بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێگر عەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جێگر عەزیز (١٩٩٢ لە ڕانیە، عێراق[١] – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦) ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و خوێندکاری ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بووە، و چەند ساڵێک وەک کوڕێکی دەنگخۆش و مۆسیقاژەن دەرکەوت و بە گۆرانی گوڵە باخ ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.[٢]

ھونەرمەند جێگر عەزیز جێگر لە ساڵی ١٩٩٢ لە رانیە لە دایک بووە و خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی میوزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بوو لە ھەولێر. سێ بەرھەمی تۆمارکراوی ھەیە جگە لە وتنەوەی چەندین بەرھەمی تر، و شارەزایەکی زۆری ھەبوو لە گۆرانیی و ئامێرە مۆسیقاکان.

جێگر عەزیز شەوی دووشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژرا، ھەرچەندە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر گیانی لەدەستداوە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ھاوڕێکانی جێگر عەزیز گۆرانییەک بە یادی ئەو دەڵێن». rudaw.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.
  2. «‌بەڤیدیۆ...یەکەم دەرکەوتنی کوڕە گۆرانیبێژی کۆچکردوە جێگر عەزیز». westganews.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.
  3. «لێدوانی پۆليس لەسەر وردەکاری کوژرانی ھونەرمەند جێگر عەزیز». rudaw.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.