چرا تیڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

چرا تیڤی (Çira TV) یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێزدییەکانە.

چرا تیڤی کە دەمێکی درێژ ئامادەکاریی وەشانی دەکرد، لە ٤ی ئابی ٢٠١٢ دەستی بە وەشانی کرد. ئەو کەناڵە کە ھەموو بەرنامەکانی بە کوردییە، ئاگادارکردنەوەی مێژوویی و فەلسەفی بۆ بیروباوڕی ئێزیدی دەکات. زۆربەی بەرنامەکانی بۆ ناساندنی چاند و ژیانی کۆمەڵگای کوردانی ئێزیدی ئامادە دەکرێت. بەرنامەکانی دیکەی لەسەر ڕەوشی زمانی کوردی، رووداوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و چاندی لە ژیانی رۆژانەی کوردستاندایە.

بەرنامەکانی چرا تیڤی[دەستکاری]

چرا تیڤی ھەوڵ دەدات کە  بۆ کێشە ڕۆژانەکانی کوردە ئێزیدیەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، ئەرمەنستان، قەوقاز، ڕووسیا و ئەورووپا بەدواداچوون بکات. کاربەدەستانی چرا تیڤی دەستنیشانی دەکەن کە ھەر چەند کە کەناڵەکەیان وەکوو کەناڵێکی ئایینی دروست کراوە، بەڵام لە بەرنامەکانیاندا بۆ منداڵان، لاوان، ژنان، چاند و وێژەی کوردیش کاتێکی زۆر تەرخان دەکرێت.

تەماشاڤانان دەتوانن چرا تیڤی لە رۆژھەڵاتی ناوین، قەوقاز و سەرانسەری ئەورووپا تەماشا بکەن. بەرنامەکانی چرا تیڤی ھاوکات لە سەر دوو سەتەلایتدا (Eurobird 9.9 و Nilesat 7) بڵاو دەبێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بەشداربووانی ویکیپیدیای کورمانجی، وتاری Çira TV.