پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان
ناوی فارسیپیشمرگان کرد مسلمان
دامەزرێنەرمحەممەد برووجێردی
دامەزراندن١٩٧٩
ئایدۆلۆژیالایەنگری لە حکوومەت
خومەینیزم
ئیسلامی سیاسی
دژایەتیی حیزبە کوردییەکان
دژایەتیی کوردایەتی
شوێنی سیاسیڕاست
ئایینئیسلام (سوننە)
ئینتیمای نیشتمانیسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لقی بەسیج
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان
پیشمرگان کرد مسلمان
بەشدار لە ناکۆکیی ئێران و کورد
ساڵانی چالاکیی١٩٧٩–ئێستا
شوێنگەسەرەکییەکانڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران
ھێزنادیار
ھاوپەیمانانئێران ئێران
دوژمنان ناوەندی ھاوکاری

حدکا
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان
کۆمەڵەی کۆمۆنیست
پژاک
پاک

خەبات
جەنگەکان/شەڕەکانسەرھەڵدانی دوای شۆڕش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شەڕی ئێران و عێراق، تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک

پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان ھێزێکی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ چەکدارە کوردەکان لەکاتی سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزرا. محەممەد برووجێردی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە ڕێکخستنی ئەو ھێزانە لە دژی حیزبە کوردییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو.[١]

ئەو ھێزە میلیشیایە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بێجگە لە بەشداریکردنی لە ھەر شەڕێک لە دژی حیزبە کوردییەکان، لە سەرکوتکردنی ھەر جۆرە سەرھەڵدان، ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵی ھەبووە کە لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوون، لەوانەش سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ساڵی ٢٠٢٢.[٢]

پاڵنەرەکان[دەستکاری]

زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەبنە پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان، پاڵنەر و کێشەی ئابوورییان ھەیە. ھەروەھا بەشێکی بەرچاو لەم کەسانە لەلایەن حکوومەتەوە پارە و وامی زۆریان دەدرێتە. بۆ نموونە لە شوباتی ٢٠٢٤، سەرۆکی دەستەی پەیوەندیدارەکانی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕای گەیاند کە ئامانجی ئەوان خەڵاتکردتی ٤،٦٠٠ پێشمەرگەی کوردی موسڵمانە و ھەتا ئەوکات بە ٤٨٣ بنەماڵەی ئەم کەسانە وامی ١٥ ملیارد تەمەنییان داوە، کە بە دۆلاری ئەوکات دەبوو نزیکەی ٢٦٥،٠٠٠ دۆلار.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

ئەو کەسانە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی دژی حیزبە کوردییەکاندا ھەبووە و بەھۆیەوە لەلایەن بەشێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پارتە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان وەکوو «جاش»[٤] یان «خۆفرۆش»[٥] ناسراون.

لە ئێستادا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئەو کوردە چەکدارانەی کە لە لقەکانی بەسیج و سپای پاسداران ئەندامن بەو نازناوەوە دەناسێنێت. ئەو کەسانە دژی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نقش شهید بروجردی در بسیج پیشمرگان کُرد/ روایتی از تشییع پیکر مسیح کردستان(فارسی). defapress.ir. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢.
  2. ^ پیشمرگ‌های مسلمان کُرد علیه تجزیه‌طلبان(fa). فرهیختگان.
  3. ^ اقوام مختلف ایران پایه افتخار و سربلندی کشور هستند(فارسی). کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤.
  4. ^ پێشمەرگەی موسڵمان " یان جاش و خۆ فروشەکانی نیشتمان !. ئاسۆی ڕۆژھەڵات (لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢.
  5. ^ پێشمەرگەی موسڵمان، یان خۆفرۆشانی خۆوڵاتی ( کاوە بەھرامی). کوردستان میدیا (لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢.