بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەکتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکتەر
لقیperforming artist، creative and performing artist
بواری پیشەنواندن
Patron saintGenesius of Rome
پۆلی پیشەیی (ISCO-08)2655
EntitySchema for this classEntity schema not supported yet (E25)
پۆلی پیشەیی (ISCO-88)2455
پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکان

ئەکتەر یان ڕۆڵگێڕ یان نواندنکار (زاراوەی یۆنانی: ὑποκριτής hupokritḗs)، ئەکتەر بە واتای وشەیی کەسێک کە وەڵام دەداتەوە. بریتییە لە کەسێک کە ڕۆڵێک بەرجەستە دەکات لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی یاخود لە شانۆیەک یان لە فیلمێک،[١] لێکدانەوەی ئەکتەر بۆ ڕۆڵێکی ھونەری نواندن، پەیوەندی بەو ڕۆڵەوە ھەیە کە دەیگێڕێت جا چ لەسەر بنەمای کەسێکی ڕاستەقینە بێت یان کارەکتەرێکی خەیاڵی. ھەروەھا دەتوانرێت ئەمە بەھۆی بەکارھێنانی پەڕتووکەکان لە شانۆکاندا بەکارببرێت یان سوود وەرگرتن لە ڕۆمان و چیرۆکە ھەڵبەستراو و ڕاستەقینەکان، تەنانەت ھەندێک کات ئەکتەر خۆی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت بە جۆرێک ئەو بەشەی لە شانۆکەدا نمایش دەکرێت ئەکتەر خۆی چیرۆکەکەی بۆ دروست دەکات بەپێی جۆری ھونەری ئەزموونی ئەکتەرەکە.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]
نەخشەیەک بۆ شانۆیەکی ئەلیزابێسی، ١٥٩٦.

یەکەم نواندنی ناسراو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نزیکەی ساڵی ٥٣٤ پێش زایین بوو، کاتێک نواندنکاری یۆنانی تێسپیس لە شانۆی دیۆنیسۆس ھەنگاوی نا و بە ڕۆڵی کەسایەتییەک لە شانۆگەرییەک یان چیرۆکێکدا قسەی کرد. پێش سەردەمی کاری تێسپیس، سەما و گۆرانی ڕێگاکانی دەربڕینی چیرۆکە یۆنانییەکان بوون. نواندنکارە پیاوەکان لە شانۆی یۆنانی کۆندا سێ جۆر درامایان پێشکەش دەکرد: تراژیدیا و شانۆگەریی کۆمیدی و شانۆگەریی ساتیری.[٣] شانۆی ڕۆژاوایی پەرەی سەند و بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بوو لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانەکاندا. شانۆی ڕۆمای کۆن شێوازێکی ھونەریی گەشەسەندوو و ھەمەجۆر بوو، لە فیستیڤاڵە ڕۆمانییەکانی شانۆی سەر شەقام و سەمای ڕووت و یارییە ئەکرۆباتییەکانەوە دەستی پێ دەکرد، تاوەکوو نمایشی کۆمیدیای بارودۆخ و تراژیدیای وردی زارەکی.

سەدەی بیستەم

[دەستکاری]

شانۆکان و سینەماکان و تەلەڤیزیۆن لە شەستەکانی سەدەی بیستەمدا دەرکەوتن. و شێوازێکی ڕێکخراوتریان وەرگرت، و ئەو ئەکادیمیایانە دەرکەوتن کە بنەماکانی ھونەری نواندن فێر دەکەن و بەھرەمەندان و ئەو کەسانەی ئارەزووی بەشداری لە کاری ھونەریدا دەکەن پەروەردە دەکەن بە شێوەیەکی ئەکادیمیی ڕێکخراو کە بە بڕوانامەی فەرمیی باوەڕپێکراو دانپێدانراون. سەندیکا و یەکێتی و کۆمەڵەکانی نواندنکاران دەرکەوتن بۆ پاراستنی مافی نواندنکاران لە کۆمەڵگەدا و پشتیوانی لەوانە دەکەن کە بەھۆی پیرییەوە خانەنشین دەبن، ھەروەھا بڕیار لەسەر کێشە و ململانێکان دەدەن کە لە نێوان ئەندامانی پیشەسازیی سینەما یان شانۆ و لایەنەکانی تردا ڕوو دەدەن. نواندنکاران لە دیارترین ئەستێرە و ھونەرمەندانی کۆمەڵگەن لە زۆربەی وڵاتانی جیھانی شارستانیدا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Actor - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ↑ «Oxford Languages | The Home of Language Data». languages.oup.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ↑ Brockett and Hildy (2003, 15–19).
  4. ↑ Foster Hirsch, The Boys from Syracuse: The Shuberts' Theatrical Empire (Cooper Square Press, 2000).