فەقێ تەیران
ڕواڵەت
فەقێ تەیران | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥٩٠ Bahçesaray |
مەرگ | ١٦٦٠ (بە تەمەنی ٧٠
) Bahçesaray |
پیشە | نووسەر، شاعیر |
فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (لەدایکبووی ١٥٦٣ – مردووی ١٦٤١)[١] ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]فەقێ تەیران زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە، گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە، ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا،[١]
مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە،[١] بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.[٢]
شێعر
[دەستکاری]ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. نموونەیک لە ھەلبەستی ھای ئاڤ
- ھای ئاڤ و ئاڤ ھای ئاڤ و ئاڤ
- ما تو ب عەشق و موحبەتێ
- مەوج و پێلان تاڤێی بەلاڤ
- ب سەکنە و بێ ڕاحەتێ
- ژ عەشقا کێ ھەر تێی و تێی
- ھەتا کەنگێ ھەر بێی و بێی
- بۆ من بێژا حەیرانێکێ
- دا ئەز بزانم قسەتێ
- لازم تە مەحبووبەک ھەیە
- یان دۆست و مەتلووبەک ھەیە
- یان مەتل و مەنسووبەک ھەیە
- لەوا بێ لباس و کیسوەتێ
میرات
[دەستکاری]فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. ئەحمەدی خانی لە شێعری خۆیدا ئاماژە بە ناوی فەقێی تەیران دەکات.[١][٣] بڕێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |