بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵا سپییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵا سپییەکان

سەرەوە: ئاڵای فەرمی ئاڵا سپییەکان[١]
خوارەوە: ئاڵای جۆری ئاڵا سپییەکان[٢]
ساڵانی چالاکیی٢٠١٧–ئیستا
ئایدۆلۆژیا
سەرکردەکان
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
ھێز٥٠٠–٢،٠٠٠
درووست بووە وەک ئەنسارولئیسلام (بەوتەی عێراق)
ھاوپەیمانان ھەرێمی کوردستان (بەوتەی عێراق)
 دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
دوژمنان عێراق[٦]

 ھەرێمی کوردستان[٧] (بەوتەی هەرێمی کوردستان)
حەشدی تورکمان
بەرەی تورکمانی عێراق
 ئێران

CJTF-OIR[٨]

ئاڵا سپییەکان، ناسراو بە سوفیانیون،[٩][١٠] گرووپێکی نەتەوەیپەروەری و ئیسلامی کوردی شەڕانگێزن. ئه‌وان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی باكووری عێراق بنكه‌یان هه‌یه‌ و دژایه‌تی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.[١١][١٢]

ئایدۆلۆژیا

[دەستکاری]

بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی عێراق و هەروەها شارەزایانی ناوچەیی، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئاڵا سپیەكان كوتلەیەكی ناسیۆنالیست یان جوداخوازی كوردن كە لە وەڵامی كۆنتڕۆڵكردنەوەی كەركوك لەلایەن عێراقەوە دامەزراون، ئەندامەكانیش خۆیان بە "بەرخۆدانی كورد" ناودەبەن.  بەرپرسانی بەرگری و سەربازیی ئەمریکا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە "پێدەچێت یەکێتی تیرۆریستان و ناسیۆنالیستەکانی کورد بێت"، یان یەکێتی پاشماوەکانی ئەنسارولئیسلام.  هەواڵگری عێراق و بیل رۆجیۆ رایانگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئەو گرووپە هەوڵی دووبارە مارککردنەوە بێت لەلایەن فراکسیۆنێکی ئەنسارولئیسلامەوە، تەنانەت بزووتنەوەیەکی کوردیش بێت بۆ دژایەتیکردنی حکومەتی عێراق.[١٣][١٤]

هەموو ئەو ئیدیعایانە پشتگیری لەوە دەکرا کە سەرکردە و دامەزرێنەری ئاڵا سپییەکان، عاسی قەوالی، ناسیۆنالیستێکی بەهێز و ئیسلامی بوو. هەروەها پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ مەلا کرێکار و ئەندامانی جۆراوجۆری پیدیکەی هەبووە.[١٥]

پێشمەرگە و حکومەتی کورد تۆمەتبار کران بەوەی کە پاڵپشتی لە ئاڵا سپیەکان دەکەن، بەڵام پێشمەرگە و حکومەتی کورد ڕەتی دەکەنەوە.[١٦]

هێرشەکان

[دەستکاری]

گروپەکە تاکتیکی جۆراوجۆری چەتەکانی وەک بۆسەیەک بەکاردەهێنن و بۆمبی خۆیان دروست دەکەن.  هەروەها هاوەن و موشەک بەکاردەهێنن. ئاڵا سپییەکان لە توز خورماتوو و کەرکوک و دەوروبەری چالاکی دەکەن، و هێرشی بەردەوامی بۆ بنکەکانی عێراق و میلیشیا تورکمانەکانی عێراق و بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان و ڕێگاکانی ناوچەکە دەستپێکردووە.[٦]

هەروەها تەماشای

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Ebraheem، Mohammed (2017). «Iraq vows to eliminate White Flags group very soon». iraqinews.com. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. https://www.alkawthartv.ir/news/121422
  3. «White Flags - intelNews.org». لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. Suadad al-Salhy (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Kurdish militant group re-emerges in northern Iraq under new name». Arab News. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. «Iraq to launch security operation against White Banners group, but who are they?». english.alarabiya.net. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. 1 2 Tom Westcott (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «No surrender: 'White Flags' group rises as new threat in northern Iraq». Middle East Eye. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. Wladimir van Wilgenburg (٩ی شوباتی ٢٠١٨). «Coordination between Kurdish and Iraqi forces for anti-Jihadist operations in Tuz Khurmato». The Region. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. Purpose، Task &. «A 'post-ISIS insurgency' is gaining steam in Iraq». Business Insider. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. «من هم السفيانيون؟». مركز بيت العراق للدراسات الإستراتيجية (بە عەرەبی). ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. تقي، يقول حسين. «من هم السفيانيون و جماعات الرايات البيضاء التي بدأت تظهر في مناطق كركوك؟ – صوت كوردستان» (بە عەرەبی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. «Shadowy Terrorist Group Emerges in Iraq». Washington Free Beacon (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. «White Banners Movement Ignites War of Words Among Iraqi Factions». Asharq AL-awsat (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. Bill Gertz (١٤ی ئازاری ٢٠١٨). «Shadowy Terrorist Group Emerges in Iraq». The Washington Free Beacon. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  14. Al-awsat، Asharq. «Middle-east Arab News Opinion». aawsat.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. Akgungor، Ilker (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Barzani'nin 'Beyaz bayraklısı' yakalandı!». Medium.
  16. Bill Gertz (١٤ی ئازاری ٢٠١٨). «Shadowy Terrorist Group Emerges in Iraq». The Washington Free Beacon. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.