عوسمان عەبدولعەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ناوی تەواوی عوسمان عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە، یەکێکە لە زانایانی ئایینی کوردستانی باشوور و بە تایبەتی شاری هەڵەبجە. دامەزرێنەری حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانە لە ساڵی ١٩٨٧.[١]


ژیانی[دەستکاری]

مەلا عوسمان لە ساڵی ١٩٢٢ز لە گوندی پریسی سەروو لە ھەڵەبجە لە خێزانێکی دیندار لەدایکبووە. باوکی مەلا عەبدولعەزیز مامۆستای مزگەوتی گوندی پریس بووە و حوجرە و فەقێی ھەبووە. مەلا عوسمان سەرەتای خوێندنی لە گوندی پریس و لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بە خوێندن و وانەی قورئان و زمانی عەرەبی و فارسی و چەندین وانەی تری وەک نەحو و سەرف لای باوکی و فەقێکانی باوکی دەخوێنێت. پاشان لە گوندەکەی خۆیانەوە دەڕوات بۆ گوندی تریفە و لای مامۆستا مەلا ساڵح عەبدولکەریم (مەلا ساڵحی گەورە)، کە ئامۆزای خۆی بوو ھەموو زانستە سەرەکییەکان دەخوێنێت.

مەلا عوسمان تا تەمەنی ١٨ ساڵی ھەموو زانستە دینی و زمانییەکانی تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٣٥ز لای مەلا عەبدولعەزیزی باوکی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت. مەلا عوسمان لە ژیانیدا زیاتر لە (٥٠) ساڵ دەرسی وتووەتەوە و خزمەتی مزگەوتەکانی کوردستان کردووە.

لە ڕێکەوتی ١٢ی ئایاری ١٩٩٩ دا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بە قەرەباڵغیەکی نەدیدە ھێنایانەوە بۆ ھەڵەبجە لەلای (عەتیە)ی خێزانی و شەھید زوبەیری کوڕیدا بەخاک سپێردرا.[١]

بەرهەمەکانی

١_تەفسیری قورئانی پیرۆز

٢_شەرحی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری

٤_شەرحی فەرموودەکانی سەحیحی موسلیم

٣_تحفة الإخوان في علوم القرآن[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Juneی 2012. Retrieved 27ی Augustی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ تەفسیری ڕامان لە مانا و مەبەستی قورئان، ئەحمەد کاکە مەحموود، چاپ ساڵی ٢٠٢٠