ڕێکخراوەی ڕاسان

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاسان
دروشم«شەڕکردن لە پێناو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی»
دامەزران٢٠٠٤
جۆرناحکومی
ئامانجنەھێشتنی توندوتیژی و دووچاوەکی بەرامبەر ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و ژنان.[١][٢][٣][٤]
شوێن
دەڤەری خزمەت
ھەرێمی کوردستان
زمانی فەرمی
کوردیی ناوەندی
بەڕێوەبەری جێبەجێکار
تانیا دەروێش[٦][٧][٨]
وێبگەrasanorg.com

ڕاسان ڕێکخراوێکی ناحکوومیی کوردیی مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پارێزگای سلێمانی، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، و ماوەی دوو دەیەیە چالاکە. ڕاسان کار بۆ مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات[١٥] و چەندین پڕۆژەی ھاندان بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو کردووە بە بەکارھێنانی ھونەر و سیمینار و وەرکشۆپ و ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، و ھەروەھا تێکەڵکردنی پێشڕەوەکانی گرووپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە لە وتووێژ دەربارەی شووناسی جێندەری و یەکسانی و پێکەوەژیان.[١٧] لە سەرەتادا لە ٢٠٠٤–٢٠١٢، ڕاسان تەنیا ڕێکخراوێکی فێمێنێستی مافی ژنان بوو، بەڵام لە ٢٠١٢ دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانیان بۆ ماوەیەک، بواری کارەکانیان فراوانتر کرد و دەستیان کرد بە کارکردنی لەسەر ئەو کێشانەی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ڕووی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، بەوەش بوونە یەکەم ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراو لەعێراق کە کار بۆ مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات. ھەرچەندە ڕاسان بە شێوەیەکی گشتی بانگەشەی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ دەکات، زۆرینەی چالاکییەکانیان بۆ ھۆشیاری دانە لە بارەی مافەکانی ژنان و کەسانی ھاوڕەگەزخواز لەگەڵ ھەوڵی دیکە بۆ ھۆشیاری دان لە بارەی کێشەی توندوتیژی خێزانی و ھاوسەرگیریی مناڵان. نووسینگەی سەرەکیی ڕاسان لە پارێزگای سلێمانییە و زۆربەی چالاکییەکانیان سلێمانی و ناوچە نزیکەکانی دەگرێتەوە، بەڵام بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری زیاتر لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ھەوڵ دەدەن، ئەمەش لەڕێی بەکارھێنانی پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە. پەیامەکانی ڕاسان دەربڕینی پشتگیرییە بۆ ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، ھاوکات ھاندانی حکوومەت و دامەزراوە یاسادانەرەکانە بۆ پێدانی مافە سەرەتایی و یاسایییەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و مافی پاراستنیان لە سەرکوتکردن بۆ دابین بکەن.

ڕێکخراوەکە ھەستاون بە چەند ھەڵمەتێکی وریاکردنەوە و کردنەوەی چەند خولێک بۆ گەنجان لە کۆمەڵگەی کوردی دا بۆ ھەوڵدان بۆ بنەبڕکردنی کێشەکانی گۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و ئەو جۆرە دیدگایەی ھەیە لەسەریان کە بە شێوازێکی خراپ سەیر دەکرێن لەلایەن کۆمەڵگەوە. یەکێک لە چالاکییەکانیان بریتی بوو لە نەخشاندنی چەند وێنەیەک لەسەر دیواری قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان کە پەیامی چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی لە خۆ گرتبوو، لە ھەوڵێکدا بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی بۆ بەرپاکردنی ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیەکی نەرمتر بەرامبەر ئەندامانی کۆمەڵگەکە. پڕۆژەکە لە ٢٠١٧ دەستی پێکرد لە دەرەنجامی پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوی «ئۆڵ ئاوت»، لە کۆتایی پڕۆژەکەش دا چەند وێنەیەک تێکدرابوون، بە تایبەتی ئەو وێنانەی پەلکەزێڕینەیان لەسەر بوو کە بە ئاشکرا دیاربوو پاڵپشتی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەردەبڕی؛ بەڵام ڕاسان ھەستا بە چارەسەرکردنی کێشەکە. لە چالاکییەکی تردا، ڕاسان یارمەتی ٩٠ ژنیان دا کە لە دەستی داعش ڕایانکردبوو یاخود ئازاد کرابوون؛ لە چالاکییەکەدا کاریان بۆ ئەو ژنانە دەکرد کە لەسەر دەستی داعش ڕووبەڕووی توندوتیژی ببوونەوە، ھەندێکیان دەستدرێژیی سێکسیان کرابووە سەر لەلایەن ھەمان ئەو کەسانەوەی کە مێردەکانیان کوشتبوون. ڕاسان بەردەوامبوو لە کارکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی دەستی داعش تا کۆتایی پڕۆژەکە. بەپێی سەرچاوەکان، ڕاسان ئێستاش لە ھەوڵدایە بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری زیاتر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ دابینکردنی یارمەتی و چارەسەری جەستەیی و دەروونی بۆ ئەو ژن و منداڵانەی لە دەست داعش ڕزگار بوون.[١٨]

