عەلی عەبدولعەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی عەبدولعەزیز

لەدایکبوون٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩
پریسی سەروو، ھەڵەبجە
مەرگ١٧ی ئازاری ٢٠٠٧
لەندەن، بەریتانیا
شوێنی گۆڕھەڵەبجە
نەتەوەکورد
پەروەردەمەلایەتی
ڕێکخراوبزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
ئایینئیسلام

عەلی عەبدولعەزیز (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ – مردووی ١٧ ئازاری ٢٠٠٧) ناوی تەواوی عەلی کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە. زانایەکی ئایینیی خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەران و دووەم ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ لە گوندی پریسی سەروو سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایک بووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا قورئان و ھەندێک نامیلکەی شەرعیی خوێندووە.[٢][٣] لەلای مەلا عەبدولعەزیزی باوکی و مەلا ساڵحی گەورە و مەلا عومەر و مەلا عوسمان دەرسی خوێندووە. ساڵی ١٩٥٢ ئیجازەی مەلایەتیی لەلایەن مەلا ساڵحی گەورە پێ دراوە. ئینجا لە جێی باوکی دەستی بە کاروباری مەلایەتی کردووە. ساڵی ١٩٥٣ کرا بە مودەریس. ساڵی ١٩٥٩ بوو بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عازەبانی لە شاری سلێمانی، و ساڵی ١٩٦١ بوو بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی محەممەد پاشای گەورە (مزگەوتی پاشا) لە شاری ھەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٢ بووە بەڕێوەبەری پەیمانگای ئیسلامی لە ھەڵەبجە.[٤] بەھۆی بەشداریکردن لە شۆڕشی ئەیلوول، لەلایەن ڕژێمی بەعس دوور خراوەتەوە بۆ شارەکانی ئەنبار، فەللوجە، زیقار، و بەغدا، و دواتر ساڵی ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە بۆ ھەڵەبجە.[٥][٦]

کاری سیاسی[دەستکاری]

بەشداریی لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و ھەر بەم ھۆیەوە دوور خراوەتەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ماوەیەک بەرپرسی لقی ئیخوانی سلێمانی بووە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٧ بەشداریی لە دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە و بووە بە جێگری ڕابەری گشتی و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری، و لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی. دواتر لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی، ساڵی ٢٠٠٠ بوو بە ڕابەری بزووتنەوەکە. دوای ھەڵوەشانەوەی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی و ڕاگەیاندنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی بووەوە بە ڕابەری گشتیی. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٣ و دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا، لەلایەن ھێزێکی زۆری ئەمریکییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە ھەڵەبجە، خۆی و مەلا عومەری برای و چەند پاسەوانێکی دەستگیرکران و چەند مانگێک لە زیندان مانەوە.[٧]

مردن[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٠٧ بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، چوو بۆ بەریتانیا؛ لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٧ ھەر لە بەریتانیا کۆچی دوایی کرد، و ھێندرایەوە بۆ کوردستان و لە ھەڵەبجە نێژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان. | | مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود". ahmadkaka.org. Retrieved 2021-06-20. line feed character in |title= at position 56 (help)
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "مەلا عەلی عەبدولعەزیز محەممەد مستەفا". Kurdipedia.org. Retrieved 2021-03-22.
  3. ^ "مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیزو ھەوڵە کانی بۆ بڵاوکردنەوەی ھێرش وتاوانەکانی ڕژێمی سەدام بە جیھاندا". باسک نێت. 2020-03-17. Retrieved 2021-03-22. ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "گوزەرێک بە لاپەرە کانی ژیانی مامۆستا مەلا علی عبدالعزیزدا". باسک نێت. 2020-02-26. Retrieved 2021-03-22. ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ مێژووی زانایانی کورد. مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی. نووسینگەی تەفسیر. ٢٠١٦. بەرگی دووەم. لاپەڕە ٣٩٧
  6. ^ تاریخ علماء بغداد. یونس السامرائی. وزارة الأوقاف. ١٩٨٢
  7. ^ "بزوتنەوەی ئیسلامیی لەکوردستان". بزوتنەوەی ئیسلامیی لەکوردستان. 2021-03-22. Retrieved 2021-03-22. ٢ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.