زاھیر جەلال
ڕواڵەت
زاھیر جەلال | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٦١ |
| نیشتەجێی | سلێمانی |
| پیشە | گۆرانیبێژ، ئەکتەر |
زاھیر جەلال (لەدایکبووی ١٩٦١ لە سلێمانی، عێراق) یەکێکە لە ھونەرمەند و شانۆکارە دیارەکانی ھەرێمی کوردستان، ناوبراو لە پاڵ کاری شانۆدا وەک گۆرانیبێژ و مامۆستاش کاردەکات و خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانی تۆمارکراوە.[١] زاھیر لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەرکەوتووە و ژمارەیەکی بەرچاو گۆرانی ڕەسەنی کوردی تۆمار کردووە.[٢] جگە لە گۆرانیگوتن ئەکتەرێکی دیاری کۆمێدیایە و بە نوکتە و قسەخۆشی ناوبانگی دەرکردووە. زاھیر تاوەکو پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە و ئێستا لە خوێندنگەی پێشکەوتن لە ھەوارە بەرزە، نووسەری خوێندنگەیە.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «هونەرمەند زاهیر جەلال بۆ خەندان: جەڵتەی مێشک لێیداوم و ئێستا چارەسەر وەردەگرم». xendan.org. ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.
- ↑ «هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر جەلال باری تەندروستی ناجێگیرە». old.kurdistantv.net. ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.[بەستەری مردوو]
- ↑ «زاهیر جەلال تووشی جەڵتەی مێشک بوو». rudaw.net. ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.