لە عێراق ھیچ یاسایەک نییە کە پشگیری یاخود پارێزگاری لە کەسانی ھاوڕەگەزخواز بکات، ھەرچەندە لەژێر ھەڕەشە و ھێرشی بەردەوام دان و ھیچ میدیا و کەسایەتییەکیش بە ڕوونی پشگیری خۆیان دەرنابڕن لە ئاست چەندین ڕووداوی گەورە کە لە ھەرێم و عێراق ڕوودەدەن؛ بەڵام بە گشتی کوردستان و بە تایبەتیش سلێمانی بە شوێنێکی سەلامتتر دادەنرێن لەچاو شارەکانی دیکەی ھەرێم و عێراق. ئەگەر کێشەی پاراستن و ئاسایشیش نەبێت، کێشە دەربڕین و ئازادی یەخەی ئەندامانی کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازانی گرتووە. بەھۆی ھەڵە وەرگێڕان لە یاسای سزادانی عێراقی، کە یاسای ٣٩٣ دەگرێتەوە، یاساکە بەکاردەھێندرێت بۆ گرتن و تۆمەت خستنە پاڵی کەسانی ھاوڕەگەزخواز، ھەرچەندە ھیچ یاسایەک نییە بۆ پشتگیری یاخود ڕێگریکردن لێیان. لە ٢٠٢٠ دا، ڕاسان پڕۆژەی پەرەپێدانی گەنجانی دەست پێکرد، و بەشێک لە پڕۆژەکە خولێکی ڕاھێنانی ٦ ڕۆژییە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و شوناس و ڕەگەز. بەشداربووانی پڕۆژەکە دەکرێت ببن بە خۆبەخش لە ڕێکخراوەکە تا پرۆژەی داھاتوو دێتە پێشەوە.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتاکان[دەستکاری]

ڕاسان لە ساڵی ٢٠٠٤ وەکوو ڕێکخراوێکی فێمینیست بۆ مافی ژنان دامەزرا،[١٩][٢٠] ئەمە تاکە پرسێک بوو کە تێیدا چالاک بوون. دوای وەستانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک، دووبارە لە٢٠١٢ دا چالاکبوونەوە و بێجگە لە کارکردن بۆ مافی ژنان بڕیاریاندا ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەیش بخەنە بەرنامەی کاریانەوە، کە بە بڕوای ڕاسان یەکێکن لە گەورەترین گرووپەکانی کۆمەڵگە کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و دووچاوەکی دەبنەوە.[٢١][٢٢] بە وتەی ئەیاز شەلال کادۆ، جێگری بەڕێوەبەری پێشووی ڕاسان، پێیان وابوو کە شتێک جیاواز لە مافی ژنان پشتگوێ خراوە، و بە بڕوای ئەوان پرسی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بوو، بۆیە کرایە ناو چالاکی و کارەکانی ڕێکخراوەکەوە.[٢٣] ئەمە ڕاسان ی کرد بە تاکە ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراو لە عێراق کە کار بۆ کۆمەڵەی ڕەگەزخوازان بکات.

٢٠٠٥–٢٠١٢[دەستکاری]

لە ٢٠٠٥ پڕۆژەی ھۆشیارکردنەوەی دەستووری بۆ ژنان لە ھەولێر بەڕێوەچوو، کە ناوچەکانی بەرزین، عەنکاوە، بنەسڵاوە، دارەتوو، شاوەیس، قوشتەپە، مەلا عومەر و چەند شوێنێکی تری گرتەوە. پڕۆژەکە بۆ ماوەی ٢ مانگ لەلایەن ئای-سی-ئێس-پییەوە پشتگیری کرا. دواتر لە ٢٠٠٥، لە ماوەی سێ مانگدا کۆی ٣٥ کۆڕ بەڕێوەچوون، بابەتی کۆڕەکان خۆی لە پرسە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و ھەروەھا پرسی تەندروستی و کێشەکانی ژن دەگرتەوە. ئەم پرۆژەیەش بە ھەمان شێوە بە پشتگیری ئای-سی-ئێس-پی بوو.[٢٤] پێش کۆتایی ٢٠٠٦، ڕاسان چەندین کۆڕی گفتوگۆی بەڕێوەبرد. لە ٢٠٠٦–٢٠١٠ ڕێکخراوەکە کۆی ٨٥ ڕۆژنامەی ھەواڵی دەرکرد، بەڵام دوای ٢٠١٠ ڕۆژنامەکە وەستێندرا. ھەروەھا کتێبێکیان بە ناوی «ژنانی جیھانی سێیەم» بڵاوکردەوە، کە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی و ھەراسانکردنی ژنان. ڕێکخراوەکە بە ھەمان شێوە دیداری تەلەڤیزیۆنی ئەنجامداوە، کە لەسەر پرسەکانی توندوتیژی دژی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی و مافەکانی مرۆڤ و ھۆشیارکردنەوە بوون.[٢٥]

لە ٢٠٠٧ دا، ڕاسان فلیمێکی لە بارەی خەتەنەکردنی مێینە بەرھەمھێنا بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەسەر بابەتەکە. بەرھەمەکە لەلایەن ھیومن ڕایتس وۆچەوە پشتگیری کرا و لە ھەولێر، دھۆک، کەرکووک، ڕانیە، و سەید سادق نمایش کرا. فلیمەکە لە کێبڕکێی باشترین فلیمی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان پاڵێورا، و بۆ نمایش لە ئەڵمانیا ھەڵبژێردرا. لە ٢٠٠٨ دا ڕێکخراوەکە کاری لەسەر ٥٥ کەیس و، لە ٢٠٠٩ دا ٦٢ کەیس، و لە ٢٠١٠ش ٦٠ کەیس کردووە کە بە سەرەکی کێشەی کۆمەڵایەتیی ژنان کە بەھۆی ھۆکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و باوەڕ و خێزانی بوون.[٢٦] ڕێکخراوەکە چەندین چالاکی میوانداری کردووە لە نێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢، وەکوو کۆنفرانسی جیھانیی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە واشینگتن و کۆنفرانسی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەمسا، وەرکشۆپی کەی-تیکەی لە عەممان و لوبنان، لوتکەی گەشەپێدەرانی کۆمەڵایەتیی لە ئیستەنبوڵ، لوتکەی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە تایلەند، و لوتکەی پارێزەرانی مافی ژنان لە باشووری ئەفریقا.[٢٧]

٢٠١٢–٢٠١٨[دەستکاری]

دوای وچانێک، ڕاسان لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی کرد بە پلاندانان بۆ پرۆژەیەک کە پشتگیری بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە خۆ دەگرت، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی ڕێکخراوەی سی-ئۆ-سیی ھۆڵەندی دەستی کرد بە پشتگیریکردنی پڕۆژەکە وەک بەشێک لە «بەرنامەی شانازی».[٢٢][٢٣] پڕۆژەکە ناونرا «پەڕینەوە بەسەر پەلکەزێڕینەی عێراقی»[٢٨] و لە ٢٠١٦ەوە تاوەکوو کۆتایی ٢٠٢٠ درێژەی کێشا. ئامانجەکانی پڕۆژەکە بەپێی ساڵ جیاواز بوون، لە درێژایی کاتی پڕۆژەکە دا، ڕاسان توانی چەندین وەرکشۆپ و ڕاھێنان و سیمینار و گفتوگۆی بە کۆمەڵ ڕێک بخات. بەشداربووانی ئەم چالاکییانە بە زۆری کارمەندی حکومی و پەیمانگاکان و ئەندامانی وەزارەتی تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی[١٥] و گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی[٢٩] و چەرمۆ و ھتد. بوون.

