بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەوتی شاخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەوتی شاخ
شاھیدانی خواویستی
دامەزرا لەنەرویژ بەدەستی مەلا کرێکار
ئایدۆلۆجیائیسلام
ماڵپەڕ
https://rawtyshax.com

ڕەوتی شاخ یان شاھیدانی خواویستی گرووپێکی ئیسلامیی سیاسیی کوردییە کە لە وڵاتی نەرویژ و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەلایەن مەلا کرێکار دامەزراوە.[١]

دەستگیرکردن

[دەستکاری]

کۆی حەڤدە کەس کە، جگە لە یەک کەسیان، کوردی کوردستانی باشوور بوون، لە ھێرشی پۆلیسدا دەستگیر کران؛ حەوت کەس لە ئیتاڵیا، چوار کەس لە ئینگلتەرا، دوو کەس لە فینلاند، و یەک کەسیش لە سویس.[٢]

دەستگیرکراو لە ئیتاڵیا:[٣][٤][٥]

  • عەبدوڕەحمان نەورۆز، ٣٦ ساڵییەتی، لە مێرانۆ، گومانلێکراو وەکوو ڕێبەری کاریگەری ڕەوتەکە
  • ئەڵدین ھۆدزا، ٢٦ ساڵییەتی، لە مێرانۆ ڕەگەزی کۆسۆڤۆ ئەڵبانی ھەیە
  • محەممەد گۆران فەتاح، ٢٩ ساڵییەتی، لە مێرانۆ
  • حەمە مەحموود کەماڵ، ٣٠ ساڵییەتی، شۆفێری شرکەتێکی ھاتوچۆ
  • عەلی ساڵح عەبدوڵڵا، ٣٨ ساڵییەتی، لە بۆلزانۆ، پەیوەندی ھەبووە لەگەڵ ڕێبەری ئیتاڵیایی
  • ئیبراھیم جەمال، ٣١ ساڵییەتی، لە بۆلزانۆ
  • حەسەن ساماڵ جەلال، ٣٦ ساڵییەتی، لە بۆلزانۆ

دەستگیرکراو لە نەرویژ:[٣][٤]

  • نەجمەدین فەرەج ئەحمەد، ناسراو بە مەلا کرێکار، ٥٩ ساڵییەتی، دامەزرێنەری گرووپەکەیە
  • کەریم ڕەحیم توانا، ٣٨ ساڵییەتی، ھاووڵاتیی نۆرویژە
  • کامیل جەلال فەتاح، ٤٢ ساڵییەتی

دەستگیرکراو لە فینلاند:[٣]

  • دوو پیاو کە گومان دەکرا لە ٢٠١٤دا لە سووریا کوژرابن

دەسگیرکراو لە سویس:[٣]

ھەروەھا گومان دەکرێت کە ڕەوتی شاخ لە یۆنان، سوێد، عێراق، ئێران و سووریا ئەندامی ھەبێت.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Jihadist cell in Europe 'sought recruits for Iraq and Syria'». BBC News. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥.
  2. «15 arrested in European sweep against Ansar al Islam offshoot, police say». CNN. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥.
  3. 1 2 3 4 «Dette er Krekars angivelige terrornettverk» (بە Norwegian). NRK. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. 1 2 «Coordinated European Raids Target Ring Supporting Terrorist Groups». New York Times. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥.
  5. «Meraner IS-Zelle: Sie schweigen oder bestreiten, Terroristen zu sein». stol.it (بە German). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. «European swoop seizes 15 Islamists police say planning attacks». Reuters. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥.