پارێزگای ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە پارێزگای هەولێرەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پارێزگای ھەولێر
محافظة أربيل
پارێزگا
Arbil in Iraq.svg
وڵات  عێراق
ھەرێم حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥)
 • سەرجەم ٢٠٠٩٦٣٨
وێبگە hawlergov.org

پارێزگای ھەولێر یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دایە. ناوەندی پارێزگای ھەولێر، شاری ھەولێرە. بۆ ساڵی ٢٠١٥، ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە ٢٠٠٩٦٣٨ کەس مەزەندە کراوە.

قەزاکانی پارێزگای ھەولێر[دەستکاری]

ژمارە ناوی قەزا ناوەند ژمارەی دانیشتووان[١]
١ قەزای ھەولێر ھەولێر ٩٣٠٣٨٩
٢ قەزای دەشتی ھەولێر بنەسڵاوە ٢١٧٥٨٩
٣ قەزای مەخموور مەخموور ٢٠٥٠٦٦
٤ قەزای سۆران سۆران ١٨٢٩٧٦
٥ قەزای شەقڵاوە شەقڵاوە ١٤٧٢١٩
٦ قەزای کۆیە کۆیە ١١٠٠٢٥
٧ قەزای خەبات خەبات ١٠٨٤٦٢
٨ قەزای مێرگەسۆر مێرگەسۆر ٥٢١٧٨
٩ قەزای چۆمان چۆمان ٣٠٧٤٨
١٠ قەزای ڕەواندز ڕەواندز ٢٤٩٨٦

ھاوینەھەوارەکانی ھەولێر[دەستکاری]

ھاوینەھەواری شەقڵاوە: ھاوینە ھەواری شەقڵاوە دەکەوێتە لای باکوورو دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای سەفین (٩٦٠م) و چیای سورکە و، پلەی گەرمای لە ھاویندا دەگاتە ‌(٣٠-٣٥) پلە و، لە زستاندا دەگاتە -١٠ ژێر سفر. لە شەقڵاوەدا داروباری چر بەدی دەکرێ، کە پێکھاتووە لە داری (خۆخ و جوێز و ترێ و ھەنار و ھەنجیر...)وە بازارێکی گەورەی تێدایە کە جۆرەھا خواردەمەنی و سەوزە و میوەی و بەوشک کراوەیی وەکو کوێز و ھەنجیر و قەیسی. ساڵانە بەسەدان گەشتیار ڕوو لە شەقڵاوە دەکەن بەھۆی دیمەنی سەرنج راکێشی و ئاووھەواکەی.

'تاڤگەی گەلی عەلی بەگ': ئەم ھاوینە ھەوارە ١٣٠کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر دوورە و، بەیەکێک لە ھاوینەھەوارە سەرنج راکێشەکانی ھەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و برادۆست بەدرێژایی١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە و، پلەی گەرمای دەگاتە ٣٥ پلە لە ھاویندا و، -١٠ لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بەناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ،لەگەڵ ئەویتریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندوز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و داروبارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشتوگوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن.

ھاوینەھەواری بێخاڵ''': ھاوینە ھەواری بێخاڵ ١٤٠کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی گەلی عەلی بەگ و، لە دووری ١٠کم لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ڕەواندوز وە پلەی گەرمای لە ٣٢ پلە بەرز نابێتەوە لە ھاوین دا . دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندوز . لەم ھاوینە ھەوارە تافگەیەکی ڕوون و گەورە ھەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، شوێنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، خەڵکی لە سەرەتای بەھاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی ھاوین.

ھاوینەھەواری جوندیان: ئەم ھاوینە ھەوارە ١٤٧ کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، ٥ کم لە شاری دیانا دوورە، وە دەکەوێتە لای خوارەوەی چیای ھندرێن ،پلەی گەرمای لە ھاوین دا دەگاتە ٣٢ پلە. ھاوینە ھەواری جندیان ناوبانگی بە چاوی ئاوی سیحری دەرکردووە (عیون الماء السحریە)بە ھۆی بوونی ئەشکەوتێک، کە تێیدا ئاوی تێدا ھەڵدەقوڵێ و، بۆتە شوێنی سەرەنجی گەشتیاران.

ھاوینەھەواری حاجی ئۆمەران: دەکەوێتە باکووری شاری ھەولێر بە دووری ١٨٠ کم ،پلەی گەرمای دەگاتە ٣٠ پلە لە ھاویندا. ئەم شوێنە بەسەوزایی چیاکانی ناوبانگی دەرکردووە، ھەروەھا بەسروشتەکەی و ھەڵقوڵاوەکانی بەتایبەتی سەرچاوەی ئاوی کانزایی شێخی باڵەکیان کە خەڵکی سەردانی دەکات بۆ چارەسەری ھەندێ نەخۆشی وەکو (جگەر و پێست)، بۆیە لە ھاوین دا ئەم شوێنە ناودەبرێت شوێنی گەشتوگوزاری چارەسەری.

