بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەڵاحەددین بەھائەددین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەڵاحەدین بەھائەدینەوە ڕەوانە کراوە)
سەڵاحەدین بەھائەدین

لەدایکبوون١٩٥٠
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی دار المعلمین
پیشەئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
تەلەڤیزیۆنسپێدە
حیزبی سیاسییەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئایینئیسلام، سوننە
مناڵ(ەکان)ئەیوب
وێبگەhttp://www.yakgrtw.net/ar

سەڵاحەددین محەممەد بەھائەددین سادق (عەرەبی: صلاح الدین محمد بھاء الدین)[١] سیاسی و نووسەرێکی کوردە، لە دایک بووی ١ی تەممووزی ١٩٥٠ ی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لە نزیک شاری ھەڵەبجە، دەرچوی (دار المعلمین)ی ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٦٩، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوکمی عێراقیە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤، و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.[٢][٣][٤]

  • لە ساڵەکانی ١٩٧١ بۆ ١٩٨١ کاری مامۆستایی ئەنجام داوە، تا ئەو کاتەی کە لەلایەن ڕژێمەوە فرمانی گرتنی بۆ دەرکرا و دوورخرایەوە لە کارەکەی دوای ئەوەی کە نەچوو بۆ سەربازی زۆرە ملێ لە ساڵی ١٩٨١ دا و بەھۆی داواکرانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە ١٠ ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە پاشتریش گەرایەوە بۆ کوردستان و لە ساتی ڕابەڕینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا بەشدار بووە و ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە.
  • بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ڕاگەیاندنی لە ٦ی شوباتی ١٩٩٤ دا، و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.
  • لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس دیاری کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقی کە لە ٢٥ کەسایەتی عێراقی پێکھێنرابوو کە ٥ لەوان کورد بوون.
  • ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی بووە.

کۆنگرەی شەشەم و حەفتەم

[دەستکاری]
وێنەیەکی سیاسەتمەدار سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین لە نووسینگەکەی

لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمیندارییەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژوویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمیندارییەتی حیزب کرا و محەممەد فەرەج بە ئەمیندارییەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم. لەکۆنگرەی حەفتەمدا لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ دووبارە خۆی ھەڵبژاردەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرەنجام بەبەدەستھێنانی سەدا حەفتا و پێنجی (٧٥٪) دەنگەکانی کۆنگرە دووبارە ھەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.[٥][٦][٧]

نووسین و کاری فیکری

[دەستکاری]

سەڵاحەدین بەھائەدین گرنگیێکی زۆری داوە بە ھونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری ھزری و بانگخوازی، چەندین کۆبونەوە و کۆڕ و بڵاو کراوە و نووسینی لەم بوارانەدا ھەیە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.[٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «صلاح الدین محمد بھاء الدین». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2512202114. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. «سەڵاحەدین بەھائەدین ھۆشداری دەدات». www.xendan.org. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی دەکات - سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان». presidency.gov.krd. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەھائەدین دەکات». www.aa.com.tr. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «سەڵاحەدین بەھائەدین: ھەندێک لایەن دژی لیستی ھاوبەشی کوردستانی بوون».
  7. «سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین: ھەڵبژاردن ڕێگای ئەو ئاواتانەیە کەھاوڵاتیان ھەیانە». VOA (بە کوردی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «سەڵاحەدین بەھائەدین: با بە وەڵامی کرداری پێشوازیی گەرم لەو دەستپێشخەرییە بکەین». www.kdp.info. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.