بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناحیەی قەسرۆک

تاوتوێکراو
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی قەسرۆک
نەخشەی ناحیەی قەسرۆک لە قەزای شێخاندا ڕەنگی (پەمەیی)
نەخشەی ناحیەی قەسرۆک لە قەزای شێخاندا ڕەنگی (پەمەیی)
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاشێخان
بوون بە ناحیە١٩٧١
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
١٦٥٥ مەتر (٥٬٤٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٠٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانی)، سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە)، ئێزیدی و مەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناحیەی قەسرۆک یان ناحیەی مرێبا (بە عەرەبی: ناحیة قسروک، بە ئینگلیزی: Qasrok subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی چڕەیە.[١][٢]

  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی قەسرۆک بوو دواتر ناوەندەکەی بوو بە شارەدێی چرە.[٣]
  • لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاقدا پێی دەووترا ناحیەی مرێبا لەبەرئەوەی ناوەندی ناحیەکە گوندی مرێبا بوو.

ناحیەی قەسرۆک لە ساڵی ١٩٧١دا دامەزرا ناوی ناحیەی مرێبا بوو، ھەر دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە ناوەندی ئەم ناحیەیە گواسترایەوە بۆ کۆمەڵگەی قەسرۆک دوای ئەوەش بۆ شارەدێی چڕە. ئەم ناحیەش وەکو ھەموو ناحیەکانی کەی قەزای شێخان ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی بە عەرەباندن بووەوە بە تایبەتیش دوای ساڵی ١٩٧٥ کە دانیشتوانی کورد ڕاگوێزرانە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش و کۆمەڵگە بەزۆرە ملێکانی (قەسرۆک و چڕە و کەڵەکچی)، چەند ھۆزێکی عەرەبیان ھێنایە جێگەی کوردان، دوای ڕاپەڕین ناوچەکە ئازادکراو عەرەبە ھاوردەکان گەڕانەوە بۆ دەوری شاری مووسڵ.[٤]

ھەروەھا ئێزیدییەکانی دەڤەری باسک لە گوندەکانی(مام رەشا، موسکا، موقبلە، محمودا، بیت نار، باقەسرێ، کیس قەلعە، کەندالا، جروانە) ڕاگوێزرابوونە کۆمەڵگەی (مەھەتێ) و لەوێ نیشتەجێ کرابوون.

سنوری ناحیەی قەسرۆک،

ڕووبەری زەوی داچاندی ئەم ناحیەیە مەزەندە دەکرێت بە (٦٨٫٥٥٣) دۆنم ھەروەھا گەلێک ڕەز و بێستانی لێ ھەیە، ژیانی خەڵکی لەسەر کشتووکاڵە بە زۆری، بەروبوومی زستانەیان بریتییە لە (گەنم، نیسک، نۆک و جۆ و …ھتد)، بەروبوومی ھاوینەیان بریتییە لە (برنج ، تەماتە، کونجی، گوڵەبەڕۆژە و سەوزە) بۆ ئاودێری سوود لە ئاوی ڕووباری خازر و گۆمل وەردەگرن، ھەروەھا سوود لە ئاوی کانی و کانیاو و بیری دەڤەرەکەش وەردەگرن.

سروشتی زەوی ئەم ناحیەیە زۆری دەشتە و درێژەوەبووی (دەشتی ناوکوڕە) ڕووبەرێکی زۆری ناحیەکە پێک دەھێنێت، ھەروەھا ھەندێک دەشتی دیکەی ھەیە وەکو (کفری، سێگرک و مرێبا) ھەروەھا چیاکانی (خێرێ و چپانک) و بڵندایی (مەلکیشان)ی لێیە.

گەلێک شوێنەواری دێرین لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەندێک مێژوونووس سەردەمەکەیان دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی زەردەشتی وەک (باسفرێ، بیرێ و مێرسیداجەمی) ھەروەھا شوێنەواری دێرینی گوندی (درێنێ)، ھەندێک گردی شوێنەواری ھەیە لە گوندەکانی (زیناڤا میری، کەلەکچی، گرزەنگڵ).

ئەم ناحیەیە لە (٣٦) گوند پێکھاتووە:[٧]

  1. ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
  3. ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  4. ↑ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
  6. ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە سەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)