سالم
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (١٨٠٠-١٨٦٦) ناسراو بە سالم ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.
ژیان
[دەستکاری]سالم نازناوی شیعری عەبدوڕەحمان بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگە، لە بنەماڵەی ساحێبقرانە، لە ساڵی ١٨٠٠دا لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دونیا. لە ساڵی ١٨٦٦دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
مارف خەزنەدار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی نووسیویەتی: لە ساڵی ١٨٠٥ لەدایکبووە، وە لە ساڵی ١٨٦٩ کۆچی دوایی کردووە.[١]
ھۆنراوەکانی
[دەستکاری]تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.
سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر | ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر | |
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران | وەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر |
سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە ھۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت:
تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بم | بەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر |
نموونەی ھۆنراوەی کوردی
[دەستکاری]ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنا | دڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا | |
یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت و تووری سووتاند | ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا | |
تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە | بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا | |
یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستا | غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی ھێنا | |
بۆ تۆبە سووی مزگەوت، ھاتم بچم لە ڕێدا | بۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی ھێنا | |
ڕوو ھەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریل | ھەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی ھێنا | |
وەی وەی چ مەجلسێ بوو، دوێنێ لە دەبدەبەی دڵ | دڵبەر شەڕابی گێڕا «سالم» کەبابی ھێنا |
نمونەی ھۆنراوەی فارسی
[دەستکاری]بر سر مصحف رو زلف چلیپا داری | تو پریچھرە مگر دین مسیحا داری؟ | |
زدە ای طرە ی شبرنگ بران صفحە ی رخ | روز و شب مجلس کافر بە کلیسا داری | |
قصد قتلم نە بە تنھا کند آن دیدە ی مست | خون صد طایفە در گردن مینا داری | |
زلف یلدا بە رخ سال توان دید شبی | این چە سری است بە یک ماە دو یلدا داری؟ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم، لاپەڕەکانی ١١٧ تا ١٦٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٣
- دیوانی نالی
- مێژووی ئەدەبی کوردی نووسراوەی عەلائەدین سەجادی
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |