ھاکی کارەر
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھاکی کارەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ Ulubey |
مەرگ | ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ (بە تەمەنی ٢٧
) دیلۆک |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) |
ھاکی کارەر یان حەقی قەرار (١٩٥٠ لە ئولوبەی - ١٩٧٧ لە دیلۆک) چالاکوانێکی سیاسیی چەپگڕی مارکسیست-لێنینیستی تورک و خەڵکی تورکیا و لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی باکووری کوردستان بوو. ھاکی کارەر کەسایەتییەکی بەرجەستە و سەرەکی لە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئەژمار دێت.
ژیان
[دەستکاری]ھاکی کارەر لە سالی ١٩٥٠ لە ناوچەی ئولوبەیی سەر بە شاری ئوردووی تورکیا دا لە دایک بوو. ھەموو قۆناخەکانی فێرگەی لە ئوردوو خوێند. دواتر لە کۆلیژی فەنی زانکۆی ئاتاتورک دەستی بە زانکۆ کرد. ھاکی کارەر کاریگەری لە جوولانەوەی شۆریشگێری پاش ٧٠’کان وەرگرت و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە خاوەنی تێروانینی شۆریشگێری. لە ھەمانکاتدا کەمال پیر و ئاپۆیشی ناسی. لە سالی ١٩٧٣ دا لە ئەنجومەنی پەروەردەی باڵای ئانکارا ADYÖD دا ئەرکی بەرێوەبەری لە ئەستۆ گیرت. لە ١٩٧٦ دا بە گوێرەی بریاری گەرانەوەی وڵات کە لە کۆبوونەوەی دیکمەندا وەرگیرابوو، سەرەتا چووە باتمان وو پاشانیش دیلۆک، کە پراتیکێکی سەرکەوتووی نوواند. لەوێ رێکخیراوەی دژە شۆریشی Stêrka Sor بە فەرمانی MÎT کەوتە گەڕەوە. لە دیلۆک ئەندامی کۆنترای ئەو رێکخیراوەیە E’laeddîn Kapan، ھەقی قارەر بانگێشتی گفتوگۆ دەکات. کۆبوونەوەکە لە رۆژی ١٥’ی گولان لە قاوەخانەیەکی دیلۆک’دا پێکھات. لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕییە چەپەڵە دا ھەقی قارەر لە ١٨’ی گولانی سالی ١٩٧٧ دا کوژرا. شەھیدبوونی ھەقی قارەر وەکوو یەکەم شەھید لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا لە دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان’دا قۆناخێکی مێژوویییە.