کۆشکی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆشکی سپی

کۆشکی سپی واتە شوێنی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە لە شاری واشینگتۆنی ئەو وڵاتە دایە. ئەم کۆشکە لە سێ بەشی: ناوەندی، ڕۆژھەڵات وە ڕۆژاوا پێک ھاتووە.ئەم کۆشکە شەش تەبەقەی ھەیە. ژێر بینای ئەم کۆشکە ٥١٠٠مەترە. ئەم کۆشکە ١٣٢ ئوتاق، ٣٥ مەستەراو، ٥نەفەر ئاشپەزی تەواو وەخت وە ڕۆژانە ٥٠٠٠ بینەری ھەیە.[١]

پێشینە[دەستکاری]

ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٧٩٢ ھەتا ساڵی ١٨٠٠ زایینی ھاوکات لەگەڵ بنیادنانی شاری واشنگتۆن تەواو کراوە. جان ئادامز یەکەمین سەرۆک کۆماری ئامریکایە کە لەم کۆشکەدا نیشتەجێ بووە. لە سەردەمی سەرۆک تۆماس جێفێرسۆن، پەرە پێ دراوە، وە زیادکردنی کردنی دوو کۆڵەکە بۆی بووەتە هۆی زیاتر گەورەکردنی ئەم شوێنە. ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٨١٢، بە ھۆی ھێرشی بەریتانیا بۆ سەر ئەم کۆشکە تا ڕادەیێکی زۆر لە ناو چوو، بەڵام بە زوویی سەر لە نوێ درووست کراوەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Michael W. Fazio and Patrick A. Snadon (2006). The Domestic Architecture of Benjamin Henry Latrobe. The Johns Hopkins University Press. pp. 364–366.
  2. ^ http://www.whitehouse.gov/about/inside-white-house/history