بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان
ڕواڵەت
بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان Halkların Birleşik Devrim Hareketi (HBDH) | |
دامەزران | ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ |
ئایدۆلۆجیا | سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕ کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم دژەفاشیزم سۆسیالیزمی لیبەرتاریەن |
ماڵپەڕ | https://hbdh-online.com/ ماڵپەڕی پێشوو: http://www.hbdh-online.org |
بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان یان بە کورتی ھەبەدەھە (بە تورکی: Halkların Birleşik Devrim Hareketi, HBDH؛ بە کورمانجی: Peoples' United Revolutionary Movement) یەکێتییەک لە دە ڕێکخراوەی چەپگر، سۆشیالیست و کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی کورد و تورک لە وڵاتی تورکیاوەیە. ئەم یەکێتییە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ بە ئامانجی داخستنی حکوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دامەزرا.[١] لەو کاتە بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان بەرپرسێتیی چەندین ئۆپەراسیۆن دژ بە حکوومەتی تورکیا بە ئەستۆ گرتووە.
ئەندامان
[دەستکاری]ئەم ڕێکخراوانە لە کۆنفەرانسی ھەواڵی کە یاکێتییەکە ھەبوونی خۆیی ڕایگەیاند بەشدار بوون:[١][٢]
- حیزبی کاری کۆمۆنیستیی تورکیا/لێنینیست (تەکەئەپە/لە)
- حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) (تەکەپە/مەلە)
- قەرارگای شۆڕشگێڕ (دەکە)
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
- حیزبی کۆمۆنیستی ماویستی تورکیا (مەکەپە)
- حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (مەلەکەپە)
- حیزب-بەرەی ڕزگارکەری گەلی تورکیا/یەکەی پرۆپەگەندەی چەکدارانەی مارکسیست-لێنینیست (تەھەکەپە-جە/مەلەسەبەپە)
- حیزبی کۆمۆناری شۆڕشگێڕ (دەکەپە)
- یەکێتیی کۆمۆنیستیی شۆڕشگێڕی تورکیا (تە ئی کەبە)
ھەروەھا کۆمیتەی ھەماھەنگیی پرۆلیتەرە شۆڕشگێڕەکان (پەدەکە)یش ئەندامبوونی خۆی لە یەکێتییەکە ڕایگەیاندووە، بزووتنەوەی ژیانەوە (تەدەھە)یش مەیلی خۆی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتییەکە ڕایگەیاندووە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب Behdinan (١٢ی ئازاری ٢٠١٦). «Peoples' United Revolutionary Movement established for a joint struggle». Firat News Agency. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Zeynel، K. (١٦ی ئازاری ٢٠١٦). «Declaration of the Founding of the Revolutionary United People's Movement». Nouvelle Turquie. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فەرمی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ھەژماری تویتەر