لە ٢٠١٦ دا ڕاسان چەند پڕۆژەیەکی یەک لە دوای یەکی گەورەی جێبەجێکرد، یەکێک لە پڕۆژەکان «١٦ ڕۆژ لە داکۆکیکاری» بوو، کە تێیدا پۆستەری دژی ھاوسەرگیری منداڵان بڵاوکرانەوە بە شاری سلێمانی دا و چەند کارێکی ھونەری لە بارەی یەکسانیی ڕەگەزی و ئاشتی و مافەکانی ژنان و پێکەوەژیان نەخشێنران لە چەند شوێنێکی شارەکە.[٣٠] پرۆژەیەکی تر بە ناوی «ئێمە گرنگیت پێ دەدەین» لە ١ی تەممووزی ٢٠١٦ تاوەکوو ٣٠ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ جێبەجێکرا، ئەنجام لە پڕۆژەکە دابینکردنی پاراستن و یارمەتی بوو بۆ ژنە ئاوارەکان. پڕۆژەکە یارمەتی ٦٠ ژنی دا کە لە خوێندن بەردەوام بن و ٧٥٠ ژنی دیکەش ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەیان وەرگرت لەبارەی توندوتیژی ڕەگەزی؛ کۆمەڵەی نیوە بە نیوەی نێوان ژنان و پیاوان دانرا کە پشتگیریان کرا لە دانان و جێبەجێکردنی چالاکی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە ١٬٥٠٠ کەس بە ناڕاستەوخۆ سوودیان لێ بینی.[٣١] وەکو بەشێک لە پڕۆژەی «ژنان دەتوانن»، ڕاسان پشتگیری و یارمەتیی دەروونی و یاسایی بۆ ٢٠٠ ژن دابین کرد و ١٬٢٠٠ ژن کەرەستەی پاکژی سەرەتاییان بۆ دابین کرا، و ٥٠ سیمیناری ھۆشیارکردنەوەی پیاوان سازکرا بۆ پەرەپێدان بە ھۆشیاری پیاوان لەبارەی پەیوەندیی تەندروست و یەکسانی ڕەگەزی.[٣٢][٣٣][٣٤]

لە ١ی ئازاری ٢٠١٧دا، ڕاسان پڕۆژەی «١٣٢٥» ی ڕاگەیاند، کە تێیدا ٤٠٠ کەیسیان وەرگرت و پشتگیری ڕاستەوخۆیان لێ کرا و ٨٠ سیمیناری ھۆشیارکردنەوە بۆ ١٠٠٠ ژن کرا، بە ھیوای ئەوەی زانیاری زیاتریان ھەبێت لە چۆنییەتی بەدەستھێنانی پاراستن و یارمەتی لە کاتی پێویست دا.[٣٥] لە ٢٠١٩ ڕاسان زنجیرەیەک سیمیناری بۆ ٢٥٠ ژن ئەنجام دا کە لە چەمچەماڵ و کەلار و کەمپی عەربەت و خەبات بەڕێوەچوون.[٣٦]

ئۆڵ ئاوت[دەستکاری]

یەکێک لە وێنەکانی ڕاسان کە شێوێنرابوو و دواتر لەلایەن ڕێکخراوەکە چاککراوەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ ڕاسان ھەستا بە چالاکییەکی وێنە کێشان لە دیوارە گشتییەکان لە شاری سلێمانی، کە یەکەم دەربڕینی ئاشکرایان بوو بۆ پشتگیریکردن لە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە.[١٨][٣٧][٣٨] پرۆژەکە بە پشتگیری ھەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بوو کە لەلایەن ئۆڵ ئاوتەوە جێبەجێکرا.[١٣][١٤][٣٩] ھەندێک لە وێنەکان کە پشتگیری ھاوڕەگەزخوازانیان دەکرد بە بۆیەی ڕەش شێوێنران،[٤٠] بەڵام ڕاسان لە وەڵامدا دووبارە وێنەکانی نەخشاندەوە.[٤١] ھەرچەندە ڕێگەیان پێ نەدرا کە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان وێنەکان بکێشن،[٢٠] ئەویش لە ترسی کاردانەوەی گشتگیری خەڵک بە تایبەتی ھەڵگرانی بیر و ئایینی جیاواز کە بە توندی لە دژی پرسەکەن، بەڵام ڕاسان توانی لەسەر دیواری چەند دواناوەندییەک وێنەکان بکێشن و پەیامەکە بگەیەنن بە خەڵکی شارەکە.[٣٠][٤٢][٤٣] ھەندێک لە وێنەکان لەسەر دیواری زانکۆ ئەمریکییەکە نەخشێندران. ھەرچەندە وێنەکان لەسەر شەقامە گشتییە سەرەکییەکان نەبوون، بەڵام کاردانەوەی توندیان لێکەوتەوە بەرامبەر ڕاسان بۆ پشتگیریکردنی ئەو پرسە.[٤٤] بەپێی وتەی کارمەندانی ڕاسان، چەندین جار ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند و بێڕێزیکردن بوونەتەوە و تەنانەت گەیشتووە بەوەی نامەی ھەڕەشەیان پێ بگات و چەند کارمەندێک ھێرشیان کراوەتە سەر لە شوێنی گشتی دا.[١٨][٢٠][٤٥] پڕۆژەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کۆتایی ھات.[٣٩]

گیڤ ئەی دام[دەستکاری]

لە ٢٠١٨ دا، ڕاسان لەلایەن ڕێکخراوی «گیڤ ئەی دام» پشتگیریی ماددی دەکرا بۆ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە لەوەی کە پێویستییەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە چییە و ئەو ئاستەنگانە چین کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. یەکێک لە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی پڕۆژەکە ئەوەبوو کە پلانێکی کارکردن دابڕێژرێت لەسەر ئەو پێویستیانەی کە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ھەیانە لە ناوچەکە؛ یەکێکی دیکە لە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان دۆزینەوە و دروستکردنی چەمکی نوێ بوو بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕێزمانی کوردی لەو ڕووەوە. بەپێی وتەکانی گیڤ ئەی دام ئامانجێکی دیکەی پڕۆژەکە دۆزینەوەی پشتگیری لە ناو پێشڕەوە ئایینییەکان و پۆلیس و یاسادانەران لە ھەرێمەکە و عێراق بوو بە گشتی.[١٥]

٢٠١٨–ئێستا[دەستکاری]

جێگری بەڕێوەبەری پێشووی ڕاسان، کادۆ، باسی لە کاری ڕێکخراوەکەیان و ئەو ڕێیەی ئەوان لێوەی ھەوڵی شکاندنی پرسە ڕێپێنەدراوەکانی ناو کۆمەڵگەیان داوە، ئەویش بە تێگەیاندنی و ھۆشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگە و یارمەتیدانی ژنان و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کێشەکانیان کرد بۆ ئێس-بی-ئێس. کادۆ بە ئێس-بی-ئێسی ڕاگەیاند کە ھەرچەندە چەند ڕێکخراوێکی کەم ھەن لە ناوچەکە کە کار بۆ پرسی ھاوڕەگەزخوازان دەکەن لە ھەرێمەکە دا، بەڵام ڕاسان تاکە ڕێکخراوی چالاکە لە ھەرێمی کوردستان و ھەموو عێراق، کە ھەوڵ دەدات پشتگیریی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات بە دابینکردنی ڕاوێژکردن و یارمەتی یاسایی و تەندروستی و داڵدەدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیانە. «ئێمە خزمەتگوزاری یارمەتیدانی حاڵەتەکانمان ھەیە، کە کەسانی ھاوڕەگەزخواز دەتوانن سەردانی ڕێکخراوەکەمان بکەن یان لە ڕێگەی ڕێکاری جیاوازی وەکو تەلەفون یاخود فەیسبووک و تویتەر یان ئیمەیڵ داواکاری یارمەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و یاسایی پێشکەش بکەن و ڕاسانیش بۆیان دابین دەکات.» بە بێ لەبەرچاوگرتنی گرفتە ئابووری و سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، ڕاسان بەردەوامبووە لە چالاکی و پشتگیرییەکانی. بەپێی وتەکانی کادۆ, ئەگەر پشتگیری زیاتریان ھەبووایە، چالاکییەکانیان بۆ ناوچەکانی تری ھەرێمەکە بەرفراوان دەکرد و لە ناویشیان دا شاری فرەنەتەوەی کەرکووک، بۆ ئەوەی بە زۆرترین کەسانی ھاوڕەگەزخواز بگەن و یارمەتیان پێشکەش بکەن.[٢٣]

ماوەی کۆڤید ١٩[دەستکاری]

کۆمەڵەی دژە-گۆڕانکاری و میلیشیا ئاینییە بەلاڕێدا براوەکان لە ئێستادا گەورەترین مەترسین بۆ سەر ژیانی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە جیھاندا و بە تایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا، کە بە دەگمەن وڵاتی تێدایە یاسای پاراستنی ھاوڕەگەزخوازانی تێدا بێت، و بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ بووە ھۆی ھەڵکشانی وتاری دژی ھاوڕەگەزخوازان لەلایەن پێشڕەوە ئایینییەکانەوە کە ئەوەش ھێندەی تر بووەتە ھۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر ژیانی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، بە تایبەتی لەو وڵاتانەی کە ھێزی میلیشیای گەورەی تێدایە کە ھەڵگری بیروڕای توندڕەون وەکوو شیعەکانی عێراق کە بە چەندین تاوانی نامرۆڤانە لە دژی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە تۆمەتبارکراون.[٤٦]

