڵی ١٩٥١ لە دەپ) لەدایک بووە، وە ئەندامی پەکەکە بوو. ھاوسەری سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو، پاش (١٠) ساڵ لە خەبات کردن پێکەوە جیا بوونەوە و کەسیرە چووە ئەوروپا.[٢] وە لەناو پەکەکە ناسرابوو بە (فاتیمە) کە ئەم نازناوانەیان ھەبوو لەکاری ڕێکخراوەی و ڕێخستندا بۆ ئەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە نەناسرێنەوە.

ژیان[دەستکاری]

لەنێو شەش منداڵی عەلی یڵدرم کەسیرە گەورەترین منداڵێتی، بنەماڵەی کەسیرە لەساڵی ١٩٤٠دا لە شاری دێرسیم دەگوێزنەوە شارۆچکەی دەپ. پاش تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە خارپێت لەساڵی ١٩٧٠ دەبێتە مامۆستا لە خوێندنگەکانی دەپ و گوندی یەنیکۆی، لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرە لە زانکۆی گازی دەستی کرد بەخوێندن لە کۆلیژی ڕۆژنامەگەری، وە ساڵی ١٩٧٨ بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تەواوکرد. ھەرلە ھەمان ساڵدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ژیانی ھاوسەری پێکدێنن و دەچنە شاری ئامەد.

سوریا[دەستکاری]

پاش ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ ووڵاتی تورکیای جێھێشت و ڕووی کردە ووڵاتی سوریا، لەوێ دەستی کرد بەڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی پارتەکەی ئیتر ئەو ئەندامەکانی پارتەکەی ھێدی ھێدی ڕویان لە سوریا کرد و لە دەشتی بیقاع کەمپیان دروست کردو خۆیان ڕێکخستەوە لەم سەر و بەندەدا کەسیرە چووە شام، بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی پەکەکە و نوسینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەسیرە ھەر لەسەرەتاوە سەر بەدەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا بووە، وە ھەوڵی ئەوەی داوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکوژێت، پاش ئەوەی لەساڵی ١٩٨٨ ئاشکرا دەبێت دادگایی دەکەن و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت بەڵام عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناھێڵێت بڕیارەکە جێ بەجێ کرێت. دەری دەکات لە پارت و لەدوای ئەوە دەچێتە ئەوروپا.[٣]

ئەوروپا[دەستکاری]

بە ووتەی نوسەر (نەجدەت پەکمەزجی) لەساڵی ٢٠١٢دا کەسیرە لە کەمپی پەنابەرانە لە ستۆکھۆڵم. کەسیرە لەوەتەی دەرکراوە لە پەکەکە و چووەتە ئەوروپا ھیچ لێدوان و زانیاریەک لەسەری نیە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]