کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
Komelî Dadgerîyî Kurdistan
سەرۆکعەلی باپیر
دامەزراندن۳۱ی ئایاری ٢٠٠١
شوێنگەی سەرەکیھەولێر، باشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیاکوردایەتیی ئیسلامی
پارێزگاریی کۆمەڵایەتی
ڕەنگەکان     پرتەقاڵی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٣ / ٣٢٨
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
٧ / ١١١
ماڵپەر
komalnews.org

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (ناوی پێشوو: کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە ئایاری ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە.

کۆمەڵ بەشدار لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥ی عێراق بەشدار نەبوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە ٦٠٠٠ دەنگ، نزیکەی ٠٫٧٪‏ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتی عێراقدا. دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.

ئێستە ٢٠١٤ کۆمەڵ خاوەنی ٦ کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان و سێ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

گۆڕانکارییەکان لە کۆمەڵ[دەستکاری]

ئاڵای پێشووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

لە چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵ، ئاڵا، ناوی حیزب و پۆستی ئەمیری حیزبەکە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە گۆڕی.[١] ناوی حیزبەکە پێشتر کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو، کە گۆڕدرا بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و پاشگری ئیسلامییەکەی لێکردەوە. ھەروەھا ئاڵای کۆمەڵیش گۆڕی و ناوی پۆستی ئەمیریشیان کردە سەرۆک. لەم کۆنگرە عەلی باپیر وەکوو سەرۆکی حیزبەکە ھەڵبژێردرا؛ و ٢٢ ئەندامی سەرکردایەتی (بریتی لە ٣ ژن) ھەڵبژێردران.[٢]

ھۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە بە وتەی ئەندامانی سەرۆکایەتیی کۆمەڵ ئەوە بووە کە ژمارەیەک گرووپ پاشگری ئیسلامییان بە خراپ بە کار ھێناوە و بۆیە بە خراپ سەیر دەکرێت.[٢] ھەروەھا لەبەر ئەم پاشگرە ئیسلامییەکە، زۆر کەسیش نەھاتووەتە ناو کۆمەڵەوە. سەرەرای ئەم گۆڕانکارییانە بنەماکانی کاری ئیسلامی و ئایینی لە کۆمەڵدا ھەر وەکو جاران دەمێننەوە، و ئەندامانی سەرۆکاتیی کۆمەڵ داوایان کردووە کە وشەی دادگەرییش بنەمای ئایینیی ھەیە و بە ڕوانگەیەکی ئایینی ھەڵبژێردراوەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]