قەزای حاجیاوا
قەزای حاجیاوا | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء حاجیاوا بە ئینگلیزی: Hajiawa District | |
پۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°Eپۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
مەڵبەند | حاجیاوا |
ژ.ناحیەکان | ١ |
ژ.گوندەکان | ٢١ |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٢ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئەزوەر جەعفەر بابەکر |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٨٥٥ مەتر (٢٬٨٠٥ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٢٠٨ مەتر (٣٬٩٦٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥٠٢ مەتر (١٬٦٤٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• سەرجەم | ٦٦،٠٦٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای حاجیاوا یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی حاجیاوایە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی حاجیاوایە.
حاجیاوا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (حاجی+ئاوا)، حاجی: لە وشەی حەجی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، کەسێک بچێت فەریزەی حەج جێبەجێبکات دوای ئەوە پێشگری وشەی حاجی وەردەگرێت و دەبێتە نازناوی. ئاوا کورتکراوەی وشەی (ئاوای یان ئاوەدان)ی زمانی کوردییە دەدرێتە پاڵ ھەندێک وشە بۆ ناونانی شوێن. گوایە حاجیاوا کاتێک درووستکراوە لەلایەن حاجییەکەوە دروستکراوە لەوەوە ناونراوە حاجیاوا.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای حاجیاوا ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە قەزای ڕانیە.
- لە باشوورەوە قەزای ڕانیە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ڕانیە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای کۆیە.[٥]
ڕووبەر
[دەستکاری]ڕووبەری ئەم قەزایە (٧٥کم٢)یە لە (٠٫٣٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٦]
دانیشتوان
[دەستکاری]تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]شارۆچکەی حاجیاوا لە سەرەتادا ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بوو بۆ ئەو گوندانە سەر سنوور کە ڕاگوێزران درووستکرا، حاجیاوا لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا درووستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.
لە دوای ڕاپەڕین، حاجیاوا وەک خۆی مایەوە و ساڵ بە ساڵ فراوانتر بوو، حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەی سلێمانی، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە، بە دابڕانی (٢١) کەرت و گوند لە ناحیەی چوارقوڕنە.
لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. بە فەرمانی ھەرێمی لە نووسراوێکدا کە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە ژمارە (١١٣) لە ٢١/٤/٢٠٢٢ بڕیاردرا بە ھێنانەکایەی قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.[٨]
کارگێڕی
[دەستکاری]قەزای حاجیاوا ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکوورییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای حاجیاوا و ناحیەی ناوەندی قەزای حاجیاوا(ناوەند) پێکھاتووە، لەگەڵ (٢١) گوند.[٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=ئاوا
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846328#map=11/36.2681/44.7727
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://kurdistantv.net/ku/news/167532
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- جوگرافیای باشووری کوردستان
- قەزاکانی پارێزگای سلێمانی
- قەزاکانی باشووری کوردستان
- قەزاکانی ھەرێمی کوردستان
- قەزاکانی عێراق
- قەزاکانی کوردستان