سەری ڕەش و پیرمام: دوو ناوچەی نزیک شاری ھەولێرن،‌ لە هەولێرەوە بە ئۆتۆمبێل بۆ شارۆچكەی سەلاحەدین 15 خوولەک رێگەیە، ئەو شوێنەی لە بەرزاییەوە دەڕوانێتە دەشتی كاكی بە كاكی هەولێر. مەودای راستەوخۆی لە گەڵ توركیا ١٨٠ كیلۆمەترە. بەڵام ئەوێش لە زمانی خەڵكەوە سەلاحەدین نییە و مەسیفە. لە بەرزترین خاڵی مەسیف كە بە یەكێك لە چیا بەرزەكانی كوردستان دێتە ئەژمار، سەری رەش هەڵكەوتووە. و لەو شوێنەوە باشووری کوردستان بەڕێوە دەبرێ چوونکە شوێنگەی سەرەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ئێستا پیرمام ( مه‌سیف ) بووه‌ته‌ باره‌گای سه‌ره‌کی پارتی دیموکراتی کوردستان و جه‌رگه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی کردنی کوردستانه‌ و هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌کانی پارتی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ پیرمامن و ئارامترین شوێنه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دوای ته‌واوبونی تونێلی هه‌ولێر-شه‌قڵاوه‌ که‌ له‌ ژێر چیای سه‌ربه‌نه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت سه‌لاحه‌ددین ده‌بێته‌ جومگه‌ی پاراستنی کوردستان , هه‌ر که‌ ده‌گه‌یت به‌ ناو شارۆچکه‌ی پیرمامدا چه‌ندین کۆشک و ڤیلا سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت، و له‌ ئێستادا چه‌ندین پلانی تۆکمه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ له‌ ڕووی ئاسایشی و گه‌شتیاره‌وه‌بەلام بە هەبوونی پلانێکی گەورە و تۆکمەی پارێزڤانی ، وه‌ سه‌ری ڕه‌شیش ته‌نها 5 ده‌قیقه‌ له‌ ناو مه‌سیفه‌وه‌ دوره‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆک مسعود به‌رزانی یه‌، ئێستا بارەگای سەرۆکایەتی ھەرێم و پارتییان لێیە.‌


کشتوکاڵ[دەستکاری]

ھەروەک دەزانرێت ھەرێمی کوردستان بەوە دەناسرێت کە کۆنترین شوێنە کە مرۆڤ لەمێژووی خوێدا کشتوکاڵی لێوە کردبێت، ئەوەتا لەھەولێرو لەگوندی (زار چەمی) یەکەم گوندی کشتوکاڵی لەجیھاندا لەنزیک (شانەدەر) ھەبووە. ھەولێری پایتەخت بەوەجیا دەکرێتەوە کە کەشوھەوای یەکجار باش و زەویەکی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە. بەیانیان وەزرەکان لەھەولێر دوو وەرزی چاندن ھەیە (ھاوینە و زستانە) کە لەم پێدەشتەدا لە وەرزی ھاوین بەرھەمەکانی وەک (تەماتە، خەیار، باینجان، شفتی، باڵندە، پیاز، سیر، کونجی، توتن، گوڵە بەرۆژە، فاسولیا، کودی.. ھتد) دەچێندرێت. سەبارەت بە بەرھەمەکانی زستانە ئەوا بریتیە لە (گەنم، جۆ، نیسک، نۆک، پاقڵەمەنیەکان. گەر سەیرێکی بەرھەمی پارێزگا بکەین لە بواری کشتوکاڵدا بەروبوومی سەرەکییەکان دەکرێتە چەند بەشێک:

  1. دانەوێڵە (گەنم، جۆ، برنج).
  2. بەرووبوومی پیشەسازی و رۆندارەکان (کونجی، گوڵە بەڕۆژە، توتن)
  3. سەوزەوات (تەماتە، خەیار، شفتی، گندۆرە، پیاز.)
  4. میوە (ترێ، سێو، قەیسی، خۆخ، ھەرمێ، ھەنار).
  5. پاقڵەمەنییەکان (نۆک، نیسک، فاسولیای تەڕ).

جێگای ئاماژەیە کە قوڵی ئاوی ژێر زەوی لەو پارێزگایە بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ بریتییە لە ١٠٠-١٥٠ مەتر کە ئاوێکی سازگارە و رادەی سوێریی ٤٠٠/١٠٠٠٠٠٠ ملم سێجایە، ھەرچی ئاوی سەر زەوییە لەنێوان ١٠-١٥مەترو لە ئەوانی تر سوێرترەو تەنیا بۆ ئاودێری بەکاردێت لەبەر ئەویش دەشتەکانی پارێزگا زۆر بەپیت و بەرەکەتن و ژمارەیەکی زۆر بیر ئیرتوازی لێدراوە لەدەشتەکانی (ھەولێر، ھەریر، کویسنجەق، مەخمور). سەبارەت بە رووبەری پارێزگای ھەولێر ١٤٤٧ کم دووجایە کە دەکاتە ٣٫٣%ی رووبەری عێراق.

نەخشەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]