لە گەرمەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ دا لە ١٧ی ئایاردا، کونسوڵخانەی بەریتانی و کەنەدی و یەکێتیی ئەورووپا ئاڵای شانازییان ھەڵکرد لە بنکە سەرەکییەکانیان لە بەغداد، ئەوەش کاردانەوەیەکی نەرێنیی گەورەی لێکەوتەوە،[٤٧][٤٨][٤٩][٥٠][٥١] کە بووە ھۆی زۆرلێکردنی کونسوڵخانەی گشتی یەکێتی ئەورووپا کە پۆستەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕنەوە دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە بڵاوکردنەوەی.[٥٢] لە کاتێک دا موقتەدا سەدر پێشتر داوای وەستاندنی توندوتیژی کردبوو لە دژی ھاوڕەگەزخوازان، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕاسان، ئەو یەکێک بوو لە سەرەکیترین و کاریگەرترین ئەو کەسانەی کە بوونە ھۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی ڕقلیبوونەوە لە دژی ھاوڕەگەزخوازان، و ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی سێکسی و جووتبوونی ناوەکی (خێزانی) چواند.[٥٣]

«موقتەدا سەدر بە ڕوونی ھەوڵی کۆکردنەوەی خەڵک دەدات بۆ دژایەتیکردنی ھاوڕەگەزخوازان [چونکە وا دەزانێت ھاوڕەگەزخوازی بڵاو دەبێتەوە ئەگەر وانەکات]، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە خەڵک توندوتیژتر ببن و ھێرش بکەنە سەر کەسانی ھاوڕەگەزخواز و ھەوڵی دۆزینەوە و کوشتنیان بدرێت. بەڵام ئەمە تەنیا ھەوڵ نەبووە بۆ دەستپێکردن بەم کردەوە ڕقامێزانە؛ لە ڕاپۆرتێکی ھەواڵی پەخشکراو دا لەسەر کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی حکوومی گرتە ڤیدیۆیی خەڵکانێک پەخش کراوە کە بەسەر ئاڵای شانازیدا دەڕۆن و دەڵێن کە کەسانی ھاوڕەگەزخواز ئاسایی نین و ھاوڕەگەزخوازی جۆرێکە لە نەخۆشیی سێکسی.» –ڕاسان.[٥٣]

