عەلی حەیدەر قەیتان
عەلی حەیدەر قەیتان (لەدایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٥٢، نازمیە ، تونسلی ، تورکیا ) ناسراو بە فوئاد [١] هاودامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتی پێکهاتەکانی کوردستانە.
لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩، سەروشوێنی عەلی قەیتان دیار نییە.
ژیان
[دەستکاری]قەیتان لە ساڵی ١٩٥٢ لە بنەماڵەیەکی کورد لەدایک بووە کە لە دوای یاخیبوونی دێرسیم ئەندامەکانیان نیشتەجێ کراون.[٢][٣]
ژیانی سیاسی
[دەستکاری]لە ئەندامانی سەرەتایی گروپێک بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و ھاکی کارەر و مەزڵوم دۆغان و جەمیل بایک کە لە ساڵی ١٩٧٣ بەدواوە کۆبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی بەردەوامیان ئەنجامدا و دواتر بە "شۆڕشگێڕانی کوردستان" ناسران.[٤] لە کانوونی دووەمی ١٩٧٤، بە ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئۆجەلان و کاڵکان دەستگیرکران.[٤]
قەیتان لە هاودامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ دامەزرا [٥] لە کۆنگرەی دووەمی حیزب کە لە لوبنان بەڕێوەچوو، پارتی بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی ناردی بۆ ئەورووپا.[١] لە ٢٢ی تەمموزی ١٩٨٤، بەشداری کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی کرد لە ئۆردوگای پەکەکە لە دۆڵی لۆلان لە باشووری کوردستان کە بڕیار بوو لەوێوە یاخیبوونەوە دەست پێبکات. [٦] هەروەها جەمیل بایک و دوران کاڵکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. [٦] دواتر عەلی گەڕایەوە ئەڵمانیا، لەوێ لە ١٩٨٨ دەستگیرکرا[٧] و لە کاتی دادگاییکردنی لە دوسلدۆرف، تۆمەتبار کرا بەوەی ئەندامی کۆمەڵەیەکی شۆڕشگێڕییە لە لوبنان، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسدا سەپاندووە.[٨] لەکاتێکدا لە زیندان بوو، عەلی چەندین جار مانی لە خواردن گرت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردن.[٧][٩] ناوبراو لە ٧ی ئازاری ١٩٩٤ بە تۆمەتی ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام کوشتنەکان لەبەرچاو نەگیرا. دادوەرەکان بڕیاریان دا کە کوشتنەکان کەوتوونەتە ژێر لێبوردنی لوبنان کە ئەو تاوانانە دەگرێتەوە کە لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبنان ڕوویانداوە.[١٠] بەهۆی ساڵانی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردنەکەی لەگەڵ دوران کالکان کە بەهەمان شێوە تۆمەتبارکرابوو بە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دەستبەجێ ئازادکرا.[١١] دواتر گەڕایەوە کوردستان و بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکی کوردستان (کەجەکە). [١٢]
ڕوانینەکان
[دەستکاری]عەلی نزیک بوو لە عەبدوڵا ئۆجالان, دەوترێت کە قەیتان ئۆجەلانی بە "کەسایەتی تاجی سەری بیری ڕۆژهەڵات" ناوبردووە و وەک سەرکردەیەکی سروشتی بۆ کورد پێشکەشی کردووە، هاوکات ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە حەیدەر قەیتان "لایەنێکی ئایدیۆلۆژی بەهێز و توانای لێکدانەوە"ی هەبووە. لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی دوای دەستگیرکردنی لە شوباتی ١٩٩٩. [١٣]
سەروشوێن
[دەستکاری]لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩، سەروشوێنی عەلی قەیتان دیار نییە. لە ساڵی ٢٠٢١، هەواڵی کوژرانی عەلی قویتان لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکرایەوە.[١٤] لەم بارەیەوە، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە وتوویەتی “هەڤاڵ فواد شەهید بووە، بەڵام ئێمە رایناگەیەنین، ئەگەر ئێوە وەکوو بنەماڵەکەی بتانهەوێ دەتوانن بەناوی خۆتانەوە رایبگەیەنن”.[١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005), pp.68–69
- ^ Törne، Annika (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). Dersim – Geographie der Erinnerungen: Eine Untersuchung von Narrativen über Verfolgung und Gewalt (بە ئەڵمانی). Walter de Gruyter GmbH & Co KG. لاپەڕە ١٢٧. ژپنک ٩٧٨-٣-١١-٠٦٢٧٧١-٨.
- ^ Cetin، Umit؛ Jenkins، Celia؛ Aydin، Suavi (May 2020). Kurdish Studies, Special Issue: Alevi Kurds: History, Politics and Identity (بە ئینگلیزی). Vol. ٨. Transnational Press London. لاپەڕە ٨٣. ژپنک ٩٧٨-١-٩١٢٩٩٧-٤٨-٠.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Jongerden، Joost؛ Akkaya، Ahmet Hamdi (١ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٤٦١٣. ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦.
- ^ Cigerli، Sabri؛ Saout، Didier Le (2005). Ocalan et le PKK: Les mutations de la question kurde en Turquie et au moyen-orient (بە فەرەنسی). Maisonneuve et Larose. لاپەڕە ٤٧–٤٨. ژپنک ٩٧٨-٢-٧٠٦٨-١٨٨٥-١.
- ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005), pp.72–73
- ^ ئ ا «Ali Haydar im Hungerstreik». docplayer. Politische Berichte. June 1989. لاپەڕە ٣.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Kurde angeklagt». Die Tageszeitung: taz (بە ئەڵمانی). ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩. لاپەڕە ٥. ISSN ٠٩٣١-٩٠٨٥. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Diese Anklage kann nicht zugelassen werden!» (PDF). docplayer. Politische Berichte. April 1989. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Stein، Gottfried (1994). Endkampf um Kurdistan?: die PKK, die Türkei und Deutschland (بە ئەڵمانی). Aktuell. لاپەڕە ١٣٧. ژپنک ٣-٨٧٩٥٩-٥١٠-٠.
- ^ Jakobs، Walter (٩ی ئازاری ١٩٩٤). «Ein solcher Prozeß darf sich nicht wiederholen». Die Tageszeitung: taz (بە ئەڵمانی). لاپەڕە ٥. ISSN ٠٩٣١-٩٠٨٥. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kandil bids farewell to Journalist Deniz Fırat». www.diclehaber.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Çandar، Cengiz. Leaving the mountain': How may the PKK lay down arms? Freeing the Kurdish Question from violence (PDF). Tesev. لاپەڕە ٤٤. ژپنک ٩٧٨-٦٠٥-٥٨٣٢-٠٢-٥. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite book}}
:|ئیش=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ بهرپرسێكی پهكهكه كوژرا، کوردئایوو، لە 18/11/202 لەلایەن ڕابەر بورهان بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «عەلی حەیدەر قەیتان لە کوێیە؟». دارکا مازی (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)