بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەمدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حەمدیی ساحێبقرانەوە ڕەوانە کراوە)
حەمدی

لەدایکبوون١٨٧٨
مەرگ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦
سلێمانی
شوێنی گۆڕگردی سەیوان، سلێمانی

ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٨ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.

حەمدی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش ھەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.

حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.

نموونەی ھۆنراوە

[دەستکاری]

بەشێک لە ھۆنراوەی «کوردستان» کە نموونەیەک لە ھەڵبەستی نەتەوییە

[دەستکاری]
ئەی وتەن ڕۆم عەجەم موشتاقی کوردستانتەئیفتیخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە
بەستە سەربەرزی ئێواران، سبەینان مانگ و ڕۆژوەک نیشانی ئیفتخاری سنگ و نەجمەی شانتە

نموونەی غەزەل

[دەستکاری]
ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆشوەک کڕیدارە بە خەندە یا بە غەمزە خۆفرۆش
ئەم شەکەرگوفتارە وەک تووتی منی خستە قسەنوخشە بێ ئەمجا لە غونچە، موژدە بێ بولبول لەتۆش
ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕکنەمدەزانی ئەو کە بێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و ھۆش
دڵ پڕ و خاڵی دەروونن عاشقانت میسلی نەیگەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش
تۆ کە پڕمەغزە برا کاسەی سەرت دەست ھەڵگرەنۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللـەبۆش
من کە مەیخارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشرنۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادەنۆش
ئەو دەمە دەرکەوت و ڕۆژئاوا دەزانی بۆچی بوو؟عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش
حەمدیا ئەمڕۆکە کە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتندەس بە دمتا بگرە تۆ دنیایە نابێ قەت خەمۆش

نموونەی پێنج خشتەکی

[دەستکاری]

حەمدی ژمارەیەکی دیار پێنج خشتەکی لەسەر شاعیرانی بەرلە خۆی وەک سالم، مەحوی و کوردی نووسیوە. ئەم پێنج خشتەکییەی خوارەوە لەسەر ھەڵبەستی کوردی، مستەفا بەگی ساحێبقران، نووسراوە:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • کتێبی کوردی پۆلی ١٢
  • مێژووی ئەدەبی کوردی نووسراوەی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا، ١٩٥٢

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]