بەپێی ڕاسان، لە کاتی بڵاوکردنەوەی تویتەکانی موقتەدا سەدر تاوەکوو کاتی نووسینی ئەو ڕاپۆرتەیان، ژمارەیەک گەنج کوژراون بە بیانووی ئەوەی ھاوڕەگەزخواز بوون. ڕێکخراوەکە دەرکەوتنی جۆرێکی دیکەی جیھادی ڕاگەیاند کە بە «جیھادی ئەلکترۆنی» ناو دەبرێت، کە تێیدا کەسانی توندڕەوی ئایینی خۆیان وەکوو ھاوڕەگەزخواز نیشان دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە بەڕاستی ھاوڕەگەزخوازن، بۆ ئەوەی شوێنەکانیان ئاشکرا بکەن و ھێرش بکرێتە سەریان بۆ کوشتن و ئازاردانیان. ئەم موجاھیدە ئەلکترۆنییانە لە بەرنامەی ژوانکردنی ھاوڕەگەزخوازانی وەکوو گرایندردا و ئەو کەسانەی کە لە گرووپی داکۆکیکارانی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازاندان دەگەڕێن و نامەیان بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی بە فێڵ ناسنامەی ڕاستیان پێ دەربخەن بۆ دۆزینەوەیان.[٥٣] دوای ئەم زنجیرە ڕووداوانە، ڕێکخراوەکە بە توندی کەوتە ڕەخنەگرتن لە یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیان تاکوو بێدەنگیان بۆ خەڵک دەربخەن لە ئاست ئەو تاوانانە، ڕاسان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەوان بێدەنگیان ھەڵبژاردووە تاوەکوو خۆیان لە کاردانەوە بپارێزن، و بە «چاکەکاری ھەلپەرست» ناساندیانن. ڕێکخراوەکە بە ھەمان شێوە جەنگێکی میدیایی لە دژی حکوومەتی عێراقی بەرپاکرد لەسەر بێدەنگی و بێ ھەڵوێستیان و ڕەخنەشیان لە موقتەدا سەدر گرت بۆ ھەڵستاندنی ڕقی خەڵک لە دژی ھاوڕەگەزخوازان. لە چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، ڕاسان ڕایگەیاند: «وەکوو ھەموو کات، سیاسەتمەدارانی عێراقی بەردەوامن لە فریودانی خەڵکی بۆ ڕاکردن لە بەرپرسیارییەتییەکانیان. مایەی سەرسووڕمان و شەرمەزارییە کە کەسایەتییەکی وەکوو موقتەدا سەدر بێئاگابێت لەوەی کە ڕوودەدات و تاوانی ھەموو کێشەکان بخاتە ملی کۆمەڵەیەکی بچووکی بێ دەسەڵاتی کۆمەڵگە و بە سەرچاوەی کۆڤید-١٩ ناویان ببات.»[٤٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Amien, Ava. ""We Can't Just Run": Meet Iraq's University Students Working For a Better Future". www.gradtouch.com. Archived from the original on 7 August 2020. Retrieved 8 October 2020.
  2. ^ "MENARA Final Reports" (PDF). Menara Project. March 2019. p. 28. Archived (PDF) from the original on 2 October 2020. Retrieved 8 October 2020. Rasan Organization, a women’s rights organization, “also formally took on LGBT rights in 2012” ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "HRW: Facing the Myths: LGBT Voices from the Middle East and North Africa". www.hrw.org. Archived from the original on 18 September 2020. Retrieved 8 October 2020.
  4. ^ "A.F.E". A.F.E. Archived from the original on 8 October 2020. Retrieved 8 October 2020. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Event on LGBTQ equality in Iraq". Queer Stagiaires (بە ئینگلیزی). 8 September 2017. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  6. ^ "چالاکانی مەدەنی: توندوتیژی دژی ژنان لەماوەی کەرەنتینەدا زیادیکردووە". NRT News. Archived from the original on 16 June 2020. Retrieved 8 October 2020.
  7. ^ "کەمتر لە چوار خولەک ژیانی کچان و ژنان دەخرێتەڕوو". www.wishe.net. Archived from the original on 10 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  8. ^ "لە ١٢٪ ی ژنانی کورد لەلایەن کەس و کاریانەوە دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتەسەر". qadirzada.com (بە Kurdish). Retrieved 8 October 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  9. ^ "Iraq". Kvinna Till Kvinna (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 7 August 2020. Retrieved 7 October 2020.
  10. ^ "Kvinna Till Kvinna i Irak". Kvinna Till Kvinna (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 10 October 2020. Retrieved 7 October 2020.
  11. ^ "Yazidiska kvinnor får hjälp efter IS övergrepp". Kvinna Till Kvinna (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 September 2020. Retrieved 7 October 2020.
  12. ^ "‎لە سلێمانی: شەقامەکان دەڕازێنرێتەوە". www.araste.co (بە Kurdish). Archived from the original on 8 October 2020. Retrieved 8 October 2020.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا "Help make history in Iraq". All Out (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئ ا "Spreading a message of love with murals in Iraq | All Out". All Out. Archived from the original on 12 October 2020. Retrieved 7 October 2020.
  15. ^ ئ ا ب پ "A safe space for LGBTI's in Iraq | Give A Damn". Archived from the original on 1 November 2019. Retrieved 7 October 2020.
  16. ^ "PlanetRomeo Foundation". www.facebook.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 3 November 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  17. ^ "Civil Society Dialogue Network Discussion Paper No. 12, Civil society peacebuilding actors in Iraq" (PDF). polo.org. p. 7. Archived (PDF) from the original on 29 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  18. ^ ئ ا ب "Kurdish group launches pro-LGBT human rights campaign". Washington Blade: Gay News, Politics, LGBT Rights. 3 January 2017. Archived from the original on 9 October 2020. Retrieved 7 October 2020.
  19. ^ "'The world is changing': Iraqi LGBT group takes campaign to streets". Middle East Eye (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24 March 2019. Retrieved 7 October 2020.
  20. ^ ئ ا ب "Liebe ist Liebe – auch in Kurdistan – l.mag.de". mobil.l-mag.de (بە ئەڵمانی). Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  21. ^ "Anfragebeantwortung zum Irak: Lage von LGBT-Personen; Rechtliche Situation und staatlicher Schutz; Diskriminierung und Vorfälle von Gewalt, Behandlung durch Milizen; Schutzunterkünfte, LGBTI-Aktivismus [a-10587]". www.ecoi.net (بە ئەڵمانی). Austrian Centre for Country of Origin and Asylum Research and. 30 May 2018. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  22. ^ ئ ا "AUDACITY IN ADVERSITY, LGBT Activism in the Middle East and North Africa" (PDF). Dataspace. Human Rights Watch. Archived (PDF) from the original on 29 October 2020. Retrieved 8 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ ئ ا ب "Rasan Organisation leads the Kurdish fight to break LGBT taboo". SBS Kurdish (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 19 October 2020. Retrieved 7 October 2020.
