بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بنکەی ژین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بنکەی ژین بنکەیەکە لە شاری سلێمانی،[١] کار بۆ پاراستن، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە کوردییەکان دەکات بە ئەمانجی بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.

بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسەرانی کوردی بە چاپگەیاندوە.[٢][٣] لە ئێستادا، ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە.[٤][٥]

تەلار

[دەستکاری]

تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری ھەمە لایەنە و بڕی ٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی تێچوەو، پێکھاتوە لە پێنج نھۆم کە چەندین ھۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک کتێبخانە، چاپخانە، کافتریا و ھۆڵی کۆبوونەوەی ٣٠٠ کەسی، ھەروەھا شانۆ و سینەمای تێدایە، ھۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە ھونەرییە جیاجیاکانی تێدایە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (بنکەی ژین)ـی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. بینای نوێی بنکەی ژین کرایەوە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. بینای نوێی بنکەی ڕۆشنبیریی ژین کرایەوە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. «بنكەی ژین لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی پارێزگاری سلێمانی خەڵات دەكات». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «بنکەی ژین پاراستنی مێژووی نەتەوەیەک». www.haremnews.com. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «تەلاری بنکەی ژین لە بوژانەوەدایە». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]