مەلا کرێکار
مەلا کرێکار | |
---|---|
![]() مەلا کرێکار لەمیانەی خۆپیشاندانێکدا لەدژی سووتاندنی قورئان لە ئۆسلۆ | |
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | مەلا کرێکار سەید قوتبی کورد |
پیشە | ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام |
چالاکبوون | ٢٠٠١–٢٠٠٣ |
حیزبی سیاسی | ![]() |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | ڕووخۆش ئەحمەد (١٩٨٤-ئێستا)[١] |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
خزمەکان | خالید ڕەنجدەر (برا) |
وێبگە | https://www.krekar.co |
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. ماستەری لە فەرموودەناسیدا ھەیە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویژی دەزانێت. زیاتر لە ھەزار وانە و حەفتا پەرتووکی ھەیە و شاعیریشە و دیوانی شیعرەکانی ٣٠٠ لاپەڕەیە.[٢] لایەنەکانی دژ بە مەلا کرێکار بە تیرۆریست ناوی دەبەن.[٣][٤] بەڵام خودی مەلا کرێکار و لایەنگرانی ئەمە ڕەت دەکەنەوە و لەسەر ئەم باوەڕەن کە مەلا کرێکار تیرۆریست نییە و ھیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە نییە و دەڵێن دادگای نەرویژیش نەیتوانیوە تیرۆریستبوونی بسەلمێنێت.[٥]
ژیاننامە[دەستکاری]
مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لە خێزانێکی ھەژار لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، شەش برا و چوار خوشکی ھەیە. لە ساڵی ١٩٦٢ دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤ بووە بە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردەوام بووە تا نسکۆی ساڵی ١٩٧٥. لە پاش نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ و لەناوچوونی شۆڕشی ئەیلوول، دەگەڕێتەوە سلێمانی و پاش ماوەیەک ڕوو دەکاتە شاری ھەولێر و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا وەک فەرمانبەر لە ئەمانەتی گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت، و ھاوکات درێژە بە خوێندنی شەوانە دەدات، قۆناغی دواناوەندی بە سەرکەوتوویی و نمرەیەکی باش تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٧٨دا، دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت لە بەشی وێژەی زمانی عەرەبی و بە پلەیەکی باش زانکۆ تەواو دەکات و پلەی دووەم بەدەست دەھێنێت لەسەر ئاستی کۆلێژی بەشی زمانی عەرەبی، و شەشەم دەبێت لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کۆلێژ، کە زانستەکانی زمان و کۆمەڵناسی لەخۆگرتووە.[١]
دادگایکردنی ئۆسلۆ[دەستکاری]
تۆمەتەکان[دەستکاری]
- لە ساڵی ٢٠٠٩، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا ھەڕەشەی کردووە و وتوویەتی «ئەگەر وڵاتی نەرویج بمنێرێتەوە بۆ کوردستان، ئەوا لەسەر ئەوە وەزیری شارەوانیی پێشوو، ئارنەسولبێرگ، دەکوژرێت.»
- ساڵی ٢٠٠٩ لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیدا، بە ناوی «داواکراوەکە»، بە ئوسامە بن لادنیدا ھەڵداوە و دەستخۆشیشی لەو تیرۆریستانە کردووە کە لە عێراق خۆیان دەتەقێننەوە.
- لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٠دا، لەسەر پێگەی پاڵتۆک لە ئینتەرنێت ھەڕەشەی کوشتنی لە سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویژ کردووە و ھانی خەڵکی داوە ھەر کاتێک توانیان دەستیان لێ بوەشێنن، لەبەر ئەوەی ئەو سێ کەسە سووکایەتیان بە ئیسلام و قورئان و موسڵمانان کردبوو
حوکمدانی لە دادگای نەرویژ[دەستکاری]
سەرەنجام، بە سێ سکاڵاکەی لەسەر، دادگا حوکمی دوو ساڵ و دە مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد. دواجار لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئازاد کرا.
ڕادەستکردن بە ئیتاڵیا[دەستکاری]
لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سوێد مەلا کرێکاری ڕادەستی ئیتاڵیا کردووە.[٦] پارێزەرەکەی و زۆر کەسایەتی کوردستان ڕەخنەیان لەم بڕیارە گرت، بەوەی کە سوێد بەبێ سەلماندنی ھیچ تۆمەتێکی سەر مەلا کرێکار ئەویان ڕادەست کردووە و ڕادەستکردنەکە لە کاتێکی نەخوازراوی وا بووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە فراوانی لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "پاش ئەوەی لە مانگی ٨/ی ساڵی ١٩٨٤ دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی، لە ٢٢/٧/١٩٨٤ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خاتو ڕوخۆش ئەحمەد پێک دەھێنێت کە پێشتر یەکیان ناسیوەو". krekar.co. Retrieved ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ "ژیاننامەی مەلا کرێکار". krekar.co. Retrieved ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ Solholm, Rolleiv. "Mullah Krekar on UN's terrorist list". www.norwaypost.no. Retrieved ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. Check date values in:
|accessdate=
(help) - ^ "Europe crackdown on 'jihadist network'". BBC News. 12ی تشرینی دووەمی 2015. Retrieved ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. Check date values in:
|accessdate=, |date=
(help) - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved ١١ی ئایاری ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وردەکاریی ڕادەستکردنەوەی مەلا کرێکار بە ئیتاڵیا". rojnews.news. ڕۆژنیوز. Archived from the original on ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved 1ی ئایاری 2020. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەلا کرێکار تێدایە. |
- ئاوارە عێڕاقییەکان لە نەرویژ
- ئیسلامییەکانی کورد
- بەندکراوە عێڕاقییەکانی دەرەوەی وڵات
- پەنابەرە عێڕاقییەکان
- پەنابەرەکان لە نەرویژ
- پەندکراوەکانی نەرویژ
- تیرۆریزم لە نەرویژ
- زیندووان
- سیاسەتوانانی کورد
- کوردەکانی باشووری کوردستان
- لەدایکبووانی ١٩٥٦
- موسڵمانە چالاکەکان
- موسڵمانە چالاکەکانی عێراق
- موسڵمانە سوننەکان
- موسڵمانە سوننەکانی عێراق
- ڕەخنەگرانی بێخوایی
- ئەو کەسانەی ھەوڵی تیرۆریان دراوە