  24. ^ "Project Department". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Media Department". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 9 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Society Department". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "National Awareness & International Participation". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 10 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "Crossing Iraqi Rainbow". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 20 June 2018. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Rasan's workshop at the American University of Iraq, Sulaimani about LGBT". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 13 November 2019. Archived from the original on 9 August 2020. Retrieved 7 October 2020. ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ ئ ا "16 Days of Activism 2016". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 16 June 2018. Archived from the original on 9 August 2020. Retrieved 7 October 2020. ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ "We Care About You". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 9 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ شینویذ, سارة. "رعایة الذکور والـ (إل جی بی تی آی) الناجین من العنف الجنسی: تعلم الدروس من المنظمات المحلیة | Forced Migration Review". fmreview.org (بە عەرەبی). Archived from the original on 9 October 2020. Retrieved 8 October 2020. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ Chynoweth, Sarah. "Caring for male and LGBTI sexual violence survivors: learning from local organisations" (PDF). fmreviews.org. Archived (PDF) from the original on 25 April 2018. Retrieved 8 October 2020.
  34. ^ "Women Can Be". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 21 June 2018. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ "1325 in KRI". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 20 June 2018. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ ""Strong Women" In Chamchamal, Kalar, Kalakn, Garmian, Arbat Camp, Xabat, Charmo University and Sulaimanyah City". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 27 August 2019. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Montgomery, Peter (8 January 2017). "Anti-Gay, Anti Catholic Evangelical Sworn In As Mayor of Rio; More in Global LGBT Recap". Religion Dispatches. Archived from the original on 21 June 2020. Retrieved 8 October 2020.
  38. ^ Tatchell, Peter (20 February 2017). "There are reasons to be cheerful … LGBTI rights gains in unlikely countries | Peter Tatchell". The Guardian. Archived from the original on 9 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  39. ^ ئ ا "بەوێنە: لەسلێمانی پڕۆژەیەکی ھونەری سازدەکرێت". nhanews.net. Retrieved 8 October 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "IRAQI KURDISTAN: We stand side-by-side; CPT speaks with the LGBTQ+ community | Christian Peacemaker Teams". www.cpt.org. Archived from the original on 12 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  41. ^ "ڕاسان بە ھونەر وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە کارەکانی تێکدەدەن". کوردی - RojNews.News (بە Kurdish). 26 February 2020. Archived from the original on 11ی Octoberی 2020. Retrieved 7 October 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help)CS1 maint: Unrecognized language (link) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ "Courage and Determination". Equal Eyes. Archived from the original on 8 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  43. ^ "Rasan Organization". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24 October 2020. Retrieved 7 October 2020. ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "A Rainbow in Stormy Skies: LGBT Writing in the northern Middle East – Asian and African studies blog". blogs.bl.uk. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 8 October 2020.
  45. ^ Ricard, Lauren (4 March 2020). "Fighting for LGBTQ+ rights in Iraq". Medium (بە ئینگلیزی). Retrieved 8 October 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  46. ^ ئ ا Mosimann, Yasmine. "Shiite cleric Sadr says same-sex marriage caused coronavirus pandemic". Rudaw Media Network. Archived from the original on 8 October 2020. Retrieved 20 October 2020.
  47. ^ "Iraq Condemns EU Mission for Displaying LGBTQ Flag". Asharq AL-awsat (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 11 August 2020. Retrieved 20 October 2020.
  48. ^ "Iraqi leaders condemn western diplomats for hoisting LGBTQ+ pride flags". Rudaw Media Network. Archived from the original on 20 September 2020. Retrieved 20 October 2020.
  49. ^ "EU mission's raising of rainbow flag sparks outcry in Iraq". Qantara.de – Dialogue with the Islamic World (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 30 May 2020. Retrieved 20 October 2020.
  50. ^ "Gay flag raised in the capital Baghdad". Gay flag raised in the capital Baghdad. Retrieved 20 October 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "Iraqi leaders Sadr and Amiri bash gay pride flag raising ceremony". The Jerusalem Post | JPost.com. Archived from the original on 14 October 2020. Retrieved 20 October 2020.
  52. ^ Arab, The New. "European embassies raise LGBTQ flag in Iraqi capital to mark International Day Against Homophobia". alaraby (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 23 October 2020. Retrieved 20 October 2020.
  53. ^ ئ ا ب "Conditions of LGBT people of Iraq since may 17, 2020". Rasan Organization (بە ئینگلیزی). 7 June 2020. Archived from the original on 29 October 2020. Retrieved 20 October 2020. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]