ناسر سوبحانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناسری سوبحانی
لێدوان=
لەدایکبوون۱۹٥۱ز [١]
پاوە، کرماشان، کوردستانی ئێران
مردن۱۹ی ئاداری ۱۹۹٠، ڕۆژی جەژنی قوربان
نیشتەجێكوردستان
نەتەوەکورد
بواری زانستیزانستی شەرعی، زانستی قورئان، عەقیدە، زمانزانی
ناسراو بە ھۆیتێگەشتنی ورد و قول بونه‌وه لە قورئان
کاریگەر بووە بەسەید قوتب، ئەبو ئەعلا مودودی
خێزانجه‌یران (هاوسەر). کچەکانی (نەسیرە، نۆسه‌یبه، ئه‌مینە، نەجیبە) [٢]
ماڵپەڕ
www.http://subhany.com/

ناسر سوبحانی یان ناسری سوبحانی، بە پێی ئەم بەڵگەیە لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۹٥۱/۱٠/۱٤ لە دایک بووە[٣]. ئەوترێت کەوا ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربان بەرواری ١٩ی ئاداری ١٩٩٠ کۆچی دوایی کردوە. لەدایکبووی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان بوو ، سوبحانی کەسایەتی بیرمەندی ئیسلامیی کوردە و ناسری سوبحانی کاریگەربووی ئیخوان موسلمین بەگشتی وە بەتایبەتی سەید قوتب و ئەبو ئەعلا مودودی.

ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

ناسر سوبحانی خوێندنی سەرەتایی لە گوندی دوریسان و شاری پاوەی هەورامان ئەو شوێنانەن کە خۆی تیایدا لەدایکبووە لێوەی ، لەدواییدا دەستی کردووە بەخوێندنی زانستە شەرعییەکان بۆ ئەو مەبەستەشیان سنە و مەریوان و چەند شوێنێکی دیکە لای مامۆستا و زنا ئاینییەکان خوێندویەتی.

لەساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە دەکات و دەبێتە کەسێکی باوەڕپێکراوی ئەوان تائەوەی گەیشتە ئاستی ئەندامانی سەرکردایەتی لە ئێران دا ، لەسەرەتای دەسپێکی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد موفتیزادە دەبێت ، ئینجا لەکۆتایی هەشتاکان لەلایەن حکوومەتی ئێران دەستگیر دەکرێت و پاشان ڕۆژی ١٩ی ئاداری ١٩٩٠ لەیەکەم ڕۆژی جێژنی قوربان لەلایەن حکوومەتی ئێرانی لەسێدارە درا.

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

بە عەرەبی

  • مجموعة الفتاوی
  • الابتداع في الدين
  • أسس التصورات والقيم
  • رسالة في علوم الحديث
  • تلخيص التهذيب
  • زبدة كتاب الاعتصام للشاطبي
  • الولایة والامامة

بە کوردی:

  • نوێژ (حەقیقەت و حیکەتەکانی)
  • پێغەمبەری نەخوێندەوار
  • بەندایەتی
  • پرسە و سەرەخۆشی
  • خەلقی ئادەم
  • حیکمەتی حەج و عومرە
  • سیستمی سیاسی ئیسلام

هەندێ بەرهەمیشی بە زمانی فارسی هەیە.

کۆنفرانسی سوبحانی[دەستکاری]

ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ لە سلێمانی کۆنفرانسی زانستی سوبحانی بەڕێوەچوو کە هەندێ تەوەری زانستی ئاینی ئیسلامی لەخۆگرتبوو. هەروا بەشداری تێدا کرابوو لەلایەن خانەوادەی ناسری سوبحانیەوە. [٤]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەربارەی سوبحانی Archived ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی وانەکانی. دوا سەردان ۱۷.۱۲.۲٠۱۳
  2. ^ نامەی نەسیرە خان بۆ دایکی[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]، کورد یو. دوا سەردان ۱۸.۱۲.۲٠۱۳
  3. ^ لە دایک بوون بە خەتی خۆی[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی سوبحانی. دوا سەردان ۱۸.۱۲.۲٠۱۳. وەرگێرانی ڕۆژەکە بەپێی ڕۆژژمێری هەتاوی ئێرانی کراوە و ڕۆژی یەکشەمەش بەکار هاتوە. بۆ وەرگێڕانەکە ئەم ئامرازە بەکارهێنراوە. [١]
  4. ^ ناسری سوبحانی و ڕۆڵی کورد لە شارستانیەتی ئیسلامیدا. خەندان. ١/٤/٢٠١٥ دوا سەردان ٦/٤/٢٠١٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]