بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باینجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی باینجان

باینجان (بە ئینگلیزی: Eggplant)، ناوی زانستیەکەشی Solanum melongena، بەشێوەیەکی گشتی باینجان سەوزەیەکی ڕەنگ مۆرە و ڕەشە.

سودی باینجان

[دەستکاری]

جگە لە چەندین ڤیتامین و کانزا، گەلێک مادەی سوودبەخشی تری تێدایە کە لە کۆمەڵێک نەخۆشی دەمانپارێزن[١]، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەکانی مێشک لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەکانی مێشک باشتر دەکات.[٢][٣] ھەروەھا مادە فینۆلیکەکانی باینجان دژی شێرپەنجە[٤] و دژی میکرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەکان کاردەکەن[٥]، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا.[٣] ھەندێک جار لەبەر زیاد بەکارھێنانی کانزای ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، رێژەی کانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەکان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش رزگار دەکات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن.[٦][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە] لە ھەندێک کەسدا، خواردنی باینجان بە ھەر شێوەیەک دەبێتە ئەگەری جۆرێک ھەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ک بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە کە ئەوانەی ھەستەوەرییان بە خواردنی باینجان ھەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن،[٧] بەڵام خۆراکیان بە سەوزەکانی تر جۆراوجۆر بکەن.

ڕێژەی ھەبوون

[دەستکاری]
  1. کاربۆ ھایدرات ٣١٫٢٤
  2. شەکر ١٢٫٨٨
  3. پڕۆتینەکان ٥٫٥٣

سەرژمێری

[دەستکاری]
ووڵاتان بەرھەم جۆر
 چین ١٨٬٣٣٠٬٠٠٠ F
 ھیندستان ٨٬٤٥٠٬٢٠٠ -
 میسر ١٬٠٠٠٬٠٠٠ F
 تورکیا ٧٩١٬١٩٠ -
 ئیندۆنیزیا ٣٩٠٫٠٠٠ F
 عێراق ٣٨٠٫٠٠٠ F
 ژاپۆن ٣٧٥٫٠٠٠ F
 ئیتاڵیا ٢٧١٬٣٥٨ -
 سوودان ٢٣٠٬٠٠٠ F
 ئینگلتەرا ١٩٨٬٠٠٠ F
ووڵاتانی جیھان ٣٢٬٠٧٢٬٩٧٢ A

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Watson، Stephanie. «Health Benefits of Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. 1 2 O'Donnell، Erin. «3 Ways to Cook Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «Health Benefits of Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Eggplant Allergy: Symptoms, Foods to Avoid, and More». Healthline (بە ئینگلیزی). ٧ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.