مەولوودنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەولوودنامە بریتییە لەو دەقانەی کە بە شێعر یا پەخشان لەسەر لەدایکبوونی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام نووسراون. مەولوودنامەکان بەشێکی گرنگی ئەدەبی کلاسیکی کوردین[١][٢] و مەولوودنامە بە ھەموو زاراوەکانی کوردی نووسراون. لە بەناوبانگترین نموونەی مەولوودنامەکان مەولوودنامەی مەلای باتە و شێخ حسێنی قازین[٣] کە لە نموونەی شێعر و پەخشانە ھەرە کۆنە کوردییەکانن. مەولوودنامەکان زۆر جار لە کۆڕی مەولوودنامەدا بە کۆمەڵ لەگەڵ دەف دەخوێنرێنەوە.

نموونەی مەولوودنامە[دەستکاری]

مەولوودنامەکەی مەلای باتە ئاوەھا دەست پێدەکات:[٤]

حەمدێ بێحەد بۆ خودایێ عالەمین ئەو خودایێ دایە مە دینێ موبین
ئەم کرینە ئوممەتا خەیرولبەشەر تابعێ وی موقتەدایێ ناموەر
ئەو خودایێ مالکێ مولکێ عەزیم دایە مە میراسێ قورئانێ کەریم

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.
  2. ^ قەرەداغی، م. ع. "بووژانەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕووی دەستنووسەکانیانەوە،" دەزگای ئاراس، ٢٠٠٨.
  3. ^ سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.
  4. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • قەرەداغی، م. ع. "بووژانەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕووی دەستنووسەکانیانەوە،" دەزگای ئاراس، ٢٠٠٨.
  • مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢
  • سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.